ئارام شەیدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئارام شه‌یداەوە ڕەوانە کراوە)
ئارام شەیدا

لەدایکبوون (١٩٨٢-٠١-٠٢) ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢ (تەمەن ٤٢ ساڵ)
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوە کوردستان
پیشەگۆرانی بێژی میللی
چالاکبوون٢٠٠٤ - ئێستا
ئایینموسڵمان
مناڵ(ەکان)ئارۆ، ئارا، شارۆ


ئارام موحەممەد موستەفا ناسراوە بە ئارام شەیدا (لەدایکبووی ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢) گۆرانیبێژێکی میللیی باشووری کوردستانە.

ژیاننامە[دەستکاری]

ئارام شەیدا لەساڵی ١٩٨٢ لە پێنجوێن لەدایکبووە و ئێستا لەشاری سلێمانی نیشتەجێیە و یەکێکە لەگۆرانیبێژە میللییەکانی ئەو شارە خاوەن ناوبانگێکی زۆرە. لەگەڵ یەکەم دەرکەوتنیدا توانیویەتی بەندێکی یەک کاتژمێری بەبێ پچڕان تۆمار بکات و گوتی «لەساڵی ٢٠٠٤ یەکەم سێدیم خستە بازاڕەوە، لەبەندێک پێکھاتبوو بەناوی (مەھتاب)، بۆ ماوەی یەک کاژێر بەبێ بچڕان، دوای ئەوە بەندێکی ترم تۆمارکرد بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەبێ بچڕان» [١] ئارام شەیدا زیاتر لە ١٠٠ ئاوازی ھەیە. له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ژه‌نیاران (هاوژین عطا ، سه‌رخێڵ جه‌زا، ئه‌یووب رۆژهه‌ڵاتی، ئاری فارووق) كاری كردووه‌ ، خاوه‌نی سێ مناڵه‌.


سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]