ئاریاس جەڤان
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

ئاریاس جەڤان (بە ئینگلیزی: Aryas Javan) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و هۆنراوەنووسێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. بە یەکێک لە دیارترین گورانی بێژەکان و خاوەنی ستایلێکی تایبەتە لە گۆرانی پۆپ و کلاسیکدا.
ژیان
[دەستکاری]ئاریاس جەڤان لە شاری مەهاباد لە دایکبووە. هەر لە منداڵییەوە خولیای مۆسیقای هەبووە. دواتر ڕووی لە وڵاتی سوید کردووە و ماوەیەک لەوێ ژیاوە، بەڵام بەهۆی کارە هونەرییەکانیەوە زۆربەی کات لە هەرێمی کوردستان دەژی.
ژیانی هونەری
[دەستکاری]ئاریاس بە دەنگە بەسۆزەکەی ناسراوە. سەرەتا بە بڵاوکردنەوەی چەند گۆرانییەکی تاک (Single) ناوبانگی دەرکرد. گۆرانییەکانی زیاتر باسی خۆشەویستی و دابڕان دەکەن و کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر گەنجان هەیە. ئاریاس جگە لە گۆرانیوتن، ئاواز بۆ هونەرمەندانی تریش دادەنێت.
بەرهەمە دیارەکان
[دەستکاری]ئاریاس خاوەنی چەندین گۆرانی بەناوبانگە، لەوانە:
- تۆکە (Toka)
- سەد ساڵ
- من و تۆ
- شێتە
- بێزارم
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ چاوپێکەوتنی ئاریاس جەڤان لەگەڵ کەناڵی کوردماکس، بەرنامەی شەقام.