ئامراز (لۆژیک)
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
ئامراز (أداة) یا پێکبەستەر (connective)، لە لۆژیکدا، وشە یا کۆمەڵێ وشەیە کە دوو قەزیە یا زیاتر پێکەوە گرێ دەدا و قەزیەیەکی نوێیان لێ دروست دەکا. ئەوانەی لە ھەموو باوترن «بەڵام»ە و، «یا» و «و» و «ئەگەر ... ئینجا» و «ئەگەر و تەنیا ئەگەر». ئەم ئامرازانە، نەگۆڕی لۆژیکین، یانی مانایان بە پێی ڕاڤە ناگۆڕدرێ و پاوەجێ دەمێنێ.[١]
جۆرەکان
[دەستکاری]ئەو ئامرازانەی زیاتر برەویان ھەیە ئەمانەی خوارەوەن:
- نەرێ (negation) یا نا: ڕستە نەرێنی دەکاتەوە، بۆ وێنە، ڕستەی «باران دەبارێ» دەکا بە «باران نابارێ»
- ھاوجووتی (conjunction) یا و: دوو ڕستە جووت دەکا پێکەوە، بە چەشنێ کە ڕستەی گرێدراوی بەدەستھاتوو تەنیا ئەو کاتە ڕاستە کە ھەر دوو ڕستە جووتبووەکە ڕاست بن. بۆ وێنە، باران دەبارێ و من لە ماڵەوەم.
- لێکجیایی (disjunction) یا یا: دوو ڕستە لە یەکتر دوور دەکاتەوە و جیایی دەخاتە نێوانیان، بە چەشنێ کە ڕستەی گرێدراوی بەدەستھاتوو ئەو کاتە ڕاستە کە لانی کەم یەکێ لەو دوو ڕستە لێکجیاوەبووە ڕاست بێ. بۆ وێنە، باران دەبارێ یا من لە ماڵەوەم.
- تێوەپێچراوی (implication) یا ئەگەر ... ئەوسا: ئەوە دەگەیەنێ کە ڕستەیەک ڕستەیەکی تری لە خۆ گرتووە، یا ڕستەی دووەم لە نێو ڕستەی یەکەمدا پێچراوە و بە شوێنیدا دێ. بۆ وێنە، ئەگەر باران ببارێ ئەوسا من لە ماڵەوە دەبم.
- لێکپێچراوی (biimplication) یا ئەگەر و تەنیا ئەگەر: ئەوە دەگەیەنێ کە دوو ڕستە یەکتریان لە خۆ گرتووە و ھەر کامەیان لەوی تردا پێچراوە. بۆ وێنە، من لە ماڵەوەم ئەگەر و تەنیا ئەگەر باران ببارێ.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Connective | Truth Tables, Propositions & Arguments | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |