ئاسمان بێ مەرزە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئاسمان بێ‌مەرزەەوە ڕەوانە کراوە)

ئاسمان بێمەرزە ناوی کۆمەڵە ھۆنراوەی «ئیسماعیل حوسێن پوور»ە کە بریتییە لە ١٠٠ سێخشتی کرمانجی، ساڵی ١٣٨٩ لە بوژنوورد، لەلایەن «بڵاوکەرەوەی جیھانی»یەوە لە تیراژی ٣٠٠٠ دانەدا، بە گەڵاڵە و دیزاینی «مەرزییەی شادکام» چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

سێخشتی شێوەیەک ھۆنراوەی فۆلکلۆریی کوردەکانی باکووری خۆراسانە کە لەسەر ئاوازی جۆربەجۆر بە دووتار و دەنگی «بەخشی»یەکان دەگوترێ.

سێ خشتییەکان سەرجەم ھەشت بڕگەیین و لە سێ دێڕدا تەواو دەبن. بابەتی ئەم ھۆنراوانە لەسەر کوڵوکۆی دەروون و ناڵەی جودایین، کە حەسرەتی دووری و باسی بەجێھێشتنی زێد و نیشتمانە. دەنگبێژان لە داڵانی سەدان ساڵەی زەمانەوە حەکایەتی کۆچی زۆرەملی بۆ بەرەی نوێ دەگێڕنەوە و دووتاری کرمانجییش بە گریان ھاوڕێیەتیان دەکا؛ وەک ئەم دوو نموونەیە:

مامۆستا کەلیموڵڵای تەوەحودی لە کتێبی «ترانەھای کورمانجی خراسان» دا ٢٠٢ سێخشتی بە وەرگێڕانی فارسییەوە، بۆ یەکەمجار کۆ کردووەتەوە. بە دوای ئەودا، کەسانێکی تریش دەستیان داوەتە کۆکردنەوەی سێ خشتییەکان و کارە پیرۆزەکەی مامۆستا تەوەحودیان درێژە پێداوە. ئەم سێخشتییانە تا ڕادەیەک کاریان کردووەتە سەر ڕوح و ھەستی شاعیرانی کورمانجی خۆراسان، کە ئەوانیش سەرەڕای شێوازی نوێ، زۆر جار سۆزی دەروونی خۆیان ھەر لەم قالبەدا دەردەبڕن. مامۆستا ئیسماعیلی حوسێنپوور لەم بەرھەمەیدا، ھەستی خۆی لە ١٠٠ سێخشتیدا دەرخستووە، کە بەم ھۆیەوە تام و چێژێکی تەواو فۆلکلۆری ھەیە و ئەگەر ناوی شاعیری بەسەرەوە نەبوایە، بە زەحمەت لەگەڵ ئاواڵدووانە گەلەرییەکەی جیا دەکرایەوە. حوسێنپوور سێ خشتییەکان ی بە ھەر دوو شێوەی ئەلفوبێی عەرەبی و لاتین نووسیوە و لە دواییشدا بە فارسی وەریگێڕاون. پێشەکییەکی کوردیشی لە سێ لاپەڕەدا بۆ نووسیوە و لە ھەشت لاپەڕەشدا کورتەیەکی خوێندنەوە و نووسینی کوردی بە ھەر دوو ڕێنووس بۆ خوێنەرانی شی کردووەتەوە.

دە نموونە لە سێ خشتییەکان ی ئەم کۆمەڵە ھۆنراوەیە[دەستکاری]

دە نموونە لە سێ خشتییەکان ی ئەم کۆمەڵە ھۆنراوەیەی بەڕێزیانم ھەڵبژاردووە و مانا سۆرانییەکەیانم لە پێش نووسیوە و ھەوڵم داوە زۆر لە ئەسڵەکە دوور نەکەومەوە. ئاشکرایە کە تەنیا مەبەستم تێگەیاندنی خوێنەران بووە لە قسەی دڵی شاعیر، نەک وەرگێڕانی شێعر.

١

«باران ببار تینی تینی (باران ببارە، زۆر تینووین)

تو پرس مەکە کو ئەم کینی (لێمان مەپرسە ئێمە کێین)

ئەم گولێنە بێ خوەدینی (ئێمە گوڵانێکی بێخاوەنین)»

٢

«و وێ خەونێ شەڤێ شامە (بەو خەونە خۆشە دڵشادم)

کو لێڤ وەکەن تو تێیی بامە (کە بە بزەوە دێیە لام)

سوند و ناڤێ تە ھین پامە (و ناوت سوێند، چاوەڕێتم)»

×××

٣

«بکەن، کەنێ تە دەرمانە (پێبکەنە، کەنینت مەرھەمە)

چاڤێ من ھین سا تە پانە (چاوانم ھێشتا لە ڕێتە)

قەوول ناکم کو تو دانە (باوەڕ ناکەم تۆ ڕۆیشتووی)»

×××

٤

«ئەم غەریوێ سالێ نە دوور (ئێمە غەریبی ساڵانی دووری ڕابردووین)

ئەم برینێ زاوێ نە کوور (ئێمە زامی دۆڵە قووڵەکانین)

ئەم ئەو چیایێ سەر لە ژوور (کەچی ئێستاش لووتکەی سەربەرزین)»

×××

٥

«کەپوور ڕوونشت لە وارێ دل (تۆز لەسەر وێرانەی دڵ نیشت)

ھیلین تونە لە دارێ دل (ھێلانەیەک لەسەر لکوپۆی داری دڵ نەماوە)

کەنێ تە پڕ تێ کارێ دل (مەگەر پێکەنینێکی تۆ فریای دڵ کەوێ)»

×××

٦

«قونووشغێ بێ قووشینم (لێقەوماوێکی بێ ئاودەنگیم)

ئووجاغێ بێ تەوش و تینم (کوانوویەکی بێ گڕ و تینم)

بیسوو وەینە دل برینم (بۆ زامەکانی دڵم مەرھەمێک بێنە)»

×××

٧

«ژە من دووری یاغاج یاغاج (فرسەخ فرسەخ لە من دووری)

ئەز کا، تو گەنمێ بووی تاج (من کا، تۆ خەرمانی سووری)

ھەر شەڤ بێ تە دل تەرە حاج (شەوانە دڵ بێ تۆ دەچتە تەواف)»

×××

٨

«سا ئووجاغێ تە ئاردوو ئەز (بۆ کوانووی تۆ من ئاوردووم)

ژە عەشقا تە یاراتوو ئەز (ئاسکی زاماری ئەوینی تۆم)

ئەرمان و دلدا ما، چوو ئەز (ئاوات لە دڵدا ماوی، پەرەوازەت منم)»

×××

٩

«دوور کەتمە ژە وارێ خوە (لە زێدی خۆ دوور کەوتوومەوە)

ناتێ پاییزێ ژە بارێ خوە (ھەر وەک پاییزی دوور لە بەھار)

دل خویین ناتێ دووتارێ خوە (وەک دووتارم دڵم خوێنە)»

×××

١٠

«ژ بیر ناکم وێ مەیتەوێ (ئەو فێرگەیە لە بیر ناکەم)

ھەر شەڤ دوینم ل خەوێ (شەوان خەونی زێڕینی پێوە دەبینم)

بێ قەفەس دەوینم کەوێ (کەوی وڵاتی خەونەکانم ئازادن)»

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • سەید عەبدوڵڵا سەمەدی[١]
  1. ^ عەبدوڵڵا سەمەدی(کوردی).