ئاجای دیڤگان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئاجی دیڤگانەوە ڕەوانە کراوە)
ئاجای دیڤگان
بە هیندی: अजय देवगन
لەدایکبوون (١٩٦٩-٠٤-٠٢) ٢ی نیسانی ١٩٦٩ (تەمەن ٥٥ ساڵ)
نیوودێلھی، ھیندستان
ناوی کاتی لەدایکبوونविशाल वीरू देवगन
باوکVeeru Devgan
ھاوسەرکاجۆل
منداڵNysa Devgan
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ھیندی
پیشەدەرهێنەری فیلم، بەرھەمھێنەری فیلم، ئەکتەری فیلم، خاوەن کارەکان، ئەکتەر
پەروەردەMithibai College
دانیشتوویمومبای
دەستپێکی چالاکی١٩٨٥
نەژاد
ئایینھیندوویزم
فیلمۆگرافیAjay Devgn filmography
خەڵاتەکانPadma Shri in arts، National Film Award for Best Actor
وێبگەhttp://ajaydevgn.com/


ئاجای دیڤگان (بە ئینگلیزی: Ajay Devgan؛ لەدایکبووی ٢ی نیسانی ١٩٦٩) ئەکتەر، دەرھێنەر و بەرھەمھێنەرێکی فیلمی ھیندییە. ئاجای دیڤگان کوڕی دەرھێنەری فیلم و دەرھێنەری دیمەنە ئەکشنەکان (ڤیرو دیگان).[١] لەماوەی کارکردنی چەندین خەڵاتی گرنگی بردووەتەوە لەنێوانیان دوو جار خەڵاتی فیلمی نەتەوەیی (National Film Awards).

لە ساڵی ١٩٨٥ لەڕۆڵێکی نیمچەفەرمی لەفیلمی (Pyari Behna) بۆیەکەمینجار دەردەکەوێت بەڵام خۆی بەشێوەیەکی دیار یەکەم فیلمی بۆساڵی ١٩٩١ دەگەڕێتەوە کەفیلمەکە ناوی (Phool Aur Kaante) بوو ناوبراو بەڕۆڵی «ئاجای»یش بەشدرابوو کەبەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی باشترین یەکەمین دەرکەوتنی لەزنجیرەی دابەشکرندی خەڵاتەکانی فیلمی نیشتمانیدا بردەوە. لەدوای ئەو فیلمە لەچەند فیلمێک سەرکەوتنی باشی بەدەستھێنا لەوانە لە ساڵی ١٩٩٢ لەفیلمی Jigar و فیلمی Dilwale لە ساڵی ١٩٩٤ و فیلمی Suhaag لەھەمانساڵدا و فیلمی (Ishq) لە ساڵی ١٩٩٧ بوو. لەم دواییانەش چەند فیلمێکی لەگەڵ دەرھێنەری بۆلیوود ڕۆھیت شیتی ئەنجامدا، لەوانە سینگھام و گۆلمال کە سەرکەوتنی باشیان بەدەستھێنا.[٢]

ئەو لە ساڵی ١٩٩٩ ژیانی ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری دیاری بۆلیوود (کاجۆل) پێکھێنا، کەپێش ئەو ھاوسەرگیرییە چەندین فیلمییان بەیەکەوە دەرکەوتبوون.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ DelhiMay 27, India Today Web Desk New; May 27, 2019UPDATED:; Ist, 2019 18:26. "Ajay Devgn's father Veeru Devgan dies in Mumbai". India Today (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-21.{{cite web}}: CS1 maint: extra punctuation (link) CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link)
  2. ^ Team, Indicine. "Box office: Ajay Devgn without Rohit Shetty" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-21.
  3. ^ "Ajay Devgn once confessed he disliked Kajol after their first meeting: 'I wasn't very keen to meet her after that'". Hindustan Times (بە ئینگلیزی). 2021-04-02. Retrieved 2021-09-21.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]