بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئازادیا وەلات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئازادیا وه‌ڵاتەوە ڕەوانە کراوە)
ئازادیا وەلات
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢
سەرناوAzadiya Welat

ئازادیا وەلات (بە کوردیی باکوور: Azadiya Welat) ڕۆژنامەیەکی کوردی زمان بوو کە لە تورکیا چاپ دەکرا. لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٦دا، دوای ئەوەی پۆلیس ھەڵیکوتایە سەر بارەگای ڕۆژنامەکە لە ئامەد و ھەر ٢٧ کارمەندەکەی دەستبەسەر کرد، ڕۆژنامەکە داخرا.[١]

مێژوو و ناسنامە

[دەستکاری]

ڕۆژنامەکە بۆ یەکەمجار وەک ھەفتەنامەیەک بە ناوی "وەلات" لە ٢٢ی شوباتی ١٩٩٢ لە ئەستەنبوڵ دەستی بە چاپکردن کرد. لە ساڵی ١٩٩٦ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ ناوە ئێستاکەی، ئازادیا وەلات. لە ساڵی ٢٠٠٣ بارەگای سەرەکی ڕۆژنامەکە لە ئەستەنبوڵەوە گواسترایەوە بۆ ئامەد. لە ساڵی ٢٠٠٦ بووە ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە.

لە ساڵی ٢٠١٠دا سەرنووسەری ڕۆژنامەکە سزای ٣ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕۆژنامەنووسێک کە ڕۆژنامەی ئازادیا وەلاتی دابەش دەکرد، تیرۆر کرا.

لە ساڵی ٢٠٠٧دا ڕێگە بە زیندانیانی کورد لە ھەندێک لە زیندانەکانی تورکیا نەدەدرا ڕۆژنامەکە وەربگرن. ئەم قەدەغەکارییە بەپێی یاسای ژمارە ٥٢٧٥ پاساوی بۆ ھێنرابووەوە. لە ساڵی ٢٠١٥دا، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕیاریدا کە شێوازی جێبەجێکردنی یاساکە کە پێشبینی نەکراوە، پێشێلکردنی ماددەی ١٠ی پەیماننامەکەیە.[٢][٣][٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://www.derstandard.at/consent/tcf/2000043484403/Tuerkische-Polizei-stuermt-kurdische-Zeitung
  2. http://www.editorsweblog.org/2010/04/08/editor-in-chief-of-turkish-daily-azadiya-welat-sentenced-to-three-years-in-prison
  3. https://bianet.org/haber/azadiya-welat-dagitimcisi-kadri-bagdu-olduruldu-159170
  4. https://hudoc.echr.coe.int/eng?i=001-148660
  5. «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]