ئارامییەکان
ڕواڵەت

ئارامییەکان لە خێڵە سەرەتایییەکانی سامی نەژاد و ئارامی زمانەکانن کە لە دەورووبەری بیابان لە ڕۆژھەڵاتی ڕووباری ئەردەن و دەریای مردوو (بە عەرەبی: بحرالمیت) دەژیان. ئەو شوانە ڕەشماڵنشین و بیابانگەڕانە نزیکترین خزمی بەنی ئیسرائیلییەکان بوون. لە نێوان سەدەی ٨ بۆ ١١ی پێش زایین ناوچەیەکی گەورە لە باکووری سووریایان (ڕۆژاوای کوردستانی ئێستا) داگیر کرد. ھەر لەو کاتەدا بەشێکی تری ئەو خێڵانە ناوچەیەکی گەورە نێوان دوو ڕووبار (مێسۆپۆتامیا)یان داگیر کردبوو.
سەرچاوە
[دەستکاری]- ویکی فارسی آرامی ھا
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئارامییەکان تێدایە.