بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاغا پەتڕۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەتڕۆس ئیلیای باز

ܦܸܛܪܘܿܣ ܐܹܠܝ݂ܵܐ ܕܒܵܙ
لەدایکبوون١ی نیسانی ١٨٨٠
مەرگ٢ی شووباتی ١٩٣٢
تۆلۆز، فەڕەنسا
ھۆکاری مەرگجەڵدەی مێشک
نەتەوەئاشووری
واژوو

پەتڕۆس ئیلیای باز (بە سوریانی: ܦܸܛܪܘܿܣ ܐܹܠܝ݂ܵܐ ܕܒܵܙ ; ١ی نیسانی ١٨٨٠ – ٢ی شووباتی ١٩٣٢)، زیاتر بە ئاغا پەتڕۆس ناسراوە (بە سوریانی: ܐܓܐ ܦܛܪܘܣ)، سەرکردەیەکی سەربازی و دەوڵەتمەدارێکی ئاشووری بووە، بە ڕۆڵی لە شەڕی جیھانیی یەکەمدا ناسرابوو.[١] بە پاڵەوانێکی نەتەوەیی دادەنرێت بۆ ئاشوورییەکان و کەمینەکانی تری مەسیحی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بووەتە تیرۆر بۆ کورد و تورک و موسڵمانانی دیکە.[٢][٣] تا ساڵی ١٩١٨ ئاغا پەتڕۆس و ھێزە ئاشوورییەکانی توانیان خاکێکی فراوانی ئازەربایجانی ئێران لە ڕۆژئاوای دەریاچەی ورمێ کۆنتڕۆڵ بکەن و لەوێ خۆبەڕێوەبەرییان دامەزراند.[٤][٥][٦][٧][٨]

ساڵانی سەرەتایی

[دەستکاری]

پەتڕۆس ئیلیا لە ١ی نیسانی ساڵی ١٨٨٠ لە گوندی بازی خواروو لەدایکبووە، کە ئەوکات بەشێک بووە لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی. خوێندنی سەرەتاییی لە زێدی خۆی وەرگرتووە پێش ئەوەی باوکی بڕیار بدات کە لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بخوێنێت لە قوتابخانەی میسیۆنەریی ئەورووپیی مەسیحی لە ورمێ، ئێرانی قاجاڕ.[٩] ئیلیا پەروەردەیەکی ئاسایی ھەبوو، لەگەڵ ئاغا میرزای براکەی،[١٠] و باوکی، و دۆرێی دایکی دەژیا. لەگەڵ تەواوکردنی خوێندنەکەی گەڕایەوە بۆ باز و لەوێ وەک مامۆستا کاری کردووە.[١١] بەھۆی شارەزایی لە چەندین زماندا بوو، لەوانە زمانی سوریانی، تورکی، عەرەبی، فەرەنسی، فارسی، کوردی، ئینگلیزی و ڕووسی، بۆ یەکەمجار لەلایەن عوسمانییەکانەوە وەک سکرتێر لە باڵیۆزخانەی ورمێ دەستنیشانکرا و دواتر لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٠٩ بەھۆی کارە باشەکانی پلەی کونسوڵی پێدرا.[١٢][١٣][٩][١٤]

باڵیۆزخانەکە ناوی شاھبەندەر بووە و لەو کاتەدا بەرپرسی کارووباری کونسوڵگەریی تورکی بووە.[١٥] پیاوێکی مەسیحی ئاشووری بە ناوی داوود ڕەسام کە خەڵکی مووسڵ بووە، بەرپرسی باڵیۆزخانەکە بووە.[١٥][١٢] ئەمەش بووە ھۆی ئاشنابوونی پەتڕۆس لەگەڵ بنەماڵەی ڕەسام و تەنھا دوای ماوەیەکی کەم، پەتڕۆس کچی ڕەسام بە ناوی زەریفە خانمی وەک ھاوسەری ھەڵبژارد و لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٠٦دا ھاوسەرگیری لەگەڵ کرد.[١٥][١٢][١٦] باس لەوە کرا کە لە سەردەمی شۆڕشی دەستووریی ئێراندا، پەتڕۆس پارێزگاری فارسی ورمێی لە پۆستەکەی لابردبوو و دەستگیری کردبوو و بە تەنیا دەستی بەسەر ئەو شارەدا گرتبوو، بە ناوی حکوومەتی عوسمانی تورکیاوە حوکمڕانی دەکرد.[١٦][١٧] دواتر پارێزگار لە دیل ئازاد کرا، دوای ئەوەی پەتڕۆس لە بەرامبەردا داوای میدالیای لە شا کردبوو.[١٧]

بەر لە شەڕی جیھانیی یەکەم، پەتڕۆس لە ئەکادیمیایەکی سەربازیی ڕووسی ڕاھێنانی سەربازیی وەرگرت.[٩]

ساڵانی دواتر

[دەستکاری]

پەتڕۆس لە نێوان ساڵانی ١٩١٩ بۆ ١٩٢٣ سەرۆکی دانووستانکاری ئاشوورییەکان بووە. لە ٢٤ی تەمموزی ١٩٢٣ بەشداریی لە پەیمانی لۆزانی کۆمەڵەی نەتەوەکان کرد لە لۆزان لە سویسرا، لەوێ پەیوەندیی بە شاندی تورکیا کرد بۆ نیشتەجێکردنی ئاشوورییەکان لە پارێزگای حەکاری و دەوروبەری لە بەرامبەر دڵسۆزیی ئاشوورییەکان. سکرتێری ئەوکاتە و وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا، عیسمەت ئینۆنو کە سەرۆکایەتیی شاندی تورکیای دەکرد لە لۆزان لەگەڵ نیشتەجێکردنەکەدا بوو بەڵام تەلەگرامێک کە لە حکوومەتی ناوەندییەوە لە ئەنقەرە وەریگرتبوو ڕێگری لەوە کرد.[١٨]

لە ساڵانی کۆتاییی ژیانیدا پەتڕۆس لە نزیک شاری تولۆز لە فەرەنسا کۆچی کرد و لەوێ ژیاوە تا مردنی بەھۆی جەڵدەی مێشکییەوە لە وێستگەی شەمەندەفەر، لە ٢ی شووباتی ١٩٣٢.[ژێدەر پێویستە] لە فەڕەنسا، ئاغا پەتڕۆس بە ''ناپۆلیۆنی گەنج'' ناودەبرا و لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا، بەھۆی ئەدای ناوازەی لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا بە ''نەبوخەد نەسری نوێ'' ناودەبرا.[١٩]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Zinda 7 August 2006». zindamagazine.com. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە.
  2. Astourian، Stephan (٢٠٢٠). Collective and State Violence in Turkey The Construction of a National Identity from Empire to Nation-State (بە ئینگلیزی). Berghahn Books. لاپەڕە ٧٧. ژپنک ٩٧٨-١-٧٨٩٢٠-٤٥١-٣.
  3. Warda، Joel.E (١٩٢٤). The Flickering Light of Asia Assyrian Nation and Church (بە ئینگلیزی). Assyrian Language And Culture Classes. لاپەڕە ٩٧.
  4. Astourian، Stephan (٢٠٢٠). Collective and State Violence in Turkey The Construction of a National Identity from Empire to Nation-State (بە ئینگلیزی). Berghahn Books. لاپەڕە ٧٨. ژپنک ٩٧٨-١-٧٨٩٢٠-٤٥١-٣.
  5. kalabalik، Dr. Kamuran (٢٠٢١). BOLŞEVİK İHTİLALİ SONRASINDA URMİYE, SALMAS VE HOY HAVALİSİNDE ERMENİ-NASTURİ OLAYLARI VE OSMANLI DEVLETİ (1917-1918) (بە ئینگلیزی). Türk Dünyası Araştırmaları. لاپەڕە ٩٤–٩٧.
  6. Strecker، Mark (٢٠١٨). Americans in a Splintering Europe Refugees, Missionaries and Journalists in World War I (بە ئینگلیزی). MacFarland, incorporated, Publishers. لاپەڕە ١٥٢. ژپنک ٩٧٨-١-٤٧٦٦-٧٦٠٢-٩.
  7. Atabaki، Touraj (٢٠٠٦). Iran and the First World War Battleground of the Great Powers (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Publishing. لاپەڕە ٨٧. ژپنک ٩٧٨-١-٧٨٦٧٣-٤٦٧-٩.
  8. Heydari، Asghar. ھولوکاست جیلولوق در ایران و نقش انگلستان در آن یا تلاش انگلستان برای تشکیل جمھوری ارمنستان در خاک ایران (PDF) (بە persian). لاپەڕە ٢٤٦.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  9. 1 2 3 Baldwin Oliver (١٩٣٢). The Questing Beast. لاپەڕە ١٧٦. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:0» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  10. Macuch، Rudolf (٢٢ی تەممووزی ٢٠١٩). Geschichte der spät- und neusyrischen Literatur (بە ئەڵمانی). Walter de Gruyter GmbH & Co KG. لاپەڕە ٢٦٧. ژپنک ٩٧٨-٣-١١-٠٨٤٨٥٣-٣.
  11. Robins، James (١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). When We Dead Awaken: Australia, New Zealand, and the Armenian Genocide (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Publishing. لاپەڕە ١٢٣. ژپنک ٩٧٨-١-٨٣٨٦٠-٧٥١-٧.
  12. 1 2 3 نینوس نیراری. لاپەڕە ٢٣ https://web.archive.org/web/20180812213346/http://www.a-olaf.com/~olaf/Books/agh/agh_btrs.pdf. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٢ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Senchar» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  13. Salem، Chris (٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣). «A Chaldean Catholic Hero of the Assyrian People - The Story of Agha Petros Elia of Baz». Nineveh Rising (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  14. Lindenmayer، Sarah (٢٠١٨). Debt of Honour: How an Anzac saved the Assyrian people from Genocide (بە ئینگلیزی). Australian Self Publishing Group. لاپەڕە ٧١. ژپنک ٩٧٨-٠-٦٤٨٣١٧٧-٢-٢.
  15. 1 2 3 Gevargiz، Hannibal (١٥ی ئایاری ٢٠١٥). Famous Assyrian Women (بە فارسی). Lulu.com. لاپەڕە ١١٥. ژپنک ٩٧٨-١-٣٢٩-١٣٨٠٩-٤.
  16. 1 2 The National Archives (Kew، United Kingdom) (١٨١٢). Foreign Office: Confidential Print Eastern Affairs 1812-1946. لاپەڕە ١٦٠.
  17. 1 2 Шкловский، Виктор (١٩٨٤). A Sentimental Journey: Memoirs, 1917-1922 (بە ئینگلیزی). Cornell University Press. لاپەڕە ٨٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٠١٤-٩٢٩١-٤.
  18. Agha Petros and the Lausanne Telegraphs, atour.com
  19. David، Yousif (٢٠٠٧). Born killer : new history of Iraq during Saddam Husain 1920-1989 (بە ئینگلیزی). Medius Co. لاپەڕە ١٨٩. ژپنک ٩٧٨-٠-٩٧٩٩٤٤٩-٠-١.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]