بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاراستە جوگرافییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئاراسته‌ی جوگرافیەوە ڕەوانە کراوە)
گشت ئاراسته جوگرافیەکان لە زمانی ئینگلیزی دا

ئاراستە جوگرافییەکان یان ئاراستە سەرەکییەکان بەو ئاراستانە دەڵێن کە لە سەفەر و کەشتیوانی و جوگرافیا بە کار دێن، واتە باکوور و ڕۆژھەڵات و باشوور و ڕۆژاوا. ئەم چوارە ھەندێ جار «چوار قوڕنە»شیان پێ دەوترێ.[١] جگە لەو چوارە، چواری تریش ھەن کە دەکەونە نێوان ئاراستە سەرەکییەکانەوە: باکووری ڕۆژهەڵات، باشووری ڕۆژهەڵات، باکووری ڕۆژاوا، باشووری ڕۆژاوا.[٢]

ئاراستەگەلی سەرەکی

[دەستکاری]

ڕۆژھەڵات ئەو لایەیە کە خۆر لەوێوە ھەڵدێ، ئەغڵەب یەکەمین ئاراستەیەکە کە دەسنیشان دەبێ و ئاراستەکانی تر بە گوێرەی دیاری دەکرێن. خۆرھەڵات -یشی پێ دەڵێن.

ڕۆژاوا لای بەرانبەری ڕۆژھەڵاتە، واتە ئەو حەنە کە خۆر لەوێ ئاوا دەبێ. ئەگەر ڕووەو رۆژھەڵات وەستابێتین، پشتمان بە ڕۆژاوایە. لە ھەندێ ناوچە، خۆرنشین -یشی پێ دەڵێن.

باکوور لای دەستی چەپی ئەو کەسەیە کە بەرەو ڕۆژھەڵات وەستاوە. ڕێککەوتن وایە کە لە نەخشەکاندا باکوور لای سەرەوە بێت.

باشوور لای بەرانبەری باکوورە. لای دەستی ڕاستی ئەو کەسەیە کە ڕووی بەرەو ڕۆژھەڵاتە.

ئاراستەگەلی نێوانسەرەکی

[دەستکاری]

ھەر یەک لە جووت ئاراستەی سەرەکی کە دەکەونە پاڵ یەکترەوە، وەک رۆژھەڵات و باکوور، ناوەڕاستەکەیان دەکەنە ئاراستەیەکی نوێ و ناوێکی پێوە دەنێن، وەک باکووری ڕۆژھەڵات. بە ئاراستەگەلی لەم چەشنە دەڵێن ئاراستەگەلی نێوانسەرەکی (intercardinal). ئەمانەش خۆیان چوارن: باکووری ڕۆژھەڵات چەقی ڕێگەی ڕۆژھەڵات بەرەو باکوورە. بەرامبەرەکەی باشووری ڕۆژاوایە. باشووری ڕۆژھەڵات چەقی ڕێگەی ڕۆژھەڵات بۆ باشوورە. بەرامبەرەکەی باکووری ڕۆژاوایە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «چوار قوڕنە». www.kurdwatanee.org (بە عەرەبی). لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. Dempsey، Caitlin (٢٢ی تەممووزی ٢٠١٣). «Cardinal Directions and Ordinal Directions». Geography Realm (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.