ئاریکاریی کۆمەڵایەتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئاریكاریی كۆمه‌ڵایه‌تیەوە ڕەوانە کراوە)

دێپارتمانی ئیش و کاری ئامریکا[١] لە پێناسەی ئاریکاریی کۆمەڵایەتی دا دەڵێت: ئاریکاریی کۆمەڵایەتی پیشەی کەسانێکە کە حەزیان لە یارمەتیدان، چاکسازی و باشسازی ژیانی مرۆڤەکانە. ئاریکارانی کۆمەڵایەتی یارمەتی مرۆڤەکان دەدەن تا بە باشترین شێوە لەگەڵ چواردەور و شوێنی ژینیاندا خۆیان بگونجێنن و لەگەڵ دیتراندا پێوەندی باش بگرن و کێشە تاکەکەسی و بنەماڵەییەکانیان چارەسەر بکەن. ئاریکارانی کۆمەڵایەتی زۆرتر لەگەڵ یاریخوازانێک کار دەکەن کە لەگەڵ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی یان نەخۆشیەک کە ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە ڕووبەڕوون. ئەم حاڵەتە دەتوانێت ھەلومەرجی خراپی نیشتەجێیی، بێکاری، نەخۆشیەکی مەترسیدار، کەمئەندامی، یان بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر بێت. ئاریکارانی کۆمەڵایەتی ھەروەھا یارمەتی ئەو بنەماڵانە ئەدەن کە تووشی کێشەو گرفتی ناوخۆیین وەک: توندوتیژی لەگەڵ مناڵاندا یان ھاوسەردا.[٢]
ئاریکاریی کۆمەڵایەتی بە کردەوەگەلێکی پێرفێشناڵ ئەوترێت کە لەسەر بنەمای زانیاری و لێھاتوویەکی تایبەت بۆ یارمەتیدان بە تاک و گرووپ و کۆمەڵ لە ناو کۆمەڵگادا دامەزراوە، بۆ ئەوەی بتوانێت سەربەخۆیی تاکەکەسی و کۆمەڵگایی و ھەروەھا متمانە بەخۆبوون و ڕازی بوونی تاکەکەسی و کۆمەڵگایی بەدی بھێنێت.[٣][٤]

پێناسەی ئاسان[دەستکاری]

پێناسەگەلێکی زۆر و ئەستەم بۆ پیشەی ئاریکاریی کۆمەڵایەتی نوسراوە بەڵام ئەوەی گرینگە ناساندنی ئەم پیشەیە بۆ کەسانی ئاسایی کۆمەڵگایە، بە زمانێکی سادە و ئاسان. چۆن ئەم پیشەیە بناسێنین و سوودمەندیەکانی بۆ تاکەکانی کۆمەڵگا شی وەکەین. لێرەدا بە کورتی پێناسەیەکی ساکار و ڕوون ئەخوێنینەوە:
"ئاریکاری کۆمەڵایەتی" (وەک کەسێک کە ئاریکاری ئەکات) "ئاریکاریی کۆمەڵایەتی"(وەک پیشە): بە کردەوەگەلێک ئەوترێت کە ھەوڵ ئەدات لەسەر بنەما زانستیەکان کە پێک ھاتوون لە (دەروونناسی - کۆمەڵناسی - کارگێڕی - زانستی جێنێتیک و ھتد) تاکی کۆمەڵگا یان گرووپ و دەستەکانی کۆمەڵگا کە تووشی کێشە بوون ڕێنمایی بکات و باشترین ڕێگاکان بدۆزێتەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانیان.

یەکەمین ئاریکارانی کۆمەڵایەتی جیھان[دەستکاری]

کەسانێکی زۆر وەک ئاریکاری کۆمەڵایەتی لە دنیادا کاریان کردووە کە ھەندێکیان ڕاستەوخۆ وەک ئاریکاری کۆمەڵایەتی خۆیان ناساندووە و ھەندێکیشیان وەک رێفۆڕمیست و کۆمەڵناس و چالاکی مافی مرۆڤ، ئەم کەسانەش کاریگەری ئەرێنیان لەسەر زانستی ئاریکاریی کۆمەڵایەتی بووە.

ئاریکارانی خۆبەخش[دەستکاری]

ئاریکارانی بەناوبانگ[دەستکاری]

جێین ئادامز

لەدایکبوون (١٨٦٠-0٩-0٦) ٦ی ئەیلوولی ١٨٦٠
مەرگ٢١ی ئایاری ١٩٣٥(١٩٣٥-٠٥-٢١) (٧٤ ساڵ ژیاوە)
نەتەوەئامریکایی
پیشەئاریکار و چالاکی کۆمەڵایەتی, نووسەر
باوان(ەکان)John H. Addams
Sarah Weber
خەڵاتەکانخەڵاتی ئاشتیی نۆبێل (١٩٣١)
واژوو

جۆرەکانی ئاریکاریی کۆمەڵایەتی[دەستکاری]

جۆرە سەرەکیەکانی ئاریکاریی کۆمەڵایەتی بریتین لە

  1. ئاریکاری بۆ تاک
  2. ئاریکاری بۆ گرووپ و دەستەکان
  3. ئاریکاری بۆ کۆمەڵگا

بەشەکانی ئاریکاریی کۆمەڵایەتی[دەستکاری]

  • ئاریکاریی کۆمەڵایەتی، لەگەڵ بەکارھێنەرانی مادە ھۆشبەرەکان
  • ئاریکاریی کۆمەڵایەتی، لەگەڵ بەساڵاچواندا
  • ئاریکاریی کۆمەڵایەتی، بۆ ئاسوودەیی منداڵان و بەرگری لە دیاردەی منداڵانی کار دا
  • ئاریکاریی کۆمەڵایەتی، بۆ تاوان و دادوەری
  • ئاریکاریی کۆمەڵایەتی، توندوتیژی ناوماڵ
  • ئاریکاریی کۆمەڵایەتی، لە نەخۆشخانەکان و سیستەمی تەندروستیدا
  • ئاریکاریی کۆمەڵایەتی، نیشتەجێ کردن و یارمەتیدان و لێکۆڵینەوە لە ئاوارە و دەربەدەر و لێقەوماوان
  • ئاریکاریی کۆمەڵایەتی، لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا (برسیەتی و نەداری و جەنگ و ھتد)
  • ئاریکاریی کۆمەڵایەتی، نەخۆشییە دەروونیەکان
  • ئاریکاریی کۆمەڵایەتی، لە بنکە سەربازیەکەن و ھێزە چەکدارەکان
  • ئاریکاریی کۆمەڵایەتی، بۆ ئەو کەسانەی لە چرکە ساتەکانی کۆتایی ژیاندان
  • ئاریکاریی کۆمەڵایەتی، لە قوتابخانە و بنکە فێرکاریەکاندا

ئاریکاریی کۆمەڵایەتی لە ئاییندا[دەستکاری]

لە ئایینە جیاجیاکاندا یارمەتی و پشتگیری لێقەوماوان کراوە و تەنیا لە شێوەی یارمەتیدا جیاوازیان بووە، لە ئایینی یەھوودییەت و مەسیحیەت و ئیسلام و زەردەشت، بوودا، کونفسیووس، تێزۆ، ماسیووس و ھتد ئاریکاریی مرۆڤ بوونی ھەبووە.[٧]

  • لە ئیمپڕاتووری ڕۆمدا

لە ساڵی ٣٣٩ی پێش زاییندا لە ڕۆم لەسەر فەرمانی پیاوانی ئایینی سەردەم ڕێوڕەسمی تایبەت بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیەکان و یارمەتی دانی نەخۆشەکان بەڕێوەئەبردرا.[٨]

  • لە ئایینی زەردەشتدا

لە ئایینی زەردەشت دا جەخت لەسەر خووی میھرەبان، یارمەتیدانی ھەژاران، ڕێزگرتن لە بەساڵاچووان، تێر کردنی برسییەکان، خۆراکدان بە ئاژەڵان و گەشاندنەوەی ئاگری پیرۆز ئەکردرێت و زەردەشت وەک مرۆڤێکی نەرم و نیان و دڵفراوان ناوزەد دەکرێت.[٨]

  • لە یەھوودیەتدا

لای جووەکان دەوترێت گەر گۆناھەکانت وەک ئەرخەوان سوور بێت (واتە گوناھەکانت زۆر بن) بەم کردەوانە وەک بەفر سپی ئەبنەوە (واتە پاک ئەبنەوە) ئەم کردەوانە بریتین لە: دادپەروەر بن، مەزڵومان لەدەستی زاڵمان ئازاد بکەن، پشتگیری بێوەژنان بکەن و ھتد[٩]

  • لەمەسیحیەتدا

حەزرەتی مەسیح جگە لە یارمەتیدان و ڕێزگرتن لە منداڵانا و لێقەوماوان و غەریبان و نەناسیاوان رێزیشی بۆ گوناھکاران دائەنا. واتە لەسەر ئەو بڕوایە بوو ھەموو مرۆڤەکان دەبێ لە یاسای خۆشەویستی و میھرەبانی کەڵک وەربگرن بە بێ ھیچ جیاوازی ئایینی و نەتەوەیی.[٨]

  • لە ئیسلامدا

لە سورەتی دەھر ئایەی ناسراو بە نوور ھاتووە: خێرخوازەکان کەسانێکن کە خواردنەکانیان بەو پەڕی حەزێکەوە کە لێیانە، لەگەڵ بێکەسان و ھەتیوان و دیلەکان ببەخشن.[٩][١٠] و چەندین نموونەی تر کە لە کتێبی ئاسمانی ئیسلام و دیتری کتێبەکانی ئەم ئاییەندا ھاتووە.

ئاریکاریی کۆمەڵایەتی لە وێژە و فەلسەفەدا[دەستکاری]

ئیبن سینا لە باسی حیکمەتی ئەخلاق دا سێ تەوەری سەرەکی باس دەکا کە وەک سێ بەشە سەرەکیەکەی ئاریکاریی کۆمەڵایەتی دێتە بەرچاو، چارەسەر کردنی خود - چارەسەر کردنی ماڵ و منداڵ - چارەسەر کردنی شار

قوتابخانە فیکریەکانی ئاریکاریی کۆمەڵایەتی[دەستکاری]

  • بیردۆزی گشتی سیستمەکان لە ئاریکاریی کۆمەڵایەتی

بەھا سەرەکیەکانی ئاریکاریی کۆمەڵایەتی[دەستکاری]

  1. خزمەتگوزاریی
  2. دادپەروەریی کۆمەڵایەتی
  3. بڕوا بە پێگە و بەھای مرۆڤ
  4. گرینگیدان بە پێوەندی نێوان مرۆڤەکان
  5. ڕاستگۆیی و ئەمانەتداریی
  6. لێھاتوویی و شیاویی[١١]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ (U.S. Department of Labor)
  2. ^ (مددکاری اجتماعی در قرن ٢١ - مورلی گایکن. ترجمە عباسعلی یزدانی- الھام محمدی. انتشارات جامعە شناسان. چاپ اول ١٣٩٢ تھران. ص:٤١)
  3. ^ (مبانی مددکاری اجتماعی، دکتر محمد زاھدی اصل، انتشارات دانشگاە علامە طباطبائی، چاپ پنجم ١٣٨٨، ص:٣٠)
  4. ^ (مددکاری اجتماعی، محسن قندی، انتشارات عطایی تھران، چاپ چھارم ١٣٨٨، ص:٣٠)
  5. ^ (ماڵپەڕی دامێزرەنەرانی ئاریکاری کۆمەڵایەتی جیھان| http://www.naswfoundation.org/pioneers/r/richmond.html ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.)
  6. ^ (http://www.historyofsocialwork.org/eng/details.php?cps=25&canon_id=156 ٢٤ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.)
  7. ^ (مددکاری اجتماعی فردی، دکتر مصطفی اقلیماو غنچە راھب، نشر دانژە- انجمن مددکاری اجتماعی ایران، چاپ دوم ١٣٨٥، ص:٢٩)
  8. ^ ئ ا ب (ھەمان سەرچاوە)
  9. ^ ئ ا (ھەمان سەرچاوە- ل ٣٠)
  10. ^ (ئایەی نوور- سوڕەتی دەھر)
  11. ^ (مددکاری اجتماعی در قرن ٢١ - مورلی گایکن. ترجمە عباسعلی یزدانی- الھام محمدی. انتشارات جامعە شناسان. چاپ اول ١٣٩٢ تھران. ص:٣٩-٤٠)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. Working in social work- the real world guide to practice settings, Jessica Rosenberg, RoutledgPUB. 2009
  2. Social Work in the 21st century: an introduction to social welfare, social issues, and the profession. 2nd edc,2011- Morley D.Glicken