بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئالان بۆتان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئالان بۆتان

لەدایکبوون١٩٥٩
بۆتان
مەرگ٢٠٠٠
سوێد
نەتەوەکورد
پیشەگۆرانیبێژ، ئاوازدانەر

شاهین موحسن ناسراو بە ئالان بۆتان (لەدایکبووی ١٩٥٩ - مردووی ٢٠٠٠) هونەرمەند، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی کورد بوو.[١][٢] کۆمەڵێک لە ئاواز و هەڵبەستە بەناوبانگەکانی مۆسیقای کوردی لە بەرهەمەکانی ئالان بۆتان بوون، بەڵام کاتێک لەلایەن هونەرمەندانی دیکە وتراوە ئاماژەی پێ نەکراوە.[١]

ئالان لە شۆڕشی گوڵان پێشمەرگە بوو.[٣] لە ساڵی ١٩٨٦، چووە سوێد و لەوێ داوای مافی پەنابەری کرد. دواتر هەر لەوێ هاوسەرگیریی کرد.[١] لە ساڵی ٢٠٠٠، لە سوێد کۆچی دوایی کرد.

ئالان و شڤان پەروەر

[دەستکاری]

شڤان پەروەر و جوان حاجۆ چەند گۆرانییەکی ئالانی وتووە، شڤان پەروەر خۆی بە هاوڕێیەکی ئالان ناساندووە. دەربارەی ئالان وتوویەتی:[١][٤]

«ساڵی ١٩٨٨ بوو کە بۆ یەکەمجار ئالانم ناسی و زۆربەی گفتوگۆکانمان لەسەر گۆرانی کوردی بوو... خۆی ئاوازدانەرێکی گەورە بوو و هەروەها مۆسیقای لە مێلۆدی کوردیدا دەزانی. گۆرانی زۆری هەبوو، بەڵام ئەو گۆرانیبێژانەی گۆرانییەکانی دەوتەوە، ناوی ئەویان نەنووسیوە و بەشێک لە تێکستی گۆرانییەکانی لەلایەن ئەوانەوە گۆڕدراون و بە کوردییەکی خراپەوە وتوویانە.»

ئالان لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەداوە، گۆرانیبێژانی تورکیش هەڵبەست و ئاوازەکانی ئەویان بردووە بەبێ ئاماژەدان بە ناوی ئەو ئەوا نووسیویانە نادیار.[٣]

بەرهەمەکان

[دەستکاری]

گۆرانی تاک

[دەستکاری]
  • من بێریا ته‌ کریه‌
  • وا هاتن پێشمه‌رگێن مه
  • سەرهەڵدان
  • هه‌ڤالنۆ هۆ
  • زیندان
  • سلێمان

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 Lotikxane (٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤). «Stranên wî ne, lê kesek navê wî nabêje |» (بە ئەڵمانی). لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. «Hebûna Stranan û Nebûna Navî… ALAN BOTAN KÎ YE..?». Yek.Dem (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. 1 2 «ئالان بوتان ئەو ھونەرمەندێ ھاتیە ژبیركرن». Sibehî سبەھی. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. «Jiyana Alan Botan». Bernamegeh (بە تورکی). ١٢ی ئابی ٢٠١٩. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.