بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئادەم لە ئیسلامدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


آدم
ئادەم و حەواء بەڕووتی لە باخچەکە دەردەکرێن
پێغەمبەری ئیسلام
پێشینەپۆستەکە دامەزرا
Succeeded byشەیس
Personal
ئایینئیسلام
Spouseحەوا
منداڵ(ەکان)قابیل و ھابیل، شەیس، عەناق
ناسراو بە
  • یەکەم مرۆڤ
  • یەکەم نیشتەجێی سەر زەوی
  • باوکی مرۆڤایەتی
  • یەکەم موسڵمان
  • خەلیفە

ئادەم (بە عەرەبی: آدَمٌ)، لە ئایینناسیی ئیسلامیدا، وا بیر دەکرێتەوە یەکەم مرۆڤ بووبێت لەسەر زەوی و یەکەم پێغەمبەری ئیسلامیش بە ھەمان شێوە (بە عەرەبی: نَبِېٌّ). ڕۆڵی ئادەم وەک باوکی مرۆڤایەتی لەلایەن موسڵمانانەوە بە ڕێزەوە سەیر دەکرێت. ھەروەھا موسڵمانان ئاماژە بە ھاوسەرەکەی دەکەن، حەوا (بە عەرەبی: حَوَّاء، حەواء)، وەک «دایکی مرۆڤایەتی».[١] موسڵمانان ئادەم وەک یەکەم موسڵمان دەبینن، وەک لە قورئاندا ھاتووە کە ھەموو پێغەمبەران بانگەشەی یەک ئیمانی ئیسلامیان کردووە.[٢]

بەپێی باوەڕی ئیسلامی، ئادەم لە ماددەی زەوی دروستبووە و لەلایەن خوداوە ژیانی پێ بەخشراوە و گیانی بەبەردا کراوە. خودا ئادەمی لە باخچەیەکی بەھەشتدا دانا. دوای ئەوەی ئادەم گوناھی کرد بە خواردنی بەری درەختە قەدەغەکراوەکە (داری نەمری) کە دوای ئەوەی خودا لێی قەدەغە کردبوو، بەھەشتی بۆ ڕەتکرایەوە و ڕەوانەی خوارەوە کرا بۆ زەوی.[٣] چیڕۆکی پێغەمبەران (بە عەرەبی: قِصَصُ ٱلأَنْبِیَاءِ) ھەروەھا دەشڵێت کە ئادەم و حەوا کاتێک لە بەھەشت دەرکران، لە دوورەوە دەرکرانە خوارەوە و لە کۆتاییدا لە چیای عەرەفات یەکتریان بینییەوە.[٤] مرۆڤایەتی لە ئادەمەوە فێری چاندن، دروێنەکردن، نانکردن، تەوبەکردن بوو.[٤]

چیرۆکی قورئانیی ئادەم ھەم بە واتا وشەیییەکەی خۆی و ھەم وەک پەند و نموونەیەکیش بۆ پەیوەندیی مرۆڤ بەرامبەر بە خودا سەیر دەکرێت. مەرج نییە ئیسلام و موسڵمانان پابەند بن بە بیروباوەڕی گەنجێتیی دروستکردنی زەوی واتا تەمەنی زەوی ٦،٠٠٠ بۆ ١٠،٠٠٠ ساڵێک بێت، بەڵکوو زۆربەی موسڵمانان پێیان وایە ژیان لەسەر زەوی پێش ئادەمیش ھەبووە و زەوی پێش ئادەمیش بوونی ھەبووە، ھەروەک قورئان کە ناڵێت ئادەم یەکەم زیندوو بووە، بەڵکوو یەکەم مرۆڤ. ئادەم تەنھا وەک پێغەمبەرێک یان مرۆڤێکی نێر دەرناکەوێت و سەیر ناکرێت، بەڵکوو بیرۆکەی خودی مرۆڤ و مرۆڤایەتیش نیشان دەدات و نوێنەرایەتیی دەکات.[٥]

گێڕانەوەی قورئانی

[دەستکاری]
دوای فەرمانی خودا، ھەموو فریشتەکان سوجدە بۆ ئادەم دەبەن، جگە لە ئیبلیس (ئەوەی لای چەپ).

قورئان لە دوو بەشدا باسی ئادەم دەکات.[٦] لە یەکەمدا ئادەم لە ئاسمان دروستکرا و لەلایەن خوداوە فەرمان بە فریشتەکان کراوە کە سوجدەی ڕێز لەبەردەمیدا ببەن. لە بەشی دووەمدا باس لە ئادەم دەکات کە لە باخچەیەکی بەھەشتدا نیشتەجێیە لەگەڵ ھاوسەرەکەی کە لە نەریتی ئیسلامیدا بە حەوا ناسێنراوە.[٤] قورئان بەزۆری باس لە دروستکردنی ئادەم لەلایەن خوداوە لە «زەوی» یان «گڵ» (طِینٌ،[٧] ھەرچەندە ئایەتێک پێشنیاری «تۆز» یان «خۆڵ» (تُرَابٌ))[٨][٩] و ھەناسەھەڵمژینی-ڕۆحی خۆی دەکات،[٧] پاشان فریشتەکان وەک گومانلێکەرێک لە دروستبوونی ئادەم نیشان دەدات؛[٧]

﴿وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ ۝٣٠ [بەقەرە:٣٠] مانا: وە کاتێکیش پەروەردگارت بە فریشتەکانی وت بە ڕاستی من خەلیفەیەک لەسەر زەوی دروست دەکەم و دایدەنێم، وتیان ئایا کەسێکی تێدا دادەنێیت کە گەندەڵیی تێدا بکات و خوێنی تێدا بڕێژێت؟ لە کاتێکدا ئێمە ھەمیشە ستایشکاری تۆین و پایەت بە بەرز دەزانین؟ وتی: بەڕاستی من شتێک دەزانم کە ئێوە نایزانن.

گێڕانەوەی قورئان درێژە دەدا کە خودا «ناوەکانی فێری ئادەم کردووە، ھەموویان»، و ئادەم ناوەکانی پێشکەش بە فریشتەکان کردووە،[٧] ﴿وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقَالَ أَنْبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَؤُلَاءِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ ۝٣١ [بەقەرە:٣١] پاشان خودا فەرمان بە فریشتەکان دەکات کە کڕنۆش بۆ ئادەم دابنێن و وە دەشیکەن، بێجگەلە ئیبلیس کە ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت من لە ئادەم باشترم چوونکە منت لە ئاگر دروستکردووە و ئادەمیش لە گڵ؛[٧] ﴿قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسْجُدَ إِذْ أَمَرْتُكَ قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِنْهُ خَلَقْتَنِي مِنْ نَارٍ وَخَلَقْتَهُ مِنْ طِينٍ ۝١٢ [ئەعراف:١٢].

دروستکردنی حەوا لە قورئاندا دیاری نەکراوە، بەڵام چەند ئایەتێک ئاماژە بە گێڕانەوەی نەریتیی سەرەتای ژیان دەکەن بە وتنی «تۆ [مرۆڤایەتی] دروستکراویت لە تاکە ڕۆحێکەوە و ھاوسەرەکەیشی ھەر لەو لێ دروست کراوە»؛[٧] ﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا ۝١ [نیسا]. پاشان لە قورئاندا خودا بە ئادەم و ھاوسەرەکەی کە ناوی نەھێنراوە دەڵێت لە بەھەشتدا بژین بەڵام لە دارێکی دیاریکراو نزیک نەبنەوە، کە شەیتان پێی دەڵێت «داری نەمری».[٧] لە چیرۆکی باخچەدا، خودا بە ئادەم و حەوا دەڵێت کە ڕێگەیان پێنادرێت بەرھەمی «داری نەمری» بخۆن؛[١٠] ﴿وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ ۝٣٥ [بەقەرە:٣٥]. بە بەڵێن و فێڵی نەمری و «شانشینییەک کە ھەرگیز ناڕووخێت»، ئیبلیس قەناعەتی پێکردن کە تامی بکەن سەرەڕای ئەوەش:[١١] «فەرمووی: «پەروەردگارت ئەم دارەی لێت قەدەغەکردووە تەنھا بۆ ئەوەی ڕێگریتان لێبکات ببنە فریشتە یان نەمر»»؛ ﴿وَقَاسَمَهُمَا إِنِّي لَكُمَا لَمِنَ النَّاصِحِينَ ۝٢١ [ئەعراف:٢١]. لەسەر ئەوە ئادەم و ھاوسەرەکەی دەنێردرێنە سەر زەوی، مەحکوومن بە «بژین و بمرن»، بەڵام خودا ئامادەیە لێیان خۆش بێت.[١٢]

لێکدانەوەی ئاینی و ئەفسانەیی

[دەستکاری]

ئادەم بەرامبەر فریشتەکان

[دەستکاری]
وێناکردنێکی ئیسلامی کە ھەموو فریشتەکان جگە لە ئیبلیس کڕنۆشیان بۆ ئادەم داناوە لە دەستنووسێکی شیراز لە ساڵی ١٥٧٥

چیرۆکی سوجدەبردنی فریشتەکان لەبەردەم ئادەمدا، مشتومڕی جۆراوجۆری لێکەوتەوە کە ئایا مرۆڤ یان فریشتەکان پلەیان بەرزترە. کڕنۆشبردنی فریشتەکان لەبەردەم ئادەمدا وەک بەڵگەیەک بۆ باڵادەستی مرۆڤ بەسەر فریشتەکاندا باس دەکرێت. ھەندێکی تر پێیان وایە سوجدە مانای شتێکی لەو جۆرە نییە، بەڵکوو تەنھا فەرمانێک یان تاقیکردنەوەیەک بووە بۆ فریشتەکان.[١٣] ھەڵوێستێک کە بە تایبەتی لە نێو موعتەزیلییەکان و ھەندێک لە ئاشعەرییەکاندا دەبینرێت، پێیان وایە فریشتەکان بە ھۆی نەبوونی ئیرادە و ئارەزووەکانیانەوە باڵاترن.[١٤] ماتوریدی بەگشتی ھیچ کام لەم بوونەوەرانە بە باڵاتر لە ئەوی دیکە نازانێت.[١٥]

لە وەشانە قورئانییەکەی کەوتنی ئادەمدا، شەیتان بە بەڵێنی ئەوەی کە ببنە فریشتەی نەمر، وەسوەسەی بۆ کردن. ئەلقوشەیری لەسەر ئایەتی ﴿فَوَسْوَسَ لَهُمَا الشَّيْطَانُ لِيُبْدِيَ لَهُمَا مَا وُورِيَ عَنْهُمَا مِنْ سَوْآتِهِمَا وَقَالَ مَا نَهَاكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَذِهِ الشَّجَرَةِ إِلَّا أَنْ تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ الْخَالِدِينَ ۝٢٠ [ئەعراف:٢٠] تێبینییەک دەکات، کە کەوتنی ئادەم بۆ خواستی ئەوە بوو کە وەک فریشتە بێت، لە کاتێکدا کەوتنی فریشتەکان لەبەر ئەوەیە کە کاتێک ئارەزووی ئەوەیان کردووە وەک مرۆڤ بن؛ ئادەم ئارەزووی حاڵەتێکی فریشتەییی دەکرد کە بێ سۆز و دوورکەوتنەوە لە چارەنووسی مردن بێت، حاڵەتێک لە دەرەوەی بارودۆخی مرۆڤ، لە کاتێکدا ھارووت و مارووت ئارەزووی ئازادی ھەڵبژاردن و شادبوونیان بە ھەستەکانی وەک مرۆڤیان ھەبوو.[١٦]

نەسەبی ئادەم

[دەستکاری]
ئادەم و حەوا لەگەڵ سێزدە منداڵە دووانەکەیان، لە نووسراوەکانی زوبدەت التواریخ. وەک لە دەقەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ھەموو منداڵەکانی ئادەم دووانە بوون و ھەر کوڕێک دەبوو لەگەڵ خوشکە دووانەکەی برایەک ھاوسەرگیری بکات. ھابیل لەلایەن باوکیەوە داوای لێکرا ھاوسەرگیری لەگەڵ خوشکە دووانەکەی قابیل بکات کە بەڕێکەوت جوانترینیان بوو، بەم شێوەیەش قابیل ویستی بیھێڵێتەوە. بەم شێوەیەش ناکۆکیی نێوان ئەو دوو برایە دەستی پێکرد. ھونەرمەندانی ئیسلامی، لە کاتی وێناکردنی چیرۆکی ئادەم و حەوا، بەزۆری ئەو ژن و مێردەیان لە بەھەشتدا نیشاندەدا بەڵام ھەرگیز لەگەڵ منداڵەکانیان دایان نەدەنان، ھەروەھا نوێنەرایەتیی ئەم وەشانەی ناکۆکیی نێوان قابیل و ھابیلیان نەدەکرد.

ئیبن جەریر تەبەری ڕاپۆرتی داوە کە «حەوا ١٢٠ کۆمەڵە دووانەی بووە بۆ ئادەم. یەکەمیان قابیل و خوشکە دووانەکەی قالیمە و دواھەمینیان عبد المغیث و خوشکە دووانەکەی ئامەت المیغث بوو.» لەلایەکی دیکەوە لە زاری ئیبن ئیسحاقەوە بڵاوکراوەتەوە کە «حەوا بە گشتی ٤٠ منداڵی لەدایکبووە کە لە ڕەگەزی نێر و مێ بوون، لە ٢٠ دووگیانیی جمک. وە فەرمووی: ناوی ھەندێکیان بۆ ئێمە دابەزیوە، ناوی ھەندێکی تریش نەھاتۆتە خوارەوە.»[١٧]

زانای ئیسلامی سەیید مومتاز عەلی، وێڕای سەرنجدان لەسەر ئەوەی کە ئایا ئادەم یان حەوا یەکەمجار دروستکراوە، دەڵێت «ئەو ڕاستییەی کە ئادەم یەکەمجار دروست بووە جگە لە قسەیەکی منداڵانە ھیچی تر نییە. بەڵام وەک ڕاستییەک، ئەو باوەڕە کە ئادەم سەرەتا دروست بووە و دواتر حەوا ھاتووە بەشێکە لە ئیمانی مەسیحی و جوولەکەکانە و ئەمە بە ھیچ شێوەیەک بەشێک نییە لە عەقیدەی ئیسلامی و لە قورئاندا باس لەوە نەکراوە کە کێ یەکەمجار دروست بووە، ئادەم یان حەوا.».[١٨]

بەراوردکردنی ئەفسانەی دروستکردنی ئادەم

[دەستکاری]

فەرموودەکان کە لە ھەردوو تەفسیر و قیسەسول ئەنبیاءدا جێگیرکراون، وەسفی ورد سەبارەت بە دروستکردنی ئادەم پێشکەش دەکەن. ھەرچەندە لە وردەکارییەوە جیاوازن، بەڵام ئەم پێکھاتانەی خوارەوە جەوھەرین:[١٩]

  1. خودا فەرمان بە فریشتەکان دەدات خۆڵ لە زەوی کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی ئادەم دروست بکەن.
  2. خۆڵ لە شوێنی جۆراوجۆرەوە وەردەگیرێت، کە ئەمەش کاریگەریی دەبێت لەسەر دروستبوونی نەوەکانی ئادەم.
  3. مانای ئەفسانەیی لە پشت ناوی یەکەمی مرۆڤەوەیە.
  4. ئادەم بۆ ماوەی چل ساڵ بێ جووڵە پاڵکەوتووە و ئادەم بە پەلە ھەوڵدەدات ھەستێتەوە و ناتوانێت ھەستێتەوە.
  5. ئادەم دەپژمێت و دەڵێت الحمد للە (بە عەرەبی: ٱلْحَمْدُ لِلَّٰەِ).

ھەندێک لەو پێکھاتانە لە ھەردوو نەریتی جوولەکە و ئیسلامیدا بە یەکسانی دەردەکەون. بەڵام ئەو بیرۆکەیەی کە خودا فەرمان بە فریشتەکان دەکات خۆڵ لە زەوی کۆبکەنەوە، تایبەتە بە ئیسلام. تەنھا دواتر لە کتێبی مێژووچکەی جەراھمیلدا وەرگیراوە.[٢٠]

ھەردوو سەرچاوەی جوولەکە و موسڵمان لەسەر ئەوە کۆکن کە خۆڵ بۆ دروستکردنی جەستەی ئادەم لە ھەموو جیھان وەرگیراوە، و زۆرجاریش لە شوێنێکی پیرۆزی دیاریکراو. بەڵام لە ڕووی ناسنامەی شوێنە پیرۆزەکان و مانای کۆکردنەوەی تۆز و خۆڵ لە جیھانەوە جیاوازن.[٢١] لە کاتێکدا نەریتی جوولەکەکان شوێنە پیرۆزەکان کە خۆڵی لێ کۆکرایەوە بە ئیسرائیلی دادەنێن، سەرچاوە موسڵمانەکانیش شوێنەکە بە مەککە یان کەعبە دادەنێن.[٢٢] بە پێی لێکدانەوەی موسڵمانان، خۆڵ و تۆز کە لە ھەموو دەوروبەری زەوییەوە کۆکرایەوە، جیاوازییەکانی نێوان مرۆڤایەتی ڕوون دەکاتەوە، بۆ نموونە وەک ڕەنگی پێست، بەڵام پێداگری لەسەر ئەوەش دەکەن کە مرۆڤایەتی بەگشتی یەکگرتووە و لە ڕەچەڵەکی ئادەمەوە سەرچاوە دەگرێت.[٢٢]

مشتومڕ و گفتوگۆکانی ئەو سەردەمە

[دەستکاری]
بە سوودوەرگرتن لە گرنگیی تیۆلۆژیی پەیوەندیی ئادەم لەگەڵ خودادا ئەو و ھاوسەرەکەی لە ھەندێک کاتدا وەک فەرمانڕەوای باخچەکە لە ھونەری ئیسلامیدا وێنا دەکرێن

لە قورئانەوە دیارە کە ئادەم باوکی مرۆڤایەتیی ھاوچەرخ بووە.[٢٣] ململانێی خوێندنەوەی وشەییی چیرۆکەکە و لقە زانستییە ئەرێنییەکانی وەک پەرەسەندنی مرۆڤ (پەرەسەندنی مرۆڤ لە مەیموونەوە) و ئەنترۆپۆلۆژیا (پێشینەناسیی مرۆڤ) بووە ھۆی گێژاوە و مشتومڕێکی گەورە لە جیھانی ئیسلامیدا.[٢٦]

بەپێی ھەندێک بۆچوون، خودا سی جار ئادەمی دروستکردووە، ھەر ١٠٠٠ ساڵ جارێک. دوای ڕووخانی ھەر مرۆڤایەتییەک، خودا بۆ ماوەی ٥٠ ھەزار ساڵ دونیای بێ دانیشتوو بەجێھێشت، پاشان ٥٠ ھەزار کەسی تێدا نیشتەجێ بوو، پاشان ئادەمێکی نوێ دروست بوو.  بەڵام بە پێچەوانەی زۆرێک لە زانایانی شیعە[٢٧] زۆرینەی زانایانی سوننە ئەم بۆچوونە ڕەتدەکەنەوە، بەڵام ھاوڕان لەسەر ئەوەی کە جن و ئاژەڵەکان پێشتر لەسەر زەوی ژیاون. سولەیمان ئاتەش ئایەتەکانی قورئانی بەکارھێناوە بۆ پووچەڵکردنەوەی لێکدانەوە دروستکراوەکانی گێڕانەوەی ئادەم.[٢٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Historical Dictionary of Prophets in Islam and Judaism, Wheeler, Adam and Eve
  2. Concise Encyclopedia of Islam, C. Glasse, Aadam = Adam = Man = Mankind = Early humans. His wife = Woman = Allegorically, early women. Udma = Ability to live together as a community. Aadam from Udma thus, indicates humankind. The word 'Eve' or 'Hawwa' is not mentioned in the Quran. She is described with dignity as Mer’a-til-Aadam = Wife of Adam = Mrs. Adam.
  3. «Story of Prophet Adam (as) in Islam». My Islam (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. 1 2 3 Wheeler، Brannon M. (٢٠٠١). Introduction to the Quran: stories of the prophets. New York: Continuum. ژپنک ٠-٨٢٦٤-٤٩٥٧-٣.
  5. The Shari'a: History, Ethics and Law. London: Bloomsbury Publishing. ٢٠١٨. لاپەڕە ٩١. ژپنک ٩٧٨-١-٧٨٨٣١-٣١٦-٢.
  6. Eichler, Paul Arno. "Die Dschinn, Teufel und Engel im Koran." (1928).
  7. 1 2 3 4 5 6 7 Reynolds 2018.
  8. Reynolds 2018، لاپەڕەکانی 125, 220.
  9. Q3:59 داڕێژە:Cite Quran
  10. Moreen, Vera B. "The Legend of Adam in the Judeo-Persian Epic" Bereshit [Nāmah]"(14th Century)." Proceedings of the American Academy for Jewish Research. American Academy of Jewish Research, 1990.
  11. Baeq, Daniel Shinjong. "Intertextuality of Adamic Narratives in the Qur’ān and the Bible." Prophets in the Qur'ān and the Bible (2022): 39.
  12. Stieglecker, H. (1962). Die Glaubenslehren des Islam. Deutschland: F. Schöningh.
  13. Chipman، Leigh (٢٠٠٢). «Adam and the Angels: An examination of mythic elements in Islamic sources». Arabica. ٤٩ (4): ٤٢٩–٤٥٥. doi:١٠.١١٦٣/١٥٧٠٠٥٨٠٢٦٠٣٧٥٤٠٧.
  14. Houtsma، M. Th. (١٩٩٣). E.J. Brill's First Encyclopaedia of Islam, 1913–1936. بەرگی ٥. Brill. لاپەڕە ١٩١. ژپنک ٩٧٨-٩-٠٠٤-٠٩٧٩١-٩.
  15. Rudolph، Ulrich (١٩٩٧). Al-Māturīdī und Die Sunnitische Theologie in Samarkand (بە ئەڵمانی). Brill. لاپەڕە ٥٤–٥٦. ژپنک ٩٠-٠٤-١٠٠٢٣-٧.
  16. Gallorini، Louise (2021). The Symbolic Function of Angels in the Qurʾān and Sufi Literature (PhD thesis). American University of Beirut. hdl:١٠٩٣٨/٢٢٤٤٦. Veguherandina tezê bo pirtûkekê Veguherandina teza di pirtûkê de pêvajoyek dijwar e ku hewildan, sebir û motîvasyonê hewce dike. Di vê pêvajoyê de, nivîskar divê naveroka tezê analîz bike û ji bo xwendevanên gelemperî veguherîne formek balkêş û têgihîştî. Ev pêvajo ji nûvekirin, başkirin û berfirehkirina mijaran, lêzêdekirina materyalên nû, nûavakirin, û ji nû ve nivîsandina paragraf û beşan pêk tê. Her weha divê nivîskar ji pêvajoya çapkirina pirtûkê û kirrûbirra wê bi tevahî haydar be. Ji bo weşandina tezek di pirtûkekê de hevkarî bi edîtor, rexnegir û weşanxaneyan re hewce dike ku ne tenê pirtûkek bi kalîte çêbike, di heman demê de ji bo bazarê jî bike û temaşevanên rast bikişîne.
  17. al-Tabari، Muhammad. Tarikh at-Tabari: Tarikh al-Umam wa'l-Muluk. لاپەڕە ١/٩٨.
  18. Deobandi، Sayyid Mumtaz Ali (١٨٩٨). «The Supremacy Myth». Huquq-e-Niswan (بە ئۆردوو) (چاپی 1898). Lahore: Rifah-e-Aam Press. لاپەڕە ٢١–٢٢. لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە. Adapted from Javed Anand's translation to the piece
  19. Chipman, Leigh NB. "Mythic Aspects of the Process of Adam's Creation in Judaism and Islam." Studia Islamica (2001): 5-25.
  20. Chipman, Leigh NB. "Mythic Aspects of the Process of Adam's Creation in Judaism and Islam." Studia Islamica (2001): 5-25.
  21. Chipman, Leigh NB. "Mythic Aspects of the Process of Adam's Creation in Judaism and Islam." Studia Islamica (2001): 5-25.
  22. 1 2 Chipman, Leigh NB. "Mythic Aspects of the Process of Adam's Creation in Judaism and Islam." Studia Islamica (2001): 5-25.
  23. :{{{1}}} Stieglecker, H. (1962). Die Glaubenslehren des Islam. Deutschland: F. Schöningh. p. 194 (German)
  24. «Search Results - Search Results - allah created adam in his image (page 1) - Sunnah.com - Sayings and Teachings of Prophet Muhammad (صلى الله عليه و سلم)». sunnah.com.
  25. Kizil، Fatma (٢٠٢٣). «The Height of Prophet Adam: At the Crossroads of Science & Scrpiture». İslâm Araştırmaları Dergisi: ١–٧. doi:١٠.٢٦٥٧٠/isad.١٣٢٥١٤١.
  26. Some hadiths mentions Adam's resemblance, the height and the plan with which he created; "Allah the exalted and Glorius, created Adam in his image with his داڕێژە:Sic of sixty cubits (30-35 m) tall."[٢٤][٢٥]
  27. Kocsenda، Karim Gabor (٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «SHĪʿĪ READINGS OF HUMAN EVOLUTION: ṬABĀṬABĀʾĪ TO ḤAYDARĪ». Zygon: Journal of Religion and Science (بە ئینگلیزی). ٥٧ (2): ٤٢٠. doi:١٠.١١١١/zygo.١٢٧٨١. ISSN ١٤٦٧-٩٧٤٤.
  28. Kaya, Veysel. "Can the Quran support Darwin? an evolutionist approach by two Turkish scholars after the foundation of the Turkish Republic." The Muslim World 102.2 (2012): 357-370.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]