بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تاس (ئامێر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئامێری تاسەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەیەک لە ئامێری تاس لە مۆزەی مۆسیقای ئێراندا لە تاران
لە مۆزەی مۆسیقای ئێراندا لە ژێر تاسێکدا نووسراوە: "تاس، کوردستان"

تاس یان تەپڵ جۆرە ئامێرێکی پێرکاشنی کوردییە کە زیاتر لە مۆسیقای خانەقاییدا بۆ زیکر کەڵکی لێ وەردەگیرێت.[١][٢][٣] ئەم ئامێڕە بە ڕەواڵەت لە تیمپانیی ئەورووپی دەچێت، لە دوو تەشتی زۆرجار مسینە پێک ھاتووە کە بە دوو قەمچیی چەرمینە دەکوترێن. بڕێک جار کاسەکەی لە چێویش دروست دەکرێت و بڕێک جار دەتوانێ تەنیا یەک تەشتیش بێت لەجێی دوو. بەسەر کاسەکەدا توێیەک چەرم دەکێشرێت کە دەنگێکی باشتری لێوە بێت لە کاتی کوتاندا. تاس کە بەزۆری لەگەڵ دووتەپڵە و دەفدا دەژەنرێت، بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک یا لە کاتی خۆر و مانگ گیرانیشدا لێ دەدرێت.[٤] بڕێک جار لەگەڵ سازی تر وەک جووزەلە و سڕناش لێ دەدرێت.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «تاس: دانشنامە ایران زمین». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
  2. «ڤیستا: تاس (بە فارسی)». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
  3. پهلوان، کیوان، فرهنگ گفتاری در موسیقی ایران استان های کردستان و کرمانشاه، انتشارات آرون، ١٣٩٧.
  4. «جام کوردی: موسیقی کردستان غنی ترین و پربارترین موسیقی محلی ایران».[بەستەری مردوو]
  5. «کویرھا و بیابانھای ایران: ساز تاس».