ئازادی گەل بەرەو پێش دەبات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئازادی گەل بەرەو پێش دەبات
فەڕەنسی: La Liberté guidant le peuple
ھونەرمەندئووژن دولاکروا
ساڵ١٨٣٠
ناوەندزەیتی
ئەندازە٢٦٠ cm × ٣٢٥ cm (١٠٢٫٤ in × ١٢٨٫٠ in)
شوێنلووڤر، پاریس[١]

ئازادی گەل بەرەو پێش دەبات (بە فەڕەنسی: La Liberté guidant le peuple) تابلۆیەکە لەلایەن ئووژن دولاکروا دروستکراوە، تێیدا یادی شۆڕشی تەممووزی ساڵی ١٨٣٠ دەکاتەوە، لە شۆڕشەکەدا، پاشا چارلزی دەیەم لە دەسەڵاتدا ھاتە خوارەوە. ژنێکی کە سیمبوڵی ئازادییە ئەوا پێشەوایەتی کۆمەڵەیەک دەکات بۆ پێشکەوتن و ڕۆیشتن بەسەر لاشە و بەربەستەکان، ھەروەھا ژنەکە ئاڵای شۆڕشی فەڕەنسی ھەڵگرتووە، کە ئەم سێ ڕەنگە، دوای ئەم شۆڕشە بووە ئاڵای فەرمی فەڕەنسا.[٢] ھەندێک جار بە ھەڵە وا بیر دەکرێتەوە کە تابلۆکە پەیوەندیدارە بە شۆڕشی فەڕەنسیی ساڵی ١٧٨٩.[٣]

لە ئێستادا، تابلۆکە لە مۆزەخانەی لووڤر دانراوە بۆ بینین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Dorbani, Malika Bouabdellah. "July 28: Liberty Leading the People". Musée du Louvre. Retrieved 14 May 2015.
  2. ^ "Liberty Leading the People | Description, History, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-26.
  3. ^ Trancart, François-Xavier (2019-04-10). "Liberty Leading the People by Eugene Delacroix". Artsper Magazine (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-26.