ئارام فەتاح خەراجیانی
ئارام فەتاح | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٨١ |
| مەرگ | ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ (٤٣–٤٤ ساڵ ژیاوە) ڕێگای عەربەت–سلێمانی |
| نەتەوە | کورد |
| پیشە | یاریزانی لەشجوانی، ئاژەڵداری، موختاری گوند |
ئارام فەتاح کاکەوڵڵا خەراجیانی (١٩٨١ – ٦ی شوباتی ٢٠٢٥)، ناسراو بە ئارام فەتاح یان ئارام خەراجیانی، پاڵەوانێکی لەشجوانیی کورد بوو.[١] ئەو خاوەنی چەندین نازناو بوو لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.[٢]
ژیان و پیشە
[دەستکاری]ئارام فەتاح لە ساڵی ١٩٨١ لەدایکبووە.[٢] دانیشتووی ناحیەی عەربەت بوو.[٢] لە گوندی خەراجیان کاری ئاژەڵداریی دەکرد و لە ھەمان کاتدا موختاری گوندەکەش بوو.[٢]
دەستکەوتەکان
[دەستکاری]ئارام خەراجیانی پاڵەوانێکی لەشجوانیی ئاستبەرز بوو، کە خاوەنی چەندین دەستکەوت و نازناو بوو لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی.[١] ھەندێک لە دەستکەوتە دیارەکانی بریتین لە:
مردن
[دەستکاری]بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی شوباتی ٢٠٢٥، لە دەوروبەری کاتژمێر ٥:٣٠ بەیانی،[٣] ئۆتۆمبێلەکەی ئارام فەتاح لەسەر ڕێگای نێوان عەربەت‒سلێمانی لەکار دەکەوێت.[٢] لەو کاتەدا، ڕۆژنامەنووس وریا حەمەکەریم کە لە ھەڵەبجەوە بەرەو سلێمانی بەڕێدەکەوت، بۆ مەبەستی ھاوکاریکردنی ئارام، ئۆتۆمبێلەکەی ڕادەگرێت.[٤][٥] لە کاتی سەرقاڵبوونیان بە چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەوە، بارھەڵگرێک کە کۆنتڕۆڵی لەدەست دابوو، خۆی پێیاندا دەکێشێت و دەبێتە ھۆی گیانلەدەستدانی ھەردووکیان لە شوێنی ڕووداوەکە.[٢][٣] شۆفێری بارھەڵگرەکە کە بە ڕەچەڵەک ئێرانی بوو و باری تەماتەی پێبوو، لە ڕووداوەکەدا بریندار بوو.[٣][٥]
بەپێی وتەی باوکی، ئارام ویستبووی ئەو ئێوارەیە سەردانی ماڵی باوکی بکات لە سلێمانی.[٢][٤] تەرمەکەی دوای ڕووداوەکە گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «ئارام فەتاح و وریا حەمەکەریم بوونە خاوەنی مەرگێکی هاوبەش». news.kurdsat.tv. ٦ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 «هۆکاری گیان لەدەستدانی پاڵەوانە کوردەکە لەگەڵ وریا حمە کەریم چی بوو؟». speemedia.com. ٦ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 3 «میدیاکار وریا حەمەکەریم بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا». ava.news. ٦ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 «پرسەى ئەو پاڵەوانەى لەگەڵ وریا حەمەکەریم گیانى لەدەستدا » +964». 964media.com. ٦ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 «وریا حەمەكەریم، رۆژنامەنوس و پێشكەشكاری دیاری سلێمانی گیانی لەدەستدا». news.kurdsat.tv. ٦ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]