ئابڕوچوونەکەی ساڵی ٢٠١٤ی ڕێکخراوی ھەواڵگری نیشتیمانیی تورکیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئابڕوچوونەکەی ڕێکخراوی ھەواڵگری نیشتیمانیی ٢٠١٤ ئابڕووچوونێکی سیاسی و سەربازییە سەبارەت بە ڕۆڵی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی نیشتمانی تورکیا (میت) لە دابینکردنی چەک بۆ وڵاتی سووریای دراوسێ لە دەمی شەڕی ناوخۆیی سووریا.

ئابڕوچوونەکە ئاشکرا بوو لە ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤، کاتێک کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرچاوەیەکی نەناسراوەوە گەشت بە داواکاری گشتی ئادانا سەرچاوەکە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ژمارەیەک لۆری بەرەو سووریا بەڕێگاوەن و چەکیان ھەڵگرتووە. سەرەڕای ئەوەی جەندرمەی تورکیا لە ١٩ی کانوونی دووەم دا گەڕانوپشکنینیان ئەنجام دا بەڵام گەڕانەکەیان تەگەرەی بۆ دروستکرا لەلایەن پارێزگاری ئادانا حوسەین ئاڤنی کۆش کە بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو لۆریانە سەر بە دەزگای ھەواڵگریی میت بوون. داواکاری گشتی کە فەرمانی گەڕانەکەی دابوو لەگەڵ زۆرێک لەو سەربازانەی جەندرمە کە ئەو بەژداری گەڕانەکە بوون، ھەموویان لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە و ھەندێکیش ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەی یاسایی بوون. حکوومەتی تورکیا، کە ئەوکات ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی بوو، سەرەتا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە کاروانی بارھەڵگرەکان 'نھێنییەکی نیشتیمانییە' بەڵام دواتر بانگەشەی ئەوەی کرد کە بارھەڵگرەکان پێداویستی خۆراک و پزیشکییان بۆ ھاوڵاتییانی تورکمان لە سووریا ھەڵگرتووە، زۆرێک لە ڕەخنەگرانی حکوومەت تۆمەتی ئەوەیان ئاڕاستەی حکوومەت کرد کە لە ڕاستیدا بارھەڵگرەکان چەکیان بۆ گروپە یاخییەکانی شەڕی ناوخۆیی سووریا دابین کردووە.

لە ڕۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٥ ڕۆژنامەی جمھورییەت گرتەی گەڕانەکەی بڵاوکردەوە و پشتڕاستی کردەوە کە لە ڕاستیدا ئەو بارھەڵگرانە چەکیان ھەڵگرتووە. دواتر حکوومەت ڕووبەڕووی داوای دەست لەکارکێشانەوە بوویەوە، ئەمە لەکاتێکدا لێکۆڵینەوە دژ بە ڕۆژنامەکە دەستی پێکرد بۆ بڵاوکردنەوەی دیمەنەکە.[١][٢] دواتر سکاڵای یاسایی دژی ئەردۆغان تۆمارکرا لەلایەن حوسەین ئایگونی ئەندام پەرلەمانی پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە)، کە تێیدا ئەردۆغانی تۆمەتبار کرد بە ناپاکی نەتەوەیی بەھۆی ناردنی چەک بۆ دووژمنانی تورکیا.[٣] دواتر حکوومەت گرتە ڤیدیۆیییەکەی لە تورکیادا قەدەغە کرد کە تێیدا دەرکەوت لۆرییەکان ١٬٠٠٠ ھاوەن و[٤] ١٬٠٠٠ گوللە تۆپ ٥٠٬٠٠٠ تفەنگ و ٣٠٬٠٠٠ گوللەی تفەنگیان تێدابوو و باوەڕ وابوو بۆ ئەلقاعیدە یان داعش دەگوازرانەوە.[٥][سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە] ڕۆژی ٦ی ئایاری ٢٠١٦، جان دونداری نووسەری ڕۆژنامەی جمھورییەت بەھۆی «دزەپێکردنی زانیاری نھێنی دەوڵەت» ماوەی پێنج ساڵ و ١٠ مانگ سزای زیندانیکردنی بەسەردا درا[٦] بەڵام، بۆ ئەوەی خۆی لە زیندانیکردن بەدوور بگرێت، دواتر توانی ھەڵبێت بۆ ئەڵمانیا.[٧]

لە ساڵی ٢٠١٩دا، ٢٢ کەس لەو ٥٤ گومانلێکراوەی کە بەژداری گەڕانی لۆرییەکان بوون سزای زیندانیان بۆ دەرکرا کە سزاکان لە ٢ بۆ ٢٠ ساڵەوە بوون و تاوانی ئەوەیان بەسەردا درا کە بە ڕێنمایی ڕێکخراوی تیرۆریستی بزووتنەوەی گوڵەن کاریان کردووە، جگە لەمە تاوانبار کران بە بردن و ئاشکراکردنی بەڵگەنامە نھێنییەکانی دەوڵەت.[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Cumhuriyet'e TIR soruşturması". Sözcü. Retrieved 29 May 2015.
  2. ^ "Hükümet istifa etmeli". Sözcü. Retrieved 29 May 2015.
  3. ^ "Erdoğan'a vatana ihanettten suç duyurusu". Sözcü. Retrieved 29 May 2015.
  4. ^ "Archived copy". Archived from the original on 2015-12-11. Retrieved 2015-12-10.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Cumhuriyet'in MİT TIR'ları Manşetine Soruşturma ve Görüntülere Engelleme". Onedio. Archived from the original on 2015-05-30. Retrieved 29 May 2015. ٣٠ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Can Dündar ve Erdem Gül'e hapis cezası". Milliyet. Retrieved 3 June 2016.
  7. ^ "Can Dündar hakkında yakalama kararı çıkarıldı". Milliyet. 31 October 2016. Retrieved 4 April 2020.
  8. ^ Sırıklı, Aylin (28 June 2019). "MİT tırları davasında karar". Anadolu Ajansı. Retrieved 4 April 2020.