ئابووری ڤێنیزوێلا
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| ئابووریی ڤێنیزوێلا | |
|---|---|
| لقی | ئابووریی ئەمریکای باشوور، economy of Latin America |
| وڵات | ڤێنیزوێلا |
| جێ | ڤێنیزوێلا |
ڤێنیزوێلا خاوەنی ئابوورییەکی پەرەئەستێنە کە بە توندی بەستراوەتەوە بە سەرچاوە سروشتییەکانییەوە. گەشەی ئابوورییەکەی لە نزیکەوە بەستراوەتەوە بە نەوتەوە، چونکە وڵاتەکە گەورەترین بڕی نەوتی خاوی لە جیھاندا ھەیە. ڤێنیزوێلا لە مێژوودا لە نێوان دەوڵەمەندترین ئابوورییەکانی ئەمریکای باشووردا بوو، بەتایبەتی لە ساڵانی ١٩٥٠ تا ١٩٨٠. لەگەڵ دەستپێکی سەدەی ٢١دا، ئابووریی ڤێنیزوێلا لە ساڵی ٢٠١٣وە لە دۆخی داڕمانی تەواودایە. بەدوای مردنی سۆسیالیستی پۆپۆلیست ھوگۆ چاڤێز و شوێنگرتنەوەی لەلایەن نیکۆلاس مادورۆ، ملیۆنان ھاووڵاتی وەک کۆچبەری ئابووری لە ڤێنیزوێلا ڕایان کردووە. تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی لە کەمتر لە دە ساڵدا بە ڕێژەی ٨٠٪ دابەزیوە. ئابوورییەکە بە گەندەڵی، کەمیی خۆراک، بێکاری و خراپ بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت دەناسرێتەوە. ڤێنیزوێلا لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠٢٤ تووشی ھەڵئاوسانی زۆر بوو، کە ڕێژەی ھەڵئاوسانەکە لەسەر ٥٩٫٦١٪ جێگیر بوو.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Average inflation rate Venezuela». Statista (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (نیسانی ٢٠٢٦) |