بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئارسەر ئێچ بێرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئارسەر ئێچ بێرد
لەدایکبوون٢٣ی تەممووزی ١٨٥٦
کامبریج، ماساچووسیتس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٣(١٩٢٣-١٢-٢٢) (٦٧ ساڵ ژیاوە)
بەرلین، ئەڵمانیا
پیشەئاوازدانەر، پیانۆژەن، ئۆرگنژەن
بواری کارمۆسیقا
ئەندامیAmerican Academy of Arts and Letters

ئارسەر ھۆمەر بێرد (بە ئینگلیزی: Arthur Homer Bird) (٢٣ی تەممووزی ١٨٥٦ – ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٣) ئاوازدانەرێکی ئەمریکی بوو، بۆ چەندین ساڵ دانیشتووی ئەڵمانیا بووە. لە شاری کامبریج لە ویلایەتی ماساچووسیتس لەدایکبووە، لە بەرلین ئۆرگ و ئاوازدانانی خوێندووە[١] و ساڵێک لە وایمار لەگەڵ فرانز لیست بەسەر بردووە.[٢] ئەو قەسیدەیەکی سەمفۆنی بە ناوی ئاینە کارنیڤال-سینە، ئۆپ. ٥، لەگەڵ سەمفۆنیایەک لە ئەی مەیجەر، ئۆپ. ٨ (ھەردووکیان لە ١٨٨٦)؛ سێ سووتی ئۆرکێسترایی؛ چەند بەرھەمێک تەنھا بۆ ئامێرە فوودارەکان لەوانەش سووتێک لە دی؛[٣] چەند مۆسیقایەک بۆ بالێ؛ ئۆپێرایەکی کۆمیدی؛ و ھەندێک مۆسیقای ژووریی دانابوو؛ ھەروەھا لەلایەن کۆمپانیای مەیسۆن و ھاملینەوە ڕاسپێردرا بۆ نووسینی سووتێک لە پارچەی کورت بۆ ئۆرگانی ڕید.

لە ساڵی ١٨٨٨ لە پیتەربۆرۆی ئینگلتەرا ھاوسەرگیری لەگەڵ ڤیلھێلمین ڤاڵدێمان کردووە.[٢]

بێرد لە ساڵی ١٩٢٣ لەکاتی گەشتکردن بە شەمەندەفەر لە بەرلین کۆچی دوایی کرد.[٤]

بەرھەمە ھەڵبژێردراوەکان

[دەستکاری]
  • ئاینە کارنیڤال-سینە، ئۆپ. ٥، قەسیدەی سەمفۆنی (١٨٨٦)
  • سەمفۆنیا لە ئەی مەیجەر، ئۆپ. ٨ (١٨٨٦)
  • سووت لە دی، بۆ دێکتێتی فوودار
  • سێرێناد بۆ دێکتێتی فوودار
  • مارش مینیاتور، بۆ نۆنێتی فووداری دارین[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 Swift، Richard (١٩٨٥). «Review of Nonet for Woodwinds (Marche miniature); For Piccolo, 2 Flutes, 2 Oboes, 2 Clarinets and 2 Bassoons». Notes. ٤٢ (2): ٤٠٣. doi:١٠.٢٣٠٧/٨٩٧٤٥٦. ISSN ٠٠٢٧-٤٣٨٠. JSTOR ٨٩٧٤٥٦.
  2. 1 2 The National Cyclopaedia of American Biography. بەرگی IX. James T. White & Company. ١٩٠٧. لاپەڕە ٣٨٧. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە لەڕێگەی Google Books.
  3. «MUSIC; Americana Vies With Beethoven». The New York Times (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  4. Lachmund، Carl؛ Saffle، Michael (١٩٩٥). Living with Liszt: From the Diary of Carl Lachmund, an American Pupil of Liszt, 1882–1884. Pendragon Press. لاپەڕە ٢٩٥. ژپنک ٩٧٨٠٩٤٥١٩٣٥٦٢. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە لەڕێگەی Google Books.