ئامەد
ئامەد
Amed دیاربەکر | |
---|---|
Diyarbakir | |
![]() چەند دیمەنێکی شاری ئامەد | |
وڵات | ![]() |
ناوچە | ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات |
پارێزگا | ئامەد |
بەرزایی | ٦٧٥ مەتر (٢٬٢١٥ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٨) | |
• سەرجەم | ١٬٧٢٣٬٣٩٦ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (باکووری)، تورکی، ئەرمەنی |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) |
ناوچەی کاتی | +٢ |
پۆستاڵ کۆد | ٢١x xxx |
کۆدی تەلەفۆن | ٤١٢ ٠٠٩٠ کۆدی _ تەلەفۆن=777 |
وێبگە | www.diyarbakir.gov.tr |
ئامەد یان دیاربەکر (بە کوردیی باکووری: Amed,[١] تورکی: Diyarbakır)یەکێک لە گەورەترین و مێژوویترین شارەکانی کوردستان ]] و باکووری کوردستان، زۆرینەی دانیشتووانی شارەکە کوردن، ھەروەھا گەورەترین شاری کوردنشینە ناوی 'ئامەد' لە ئیمپڕاتۆرییەتی مادەوە ھاتووە،ئامەد ناوێکی کوردییە[٢] دیاربەکر پایتەختی کوردستانە.[٣]
ڕووباری دیجلە بە شارەکەدا تێدەپەڕێت، قەڵای ئامەد بە دەوری شارەکەدا خولاوەتەوە کە بە دووەم گەورەترین دیواری جیھانیش دادەنرێت بەدوای دیواری مەزنی چین.
زۆر جار شارەکە بووەتە مەیدانی ململانێ و پێکدادانی سەربازی نێوان کۆمەڵەی سەربەخۆخوازان و حکوومەتی تورکیا.[٤][٥] .[٦][٧][٨] ھەروەھا ئەم شارە ناوەندی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دوای ساڵی ١٩٨٤ بەو لاوەیە.
مێژوو[دەستکاری]
مێژووی دێرین[دەستکاری]
ئەو ناوچەیەی کە شاری ئامەدی لە ئێستادا دەگرێتەوە ئەوا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردین.
ناو[دەستکاری]
ناوی دیاربەکریش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ھاتنی ئیسلام بۆ ئەو ناوچەیە، کە خێڵی (بەنی بەکر وائل) تێیدا نیشتەجێ بوون لە سەردەمی معاوییە دا.[٩]
دانیشتووان[دەستکاری]
دانیشتووانی ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١٨، زیاتر لە ١٬٧٠٠٬٠٠٠ کەس بووە کە زۆربەیان بە بە زمانی کوردی قسە دەکەن. ھەروەھا زۆربەی خەڵکی ئەم شارە موسڵمانی سوننین.[١٠]
قەڵای ئامەد[دەستکاری]
قەڵای ئامەد یان قەڵای دیاربەکر (بە کوردیی باکووری: Sûra Amedê، بە تورکی: Diyarbakır Kalesi) قەڵایەکی مێژوویییە، کە دەکەوێتە ناوچەی سوور لە ئامەد، کوردستان.[١١] ساڵی ٢٠٠٠، یوونێسکۆ قەڵاکەی لەلیستێکی نافەرمی دانا.[١٢] لە ساڵی ٢٠٠٥، بەفەرمی بووە یەکێک لەشوێنەوارەکانی میراتی جیھانیی یوونێسکۆ لەپاڵ باخچەکانی ھەوسەل، بەپێی سەرچاوەکانی یوونێسکۆ مێژووی قەڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٤٨٨، لەسەردەمی دەوڵەتی ڕۆمی کۆن و فەرمانڕەوای کۆسەنتینی دووەم دروست کراوە.[١٣]
دیوارەکانی قەڵاکە، لەدوای دیواری چین بەرزترین و درێژترین دیواری بەدوای یەکەوەن لەئاستی جیھان.[١٤][١٥] قەڵاکە چەند دەروازەیەکی ھەیە، سەرەکییەکەیان ناوی چیا (Dağ)، دەروازەی ئورفە، دەروازەی ماردین و دەروازەی نوێ (Yeni).[١٦]
وەرزش[دەستکاری]
ئامەدسپۆر یەکێک لە گرنگترین یانەیەکی تۆپی پێی ئەم شارەیە کە لە ساڵی ١٩٩٠ دامەزرا و ئێستا لە خولی تۆپی پێی تورکیا یاری دەکات، بنکەی یانەکە دەکەوێتە شاری ئامەد و بەیانەی شارەکە دادەنرێت.[١٧]
پێشانگا[دەستکاری]
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
- تورکیا
- ئەیالەتی دیاربەکر
- ویلایەتی دیاربەکر
- ناوچەی ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات
- پارێزگای ئامەد
- بەندیخانەی ئامەد
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Avcýkýran, Dr. Adem (ed.). "Kürtçe Anamnez, Anamneza bi Kurmancî" (PDF). Tirsik. p. 55. Retrieved 17 December 2019.
- ^ Bois, Th; Minorsky, V.; MacKenzie, D. N. (2012-04-24). "Kurds, Kurdistān". Encyclopaedia of Islam, Second Edition (بە ئینگلیزی).
- ^ "Turkey: Administrative Division (Provinces and Districts) - Population Statistics, Charts and Map".
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 7ی Mayی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ https://www.nytimes.com/2016/12/24/world/europe/an-aleppo-like-landscape-in-a-kurdish-redoubt-of-turkey.html
- ^ Kubilay, Arin (2015-03-26). "Turkey and the Kurds -- From War to Reconciliation?" (بە ئینگلیزی).
- ^ Köksal, Yonca (2005). "Hakan Özoğlu. Kurdish Notables and the Ottoman State: Evolving Identities, Competing Loyalties, and Shifting Boundaries.Albany: SUNY Press, 2004, xv + 186 pages". New Perspectives on Turkey. 32: 227–230. doi:10.1017/s0896634600004180. ISSN 0896-6346. S2CID 148060175.
- ^ author., Şerif Paşa, 1865-1944. Memorandum on the claims of the Kurd people. OCLC 42520854.
{{cite book}}
:|last=
has generic name (help) - ^ بڕوانە مێژووی ئیسلام / (أطلس تأریخ اسلام) لاپەڕە ١٢٩
- ^ Metin Heper; Sabri Sayari (7 May 2013). The Routledge Handbook of Modern Turkey. Routledge. p. 247. ISBN 978-1-136-30964-9.
It was thus only in recent times that Diyarbakır, the unofficial capital of Turkey's Kurdish area, became a predominantly Kurdish town.
- ^ "Diyarbakır Kalesi ve Surları (Diyarbakır)" ١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ^ "Diyarbakır Kalesi ve Surları (Diyarbakır)" ١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ^ "Diyarbakır Fortress and Hevsel Gardens Cultural Landscape". یوونێسکۆ. Archived from the original on 21ی Juneی 2019. Retrieved 7ی Julyی 2019..
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) - ^ "Diyarbakır Surları" 2015-05-23 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە..
- ^ "Surlar" ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ^ "Diyarbakır Kalesi ve Surları (Diyarbakır)" ١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ^ "Turkish court acquits German footballer Naki in Kurdish case". BBC. 8 November 2016.
- CS1 errors: generic name
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- شارەکانی کوردستان
- پڕگەلھەترین شارەکانی کوردستان
- کوردستان
- جوگرافیای کوردستان
- شارەکانی تورکیا
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای دیاربەکر
- پێگەکانی کەلەپووری جیھانی لە تورکیا
- ئامەد
- شوێنەکانی ئامەد
- باکووری کوردستان
- میزۆپۆتامیای سەروو
- پارێزگای دیاربەکر