ئازادییە شارستانییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئازادیە شارستانیەکانەوە ڕەوانە کراوە)

ئازادییە شارستانییەکان یان ئازادییە تاکەکەسییەکان دڵنیاکەرەوە و ئازادی تاکەکەسین کە حکومەت ناتوانێت قەدەغەیان بکات نە بەپێی یاسا نە بەپێی لێکدانەوەی دادوەری. مانای دەستەواژەکە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر دەگۆردرێت، ئازادی شارستانی دەتوانێت ئەمانە لەخۆی بگرێت (ئازادی ھۆشیاری، ئازادی ڕاگەیاندن، ئازادی ئایین، ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی کۆبوونەوە، مافی سەلامەتی و سەربەخۆی، ئازادی گووتار، ئازادی تایبەتمەندێتی، مافی یەکسانی مامەڵە بەپێی یاسا، مافی دادگاییەکی دادوەرانە و مافی ژیان.(ئازادی شارستانی دی دەکرێت ئەمانەش (مافی ھەبوونی موڵک، مافی بەرگری کردن لە خود و مافی ئازادی سەلامەتی جەستەیی.) لەخۆبگرێت.

پوختە[دەستکاری]

زۆرێک لە دەوڵەتە ھاوچەرخەکان دەستوور، یاسای مافەکان یان بەڵگەنامەیەکی ھاوشێوەی دەستووریان ھەیە کە ئازادییە شارستانییەکان مسۆگەر دەکات.

چەمکی فەرمی ئازادی شارستانی دەگەڕێتەوە بۆ ماگنا کارتا، کە پەیماننامەیەکی یاسای ئینگلیزییە لە ساڵی ١٢١٥ لەسەر کۆمەڵێک بەڵگەنامەی کۆنتر نووسراوە بە ناوی "پەیماننامەی ئازادییەکان" بوو.[١]

ئاسیا[دەستکاری]

چین[دەستکاری]

دەستووری کۆماری گەلی چین بانگەشەی پارێزگاری زۆربەی ئازادییە شارستانییەکان دەکات (کە جێبەجێ دەکرێت تەنھا بەسەر خاکی چین دا (ھۆن کۆنگ، ماچاو و تایوان لەخۆناگرێت) بەتایبەتی مافە بنچینەیەکان و ئەرکەکانی ھاوڵاتیان.

تایوان کە جیایە لە چین خاوەنی دەستووری خۆیەتی.

ھیندستان[دەستکاری]

مافە بنچینەیەکان کە لە بەشی سێیەمی دەستووردا نووسراوە، مسۆگەری ئازادی ھەموو ھیندیەکانە لە ئاشتی دا بژین وەک ھاوڵاتی ھیندی. شەش مافە سەرەکیەکە بریتین لە (مافی یەکسانی، مافی ئازادی، مافی دژە ھەند وەگرتن، مافی ئازادی ئایین، مافی کلتووری و پەروەردەی و مافی چارەسەری دەستووری.)[٢]

ھەموو کەسێک، بەبێ جیاوازی ئایین، ڕەگەز یان ھۆز مافی ھەیە ڕێگای دادگا باڵاکان بگرێت بۆ بەھێزکردنی مافە بنچینەیەکانی و مەرجیش نییە بەس پارتە بەش خوراوەکان ھانا بۆ ئەو کارە ببەن. لەبەر بەرژەوەندی گشتی، ھەرکەسێک بۆی ھەیە داواکاری تۆمار بکات لە دادگا بەناوی خۆیەوە. ئەمە بە (بەرژەوەندی داواکاری گشتی) ناسراوە.[٣] دادوەرەکانی دادگا باڵاکان دەتوانن بە ھەمان شێوە خۆیان مامەڵە بکەن پشت بەستن بە راپۆرتەکانی ڕاگەیاندن.

مافە بنچینەیەکان جەخت دەکاتەوە لە یەکسانی لەڕێی مسۆگەرکردنی پاراستن و بەکارھێنانی دامەزراوە گشتییەکان بۆ ھەموو ھاوڵاتیان بەبێ جیاوازی. مافی ژیان و ئازادی تاکەکەسی بەسەر ھاوڵاتی ھەموو نەتەوایەتیەکان دا دەچەسپێت. بەڵام مافەکانی تر، وەک ئازادی گووتار و ئازادی ڕادەربڕین تەنھا بۆ ھاوڵاتیانی ھیندستان بەکارە (بە ئەو ھیندیانەی لە دەرەوەی ھیندستانیش دەژین).[٤] مافی یەکسانی دەستبەکاربوونی گشتی پەیڕەو ناکرێت بۆ ئەو ھیندیانەی لە دەرەوەی ھیند دەژین.[٥]

یابان[دەستکاری]

یابان لە ساڵی ١٩٤٧ ەوە، وڵاتێکە بە دەستووری پادشای ناسراوە کە "کۆمەڵگەیەکی خۆپارێز کە گۆڕان بە ھێواشی ڕوودەدات" خاوەنی دەستورێکە کە ناوەڕۆکەکەی یاسای مافی زۆر بەھێزی تێدایە (بەشی سێ: ماف و ئەرکەکانی خەڵک).[٦] زۆر لە دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان دەچێت (پێش یاسای مافە شارستانیەکانی ١٩٤٦) ئەم لێکچوونەش دەگەڕێتەوە بۆ دانانی دەستووری یابان لە کاتی داگیرکردنی یابان لەلایەن ھاوپەیمانانەوە. ئەم دەستوورە لەوانەیە وەک سەپەندنی داگیرکەرەکانەوە دەرکەوێت بەڵام بۆ خەڵکە ئاسایەکە نا چونکە "خەڵکەکە باوەڕیان بە سەرکردە ناڕاستگۆکانیان نەبوو و پشتگیری گۆڕانکاری دروستیان دەکرد."[٧] بە کورتی، دەستوور دڵنیا دەبێتەوە بۆ پارێزگاری کردن لە ئازادییە تاکەکەسییە بنەڕەتییەکان و مافەکان کە لە بەندی ژمارە ١٠ و ٤٠ ئاماژەی پێکراوە. دیارترین بەندەکانی شکۆمەندی مرۆڤ لە بەندی ٢٥، خاڵی یەکەم باس کراوە.[٨]

سەرەڕای چەسپاندنی ئەم دەستورە لیبڕاڵیە (ئازادڕەویە)، زۆرجار وەک "دەستوری دوای جەنگ" یان "دەستووری ئازادی" ناودەبرێت، کۆمەڵە ھەڵبژێردراوەکەی یابان زۆرجار ناڕەحەت بوون بۆ پەیڕەوکردنی کۆمەڵگەیەکی کراوە و ئازاد.[٩] تەنانەت دوای کۆتای ھاتنی جەنگی جیھانی دووەم و دەرچوونی حکومەتی ھاوپەیمانی داگیرکەران لە 1952 دا، یابان بۆتە جێی ڕەخنەی نێودەوڵەتی بەھۆی: دان پێدانەنای قوربانیەکانی جەنگ، جیاکاری ئایینی لە دامەزراوەکان دا، لاوازی ئازادی ڕاگەیاندن، شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان، کەمایەتییەکان، بیانییەکان و ژنان، سیستەمی دادگای سزادەرانە لەسەر تاوانکار و تازەترینیشیان بوونی جیاکاریەکی دارێژراو دژ بە خەڵکی (ھاوڕەگەزبازی نێر و مێ، دوو ڕەگەز و ڕەگەز گۆڕدراو – ئێڵ جی بی تی).[١٠]

یەکەم ھەوڵی یابانی بۆ دانانی یاسای مافەکان لە سەدەی نۆزدەھەم بوو بە ناوی دەستووری مێجی (١٨٩٠)، کە ھەردوو دەستووری بەڕیتانی و پرووسی وەک نموونەی سەرەکی وەرگرتبوو.[١١] بەڵام کاریگەریەکی زۆر کەمی ھەبوو لەسەر پەیڕەکردنی یاساکە و ژیانی ڕۆژانەی خەڵک. بۆیە یابان ھێشتا زۆری ماوە ببێتە نموونەیەکی جوانی جیھانی لە ئازادی تاکەکەسی و گشتی دا بەھۆی ملمڵانێ مێژوویەکان بۆ دەستەبەرکردنی مافە تاکەکەسیەکان و پاراستنیان لە حکومەت.[١٢][١٣][١٤] بە بۆچونی ڕوناکبیری دەستووری، شیگینۆڕی ماتسی:

خەڵک یاسای مافەکان وەک پێویستیەکی ڕەوشتی تەماشا دەکەن نەک وەک یاسایەکی دادگەری. بەھەمان شێوە خەڵک بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان (بە پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤیشەوە) پشت دەبەستن بە بیرۆکراتەکان لە جیاتی دادگا.

— شیگینۆڕی ماتسی. "پاراستنی (مافە بنچینەیەکانی مرۆڤ) لە یابان[١٥]

سەرەڕای جیوازیەکانی نێوان کلتووری کۆمەڵایەتی یابان و دەستووری لیبڕاڵی، دەوڵەت ھەوڵی داوە بە کەم کردنەوەی بۆشایەکەی نێوانیان. نموونەی ئەمە، لیژنەی یاسادانانی یابان لە ساڵی ١٩٧٩ دا یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤی پەسەند کرد و دواتر لە ١٩٨٥ دا یاسای دەرفەتی کارکردنی یەکسانی ژن و پیاو دەرکرد، ئەم پێوەرانە وەک ھەنگاوی گەورە لەقەڵەم دەدرێت بەرەو کۆمەڵگەیەکی بەژدار و دیموکرات. لە ساڵی ٢٠١٥ دا، گەیشتە ڕێکەوتنێک لەگەڵ کۆریا بۆ قەرەبووکردنەوەی دەست درێژیە سێکسیەکانی سەر "ژنان" لە کاتی داگیرکردنی نیمچە دوورگەی کۆریا لەلایەن یابانەوە.[١٦] بەڵام، ڕێکخراوە مرۆڤایەتی و خێزانی ڕزگاربووانی ڕووداوەکە ڕێکەوتنەکەیان شەرمەزار کرد چونکە وەک سووکایەتی تەماشایەن دەکرد.[١٧]

لە ماڵپەڕی فەرمی دا، حکومەتی یابان جۆرەھا کێشەی مافی مرۆڤی ناساندوە، لەوانە: دەست درێژی سەر منداڵان، بەردەوام فەرامۆش کردن و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ کەسە بەساڵاچووەکان و کەسە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، جیاکاری بەرامبەر بە گوندنشینان، جیاکاری بەرامبەر بە دانیشتوانی ڕەسەنی یابان، کەسە بیانییەکان، ھەڵگرانی نەخۆشی ئایدز، کەسانی بەندکراو، قوربانیانی تاوانەکان، بێ ماڵەکان، ئەوانەی کێشەی ناسنامەی ڕەگەزییان ھەیە و لەگەڵ ژنان. ھەروەھا حوکمەت ڕیزبەندی دەکات بۆ کێشەی جیاوازی کردن و پشت بەستن بە ڕەگەزی خوزراو بۆ کارکردن.[١٨]

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ (ناوخۆی و بیانییەکان) ڕیزبەندی ئامادە دەکات لەسەر پێشێلکارییەکانی پەیوەندی بە سیاسەتی حکومەتەکانەوە ھەیە، وەک سیستەمی دایۆ کانگوک (جێگرەوەی زیندان) و شێوازەکانی لێکۆڵینەوەی گومانلێکراوان.[١٩] بەڵام ھەوڵەکانی ڕێکخراو و تاکەکەسەکان خەریکە جێی خۆیان دەگرن. لە ساڵی ٢٠١٦ دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتێکی دەرکرد و نووسی کە تۆمارەکانی مافی مرۆڤ لە یابان بەرەو باش بوون دەرۆن.[٢٠]

ئوستڕالیا[دەستکاری]

ھەرچەندە ئوستڕالیا خاوەنی یاسای مافێکی نووسراو یان بەڵگەنامەیەکی پەسەندکراوی ھاوشێوەی دەستوور نییە، بەڵام ئازادییە شارستانییەکان دەپارێزرێت لەڕێی چەند زنجیرە یاسا و دەرچوویەکەوە. ئوستڕاڵیا ئەندامێکی سەرەکی و واژۆکەری ڕاگەیەندراوی جیھانی مافەکانی مرۆڤی (١٩٤٨) نەتەوە یەکگرتووەکان بوو.

دەستووری ئوستڕالیا (١٩٠٠) پارێزگارییەکی سنورداری ھەیە بۆ مافەکان:

  • مافی ئازادی ئایین
  • مافی ئازادی جیاکاری نەکردن لەسەر پێوەری ژیان لە دەرەوەی ھەرێمێک (ئەوەی یەکێک لە ھەرێمێک دا بژی کاریگەری لە مامەڵەی دەکات لەسەر کەسێکی دی لە ھەرێمێکی تردا بژی) چەند لێکدانەوەیەکی دیاریکراوی دەستوور لەلایەن دادگای باڵای وڵاتەکەوە ڕێ خۆشکەر بووە کە مسۆگەرکردنی ئازادی گووتار و مافی دەنگدان دابمەزرێت بەڵام ھێشتا ئازادییەکانی دیکە، وەک: ئازادی خۆپیشاندان و ئازادی بە کۆمەڵەبوون نەناسێنراون.

کێشەی پەنابەر[دەستکاری]

بەدرێژایی دەیەی ڕابردوو ئوستڕالیا دووچاری ڕەخنە و گلەیی بۆتەوە بەھۆی شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەوانەی بە دوای پەنابەرێتی دا دەگەڕێن. لەگەڵ ئەوەی ئوستڕالیا واژۆکەری یاسای پەنابەرێتی ساڵی ١٩٥١ی نەتەوە یەکگرتووەکانە، حکومەتە یەک لەدوا یەکەکان ھەستاون بە توندکردنی سنورەکانیان بەتایبەتی ئەوانەی دەیانەوێ برۆنە ناو وڵاتەکە لەڕێی بەلەمە ئاویە بچووکەکان.

حکومەتی ئابۆت (٢٠١٣) وەک حکومەتەکانی پێش خۆی (حکومەتی گیلارد و حکومەتی ھاوەرد) دووچاری سەختییەکی زۆر بووە لە ڕێگرتن لە پەنابەری ڕێگە ئاویەکان کە بە "کۆچی نایاسای" ناویان دەبات. زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ (وەک Amnesty International) نیگەرانیەکانیان زیاد دەکات بەھۆی بەشداربوونی ھێزی دەریای ئوستڕالی لە چالاکی ڕزگارکردنی پەنابەران. زۆر بە تایبەتی سیاسەتی "گەڕاندنەوە" بابەتی ناکۆکەی لەسەرە کە پەنابەران لە بەلەمی فریاکەوتنی حکومی دا دەگێڕنەوە بەرەو ئەندۆنیسیا. سەرەڕای دژایەتی کردنی ئەم سیاسەتە، وەڵامی حکومەتەکەی ئابۆت ئەوە بوو کە ڕێژەیەکی بەرچاو لە پەنابەران کەمی کردووە بۆ ئوستڕالیا، کە حکومەت ئەم مشتومڕە بەکاردێنێت وەک سەرکەوتووی سیاسەتەکەی.

ئەورووپا[دەستکاری]

ڕێکەوتنی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ[دەستکاری]

ھەموو وڵاتە ئەوروپیەکان ئەندامن لە (ڕێکەوتنی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ) جگە لە بێلارۆس. ئاماژە بە چەند ئازادییەکەی شارستانی دەکات و ھێزیکی دەستوورییە کە ڕادە و تواناکەی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تری ئەوروپی دەگۆرێت.

کۆماری چیک[دەستکاری]

دوای شۆرشی ئارام (Velvet Revolution)، چاکردنێکی دەستووری دەستی پێ کرد لە چیکۆسلۆڤاکیا. لە ساڵی ١٩٩١ دا، ڕێکەوتننامەی مافە بنچینەیەکان و ئازادییە سەرەکییەکان جێبەجێ کرا کە پێگەیەکی یاسای ھاوشێوەی دەستوور ھەبوو. کۆماری چیک تەواوی ڕێکەوتننامەکەی پاراستووە دوای ھەڵوەشاندنەوەی چیکۆسلۆڤاکیا بە یاسای ژمارە ٢/١٩٩٣. (کە دەستوور یاسای ژمارە یەک بوو).

فەڕەنسا[دەستکاری]

لە فەڕەنسا ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ و ھاوڵاتی لە ساڵی ١٧٨٩ دا چەندین ئازادی شارستانی باس کراون و ھێزێکی دەستووریە.

ئەڵمانیا[دەستکاری]

دەستووری ئەڵمانی (Grundgesetz)، دەست پێ دەکات بە ڕیزبەندیەکی ورد و دوورودرێژی ئازادییە شارستانییەکان و لە بەشی یەک دا دەڵێت "شکۆی مرۆڤ پیرۆز و نەشکێنەرە، ڕێزگرتن و پاراستنی پێویستە ئەرکی دەسەڵاتی گشتی بێت." خەڵک مافی پەڵپ گرتنیان ھەیە لە دادگای دەستووری فیدڕاڵی ئەڵمانیا (Bundesverfassungsgericht) ئەگەر ھەستیان کرد مافە شارستانیەکانیان پێشێل دەکرێت. ئەم جۆرە ڕێسایە یاسای ئەڵمانی شێوە کردووە بە درێژای چەندان ساڵ.

ڕووسیا[دەستکاری]

دەستووری ڕووسیای فیدڕاڵ (دەستووری ڕووسیای یەکگرتوو) لە بیردۆز و نووسین دا مسۆگەرکەری چەندین ماف و ئازادی شارستانییە ھاوشێوەی یاساکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان جگە لە (ھەڵگرتنی چەک، ئازادی گووتار، ئازادی ئایین، ئازادی بەکۆمەڵەبوون، ئازادی خۆپیشاندان، ئازادی ھەڵبژاردنی زمان، ئازادی ڕێکاری یاسای، ئازادی دادگاییەکەی دادوەرانە، ئازادی دەنگدان، ئازادی پەروەردە و چەندەھای تر. دەستەکانی مافی مرۆڤ (وەک Amnesty International) ھۆشدارییان داوە کە ڤلادمیر پۆتین بەڕێژەیەکی بەرچاو ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی خۆپیشاندان و ئازادی بە کۆمەڵەبوونی سنووردار کردوە.[٢١]

ئەمریکای باکوور[دەستکاری]

کەنەدا[دەستکاری]

دەستووری کەنەدا کە پەیماننامەی مافەکان و ئازادییەکانی کەنەدا لەخۆدەگرێت مسۆگەرکەری چەندەھا مافە ھاوشێوەی مافەکان لە دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان دا، لەگەڵ چەندەھا ڕێوشوێنی شاز لە دژی دامەزراندنی ئایین بەڵام پەیامنامەکە ئازادی ئایین دەپارێزێت و ھیچ ئاماژەیەک یان پاراستن موڵکێکی تێدا نییە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا[دەستکاری]

دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بەتایبەتی یاسای مافەکان) پارێزەری ئازادییە شارستانییەکانە. دەرچوونی ھەمواری چواردەھەم زیاتر پارێزگاری دەکات لە ئازادییە شارستانییەکان لەڕێی پێشکەش کردنی (بەندی تایبەتمەندێتی و پارێزبەندی، بەندی رێکاری یاسایی و بەندی پاراستنی یەکسان). مافەکانی مرۆڤ زۆرجار بە مافی شارستانیی ناودەبرێن، کە ئەو ماف، تایبەتمەندێتی و پارێزبەندیانە موڵکی ھەموو تاکێکن و جیاوازە لە مافی سیاسی (مافی سیاسی جێبەجێ دەبێت بەسەر ئەو کەسانەی کە بەژداری دەکەن لە دەنگدانەکان وەک پاڵێوراو یان دەنگدەر).[٢٢]

یاسای ئازادییە شارستانییەکانی ساڵی ١٩٨٨، لەلایەن سەرۆک رۆناڵد رەیگن واژۆکرا بۆ جێبەجێ کردن لە ١٠ ئابی ١٩٨٨. ئەنجومەنی پیران (کۆنگرێس) یاساکەی پەسەند کرد بۆ ڕاگەیاندنی داوای لێبوردنێکی فەرمی لە بەڕەچەڵەک یابانیەکان کە موڵک و ئازادییەکانیان لەدەست دابوو بەھۆی کردارە جیاکارییەکانی سەردەمی دەستگیرکردن لەلایەن حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە.

ئەم یاسایە چەند سوودێکی دیکەی ھەبوو لە کەرتە جیاوازەکانی حکومەت دا. لە گەنجینەی حکومەت دا ھەڵدەستێت بە دامەزراندنی بیمەی پەروەردەیەکەن بۆ ئازادی شارستانی گشتی. داوا ئاڕاستەی داواکاری گشتی دەکات بە دۆزینەوە و ناساندنی ھەر تاکێک کە سوودمەندی ئەم یاسایەیە و بڕی ٢٠٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی پێ ببەخشرێت لە بیمەکە. ھەروەھا لیژنەی بەرێوبەران دادەمزرێنێت کە بەرپرسیارن لە خەرجیەکانی ئەم بیمەیە. لە کۆتایی دا، پێویستە ھەموو بەڵگەنامە و تۆمارە دروستکراو یان وەرگیراوەکان ھەڵبگیرێت لەلایەن ئەنجومەنەکەوە لە ئەرشیفی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.[٢٣]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hunter, Lance Y. (٢٠١٥-٠٩-١٨). "Terrorism, Civil Liberties, and Political Rights: A Cross-National Analysis". Studies in Conflict & Terrorism (بە ئینگلیزی). ٣٩ (٢): ١٦٥–١٩٣. doi:10.1080/1057610x.2015.1084165. ISSN 1057-610X.
  2. ^ Constitution of India-Part III Fundamental Rights.
  3. ^ "Bodhisattwa Gautam vs. Subhra Chakraborty; 1995 ICHRL 69". [World Legal Information Institute]. Retrieved 2006-05-25. This was the case where public interest litigation was introduced (date of ruling 15 December 1995).
  4. ^ Tayal, B.B. & Jacob, A. (2005), Indian History, World Developments and Civics, p. A-25
  5. ^ "Citizenship (Amendment) Bill, 2003" (PDF). Rajya Sabha. pp. ٥. Archived from the original (PDF) on 2006-04-25. Retrieved 2006-05-25.
  6. ^ "Bodhisattwa Gautam vs. Subhra Chakraborty; 1995 ICHRL 69". [World Legal Information Institute]. Retrieved 2006-05-25. This was the case where Fundamental Rights were enforced against private individuals (date of ruling 15 December 1995).
  7. ^ Kesavananda Bharati vs. state of Kerala; AIR 1973 S.C. 1461, (1973) 4 SCC 225 – In what became famously known as the "Fundamental Rights case", the Supreme Court decided that the basic structure of the constitution was unamendable.
  8. ^ Tayal, B.B. & Jacob, A. (2005), Indian History, World Developments and Civics, p. A-24
  9. ^ Ellington, Lucien (2002). apan: A Global Studies Handbook. Santa Barbara, CA: ABC-CLIO. p. ٢٠٩. ISBN 978-1576072714.
  10. ^ Yokota, Yozo, & Chiyuki Aoi (2000). "Japan's foreign policy towards human rights: uncertain changes" (PDF). Human Rights and Comparative Foreign Policy: Foundations of Peace, Edited by David Forsythe. United Nations University Press: Chapter 5.{{cite journal}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  11. ^ Haddad, Mary Alice (2012). Building Democracy in Japan. Cambridge, UK: Cambridge University Press. p. ٥٩. ISBN 978-1107014077.
  12. ^ "Japan veering away from global human rights standards, says Amnesty International". The Japan Times. Kyodo News. February 25, 2015. Retrieved July 5, 2016.
  13. ^ Suzanne Trimel (July 25, 2014). "UN Urges End to Discrimination Against LGBT Individuals in Japan". Analysis. Outright International. Retrieved July 5, 2016. ١٧ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ Osumi, Magdalena (June 26, 2015). "U.S. rights report slams Japan on child abuse, prison conditions, asylum system". News report. Japan Times. Retrieved July 5, 2016.
  15. ^ “The protection of ‘Fundamental human rights’ in Japan,” a chapter in Human Rights in Asia: A Comparative Legal Study of Twelve Asian Jurisdictions, France and the USA, edited by Peerenboom, R. P. , Carole Petersen, and Hongyi Chen (London: Routledge, 2006), 149
  16. ^ "Japan and South Korea agree WW2 'comfort women' deal". BBC. December 28, 2015. Retrieved July 5, 2016.
  17. ^ Sanghani, Radhika (December 29, 2015). "The horrific story of Korea's 'comfort women' - forced to be sex slaves during World War Two". Telegraph. London. Retrieved July 5, 2016.
  18. ^ Government of Japan (March 6, 2009). "Major Human Rights Problems". Human Rights Bureau. Ministry of Justice, Japan. Archived from the original on 23ی Aprilی 2018. Retrieved July 5, 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٣ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ Jeffrey Flynn, Reframing the Intercultural Dialogue on Human Rights: A Philosophical Approach (London: Routledge, 2014), 114.
  20. ^ Wanklyn, Alastair (April 14, 2016). "Japan human rights improve but problems persist: U.S. State Department". Japan Times. Retrieved July 5, 2016.
  21. ^ Putin rolling back civil rights, warns Amnesty | World news | The Guardian
  22. ^ America's Constitution: A Biography by Akhil Reed Amar
  23. ^ Robert J. McCarthy, Civil Rights in Tribal Courts; The Indian Bill of Rights at 30 Years, 34 IDAHO LAW REVIEW 465 (1998).