ئاشی ئاو
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| ئاشی ئاو | |
|---|---|
| لقی | mill، mill building |
| سەرچاوەی وزە | وزەی ئاو |
| بەکارهێنەر | miller |
| بەکاردەھێنێت | mill race |
| پێڕست | list of watermills |

ئاشی ئاو یان ئاشی ئاوین (ئینگلیزی: Watermill یان Water mill) جۆرە ئاشێکە کە ئاو بە کاردەھێنێت وەک سەرچاوەی وزە. پێکھاتەکەی بەشێوەیەکە کە چەرەخەیەکی ئاوی یان تۆرباینی ئاوی بەکاردەھێنێت بۆ درستکردنی کردەیەکی میکانیکی وەک ھاڕین، خولاندنەوە یان کوتان؛ کە ئەم جۆرە کردەیە پێویستییەکی سەرەکییە بۆ بەرھەمھێنانی زۆرینەی کەرستەکانی مرۆڤ، وەک ئارد، تەختە، کاغەز، قوماش و زۆر لە بەرھەمە کانزایییەکان، بۆیە دەکرێت ئاشی ئاو جۆرێک بێت لە ئاشی ئاسایی، ئاشی دار، ئاشی کاغەز، ئاشی چنین، ئاشی کوتان، ئاشی خولانەوە و چەندانی تر بێت.
یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی پۆلێنکردنی ئاشی ئاوی بەھۆ شێوازی خولانەوەی چەرخەکەیەتی (ئاسۆیی یان ستوونی)، یەکێکیان بەھۆی چەرخەی ستوونی کاری تێدەکرێت لە ڕێگەی کردەی ئاراستەکردنیەوە، و ئەوەی تریان بەشێوەی ئاسۆیی بەبێ ئاڕاستەکردنە.[١]


سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Maaß، Anna-Lisa؛ Schüttrumpf، Holger (٣ی نیسانی ٢٠١٩). «Elevated floodplains and net channel incision as a result of the construction and removal of water mills». Geografiska Annaler: Series A, Physical Geography (بە ئینگلیزی). ١٠١ (2): ١٥٧–١٧٦. doi:١٠.١٠٨٠/٠٤٣٥٣٦٧٦.٢٠١٩.١٥٧٤٢٠٩. ISSN ٠٤٣٥-٣٦٧٦.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئاشی ئاو تێدایە.