بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئالبوکێرکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئالبوکێرکی
بە ئینگلیزی: City of Albuquerque
بەشێکە لەAlbuquerque-Santa Fe-Las Vegas, NM Combined Statistical Area، Albuquerque metropolitan area
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٧٠٦
ناو بە زمانی فەرمیLa Villa de Alburquerque
ناسناوThe Duke City، Burque
ناونراوە لەدوایFrancisco Fernández de la Cueva, 10th Duke of Alburquerque
ناسناوی خەڵکAlbuquerquean، Burqueño، Burqueña، Burqueñe
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پایتەختیBernalillo County
دابەشکاریی کارگێڕیBernalillo County
خاکی ئاماریAlbuquerque metropolitan area
پێداچوونی ناوچەییAlbuquerque urban area
پۆتانی شوێن٣٥°٥′٤″N ١٠٦°٣٩′١″W
نووسینگەی بەڕێوەبردنMayor of Albuquerque, New Mexico
سەرۆکTim Keller
دەسەڵاتCity of Albuquerque
دانیشتووان٥٦٤٬٥٥٩
بەرزی لە ئاستی دەریا١٬٦١٩±١ مەتر
خاوەنیIsotopes Park، Albuquerque Sports Stadium، Hotel Andaluz
ڕووبەر٤٩٢٫٠١٢٩٩٩ کیلۆمەتر چوارگۆشە، ٤٩٠٫٩٢٠٩٥٢ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttps://www.cabq.gov/
وەسفی ئاڵاflag of Albuquerque, New Mexico
کۆدی تەلەفۆن505
Map

ئالبوکێرکی پڕدانیشتووترین شاری ویلایەتی نیومەکسیکۆی ئەمریکایە.[١] شارەکە لە ساڵی ١٧٠٦دا وەک La Villa de Alburquerque لەلایەن حاکمی سانتا فێ دی نویڤۆ مێکسیکۆ، فرانسیسکۆ کوێرڤۆ وای ڤاڵدێس دامەزراوە، و بۆ ڕێزلێنان لە فرانسیسکۆ فێرناندێز دی لا کوێڤا، دەیەمین دووکی ئالبورکوێرک و جێگری پادشای ئیسپانیای نوێ ناوزەد کراوە. ئەم شارە وێستگەیەکی پێشەوە بوو لەسەر ڕێگای ئێل کامینۆ ڕیال، کە مەکسیکۆ سیتی بە باکووریترین ناوچەکانی ئیسپانیای نوێ دەبەستەوە. ئەم شارە ناوەندی شارستانی بێرنالیلۆیە.

شارەکە کە لە حەوزی ئالبوکێرکیدا ھەڵکەوتووە، لە لای ڕۆژھەڵاتەوە بە چیاکانی ساندیا و لە لای ڕۆژاواوە بە وێست مێسا دەورەدراوە، لەکاتێکدا ڕووباری ڕیۆ گراندە و دارستانە کەنارییەکەی بە ناوەڕاستیدا لە باکوورەوە بۆ باشوور دەڕژێت.[٢] بەپێی سەرژمێریی ٢٠٢٠، ئالبوکێرکی ٥٦٤٬٥٥٩ دانیشتووی ھەبووە،[٣] کە ئەمەش دەیکاتە ٣٢ەمین پڕدانیشتووترین شار لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چوارەم گەورەترین شار لە باشووری ڕۆژاوای وڵاتەکە. ناوچەی کۆمەڵەشاری ئالبوکێرکی لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٩٥٥٬٠٠٠ دانیشتووی ھەبووە، و بەشێک لە ناوچەی ئاماریی تێکەڵاوی ئالبوکێرکی–سانتا فێ–لۆس ئالامۆس پێکدەھێنێت، کە ژمارەی دانیشتووانی ١٬١٦٢٬٥٢٣ کەس بووە.[٤]

ئالبوکێرکی ناوەندێکی سەرەکییە بۆ تەکنۆلۆژیا، ھونەرە جوانەکان، و میدیای جەماوەری.[٥][٦] شارەکە میوانداریی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەرەکیی نیومەکسیکۆ دەکات کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سنپۆرتی ئالبوکێرکییە، لەگەڵ گەورەترین و سەرەکۆترین زانکۆی ویلایەتەکە، کە زانکۆی نیومەکسیکۆیە. حکوومەتی فیدراڵیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیییەکی بەرچاووی لە شارەکەدا ھەیە لە ڕێگەی تاقیگە نیشتمانییەکانی ساندیاوە، کە یەکێکە لە سێ تاقیگەکەی بەڕێوەبەرایەتیی نیشتمانیی ئاسایشی ئەتۆمی، لەگەڵ بنکەی ھێزی ئاسمانیی کێرتلاند، کە گەورەترین دامەزراوەیە لە فەرماندەیی لێدانی جیھانیی ھێزی ئاسمانیدا.

ئالبوکێرکی کە نازناوی ئەی بی کیو، بوورکی، و دیوک سیتی لێنراوە، شوێنی چەندین شوێنەواری مێژوویی سەرەکییە،[٧] لەوانەش زیاتر لە ١٦٠ شوێن کە لە تۆماری نیشتمانیی شوێنە مێژووییەکاندا تۆمارکراون. بۆنە ساڵانە دیارەکان بریتین لە: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی باڵۆنی ئالبوکێرکی، کە گەورەترین فێستیڤاڵی باڵۆنە لە جیھاندا؛ کۆبوونەوەی نەتەوەکان، کە گەورەترین فێستیڤاڵی جەماوەریی ڕەسەنی ئەمریکییە لە ئەمریکای باکوور؛ و پێشانگای ویلایەتی نیومەکسیکۆ. ئالبوکێرکی ھەروەھا بە ژینگەی چێشتخانەکانی ناسراوە، کە ھەم خواردنی نیومەکسیکۆیی و ھەم خواردنی جیھانی پێشکەش دەکەن،[٨] و وەک ناوەندێکی مۆسیقا و تەلارسازیی نیومەکسیکۆیی خزمەت دەکات.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «U.S. Census Bureau QuickFacts: Albuquerque city, New Mexico». سێنسەس بیورۆ کویکفاکتس. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ↑ «30 Interesting Facts About Albuquerque | Isolated Traveller». ئایسۆلەیتد ترەڤڵەر. ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ↑ «U.S. Census Bureau QuickFacts: Albuquerque city, New Mexico». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ↑ «Combined Statistical Areas - 2020 Census - Data as of January 1, 2020». تایگەروێب ڕێدایرێکت. ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ↑ Shankland، Stephen (٣ی ئایاری ٢٠٢١). «Intel investing $3.5B in New Mexico fab upgrade, boosting US chipmaking». سی نێت. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ↑ «ABQ Film Office | Making Movies in the 505». ئەی بی کیو فیلم ئۆفیس. ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. ↑ «Historic Landmarks». سیتی ئۆف ئالبوکێرکی. ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. ↑ «An Albuquerque Appetite: Where to Eat in New Mexico's Biggest City». فوود کۆم. ٢٤ی ئایاری ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.