ئابووری مەجارستان
ڕواڵەت
| ئابووریی مەجارستان | |
|---|---|
| لقی | ئابووریی ئەوروپا |
| وڵات | مەجارستان |
| جێ | مەجارستان |
| دراو | forint |
ئابووریی مەجارستان ئابوورییەکی تێکەڵی داھات-بەرز و پەرەئەستێنە،[١] کە ٥٣یەمین گەورەترین ئابووریی جیھانە (لە نێوان ١٨٨ وڵات کە لەلایەن ئای ئێم ئێفەوە پێوراون) بە ٢٦٥٫٠٣٧ ملیار دۆلار بەرھەمی ساڵانە،[٢] و لە پلەی ٤١ەمی جیھاندایە بۆ تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی بۆ ھەر تاکێک بەپێی یەکسانیی ھێزی کڕین. مەجارستان خاوەنی پێوەرێکی زۆر بەرزی گەشەپێدانی مرۆیی و ھێزێکی کاری لێھاتووە، لەگەڵ ٢٢یەمین نزمترین نایەکسانیی داھاتی بەپێی پێوەری جینی لە جیھاندا. مەجارستان ئابوورییەکی بازاڕی ناردن-تەوەرەی ھەیە کە جەختێکی زۆری لەسەر بازرگانیی دەرەکی ھەیە؛ ھەر بۆیە وڵاتەکە ٣٥یەمین گەورەترین ئابووریی ناردنە لە جیھاندا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئابووری مەجارستان تێدایە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (نیسانی ٢٠٢٦) |