ئابووری سوتەمەنی(ئۆتۆمبێل)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
شاشەی ڕێژەی بەکارهێانی سوتەمەنی لە ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا لە ٢٠٠٦ .
لە ١٩١٦ لە تاقیکردنەوەی دروست کردنی سوتەمەنی لە ولایەتە یەکگرتوەکان ، کێشی گالیسکەکە تەنھا ١٣٥ پاوەندە کە ٦١.٢ کیلۆگرامە .

ئابووری سوتەمەنی ئۆتۆمبێلێک پەیوەندی نێوان مەودای ڕۆیشتن لەلایەن ئۆتۆمبێلەکە و بڕی سوتەمەنی بەکارهاتوو نیشان دەدات. بەکارهێنانی سوتەمەنی دەتوانرێت پێوانەبکرێت بە قەبارەی سوتەمەنی بە مەودای ڕۆیشتن یان مەودای رۆیشتن بە هەر یەکەیەکی قەبارە لە سوتەمەنی. لەبەرئەوەی بەکارهێنانی سوتەمەنی ئۆتۆمبێل هۆیەکی گرنگە لە پیس بونی هەوا، و لەبەرئەوەی هاوردەکردنی سوتەمەنی بەشێکی گەورەی بازرگانییە، زۆربەی وڵاتان مەرجی تایبەت بەسەر ئابووری سوتەمەنیدا دەسەپێنن. ڕێگەی جیاواز بەکاردێت بۆئەوەی لە توانای راستەقینەی ئۆتۆمبێل نزیک ببنەوە. وزەی ناو سوتەمەنی پێویستە بۆئەوەی ئۆتۆمبێلەکە زاڵبێت بەسەر بەفیڕۆدانە جۆراوجۆرەکان (بەرگری هەوا، لێخشاندنی تایە، هتد)کە دروستدەبن لەکاتی پاڵنانی ئۆتۆمبێلەکە وە لەکاتی دابینکردنی وزە بۆ سیستەمی ئۆتۆمبێلەکە وەک سیستەمی داگیرساندن و سیستەمی لەبارکردنی هەوا. دەتوانرێت پلانی جۆراوجۆر بەکاربهێنرێت لە هەریەک لە گۆرینەکان لە نێوان وزەی کیمیاوی لە سوتەمەنیەکە و جووڵە وزە لە ئۆتۆمبێلەکە. رەفتاری لێخوڕ کاردەکاتە سەر ئابووری سوتەمەنی، هێنان و بردن وەک تاودانی لەپڕ و (brake)ی قورس دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی وزە.

شینەکە U.S گاڵۆنە وە سورەکە ئیمپیریەڵ گالۆنە.

ئابووری سوتەمەنی پەیوەندی نێوان مەودای ڕۆیشتن و بڕی سوتەمەنی بەکارهاتووە.      

ئابووری سوتەمەنی دەتوانرێت بە دوو شێوە دەرببڕێت:   


یەکەی سوتەمەنی بە مەودای دیاریکراو:

بە شێوەیەکی گشتی بە لێتر بۆ ١٠٠ کیلۆمەتر پیشاندەدرێت(ل/١٠٠کم)،لە زۆربەی وڵاتە ئەوروپییەکان، چین، ئەفریقای باشوور، ئوستوراڵیا و نیوزیلاند بەکاردێت. بەریتانیا و ئێرلەندا و کەنەدا ڕێ بە بەکارهێنانی لیتر بە ١٠٠ کیلۆمەتر یان میل بە گاڵۆنی ئیمپڕاتۆری دەدەن. لەزگەی سەر جامی ئۆتۆمبێلە تازەکانی ولایەتە یەکگرتووەکان بەکارهێنانی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلەکە بە گاڵۆن بە ١٠٠ میل پیشان دەدات، لەگەل ڕێگە باوەکە کە میل بە گاڵۆنە. ژمارەی بچووک واتە کاراترە، لەکاتێکدا ژمارەی گەورە واتە کەمتر کارایە.


یەکەی مەودا بە یەکەی دیاریکراوی سوتەمەنی:

میل بە گاڵۆن (mpg) بە شێوەیەکی زیاتر لە ولایەتە یەکگرتووەکان، سکۆتلەندا، ئینگلتەرا و کەنەدا بەکاردێت. کیلۆمەتر بە لیتر(کم/ل) زیاتر لە شوێنەکانی تر بەکاردێت وەک ئەمریکا و ئاسیا و هەندێک شوێنی ئەفریقا. لە وڵاتە عەرەبییەکان کم/٢٠ل کە دەکاتە کیلۆمەتر بە تەنەکە بەکاردێت، تەنەکە دەفرێکی کانزایە کە قەبارەکەی ٢٠ لیترە. ئەگەر میل بە گاڵۆن بەکارهات ئەوا پێویستە ئاماژە بە جۆری گاڵۆنەکە بدرێت، گاڵۆنی ئیمپڕاتۆری دەکاتە ٤.٥٤٦٠٩لیتر ، گاڵۆنی ولایەتە یەکگرتووەکان دەکاتە ٣.٧٨٥لیتر. ئەگەر پێوانەی مەودا بە یەکەی سوتەمەنی بەکارهات ئەوا ژمارەی گەورە واتە کاراترە، لەکاتێکدا ژمارەی بچووک واتە کەمتر کارایە.

ئاماری ئابووری سوتەمەنی[دەستکاری]

هەرچی کارامەیی گەرمایی (دەرهاتی میکانیکی بۆ وزەی کیمیاوی لە سوتەمەنی) مەکینەی پەتڕۆڵی بەرزبۆتەوە لە سەردەمی دەستپێکی دروستبوونی ئۆتۆمبێلەوە، ئەمە تاکە هۆکاری ئابووری سوتەمەنی نییە.

یەکەمین توێژینەوە بۆ دیاریکردنی ئابووری سوتەمەنی لە ولایەتە یەکگرتووەکان(Mobil Economy Run))بوو، کە ڕووداوێک بوو هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچوو لەساڵانی ١٩٣٦ بۆ ١٩٦٨ (جگە لەکاتی جەنگی جیهانی دووەم). ئەمە بەڕێوە چوو بۆئەوەی کارامەیی سوتەمەنی راستەقینە دەستەبەر بکات لە کاتی ڕۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێک لەسەر ڕێگەی ڕاستەقینە لەگەڵ هاتوچۆی ئاسایی و دۆخێکی ئاسایی کەش وهەوا.(Mobil Oil Corporation) سپۆنسەری کرد و (United States Auto Club) رێی پێداو بەکاریخست. لە توێژینەوەکانی دوایتر، تێکڕای ئابووری سوتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێلی سەرنشین لە ساڵی ١٩٧٨ لە ولایەتە یەکگرتووەکان باشتربوو لە ١٧میل بە گاڵۆن (١٣.٨ل/١٠٠کم)، لە ساڵی ١٩٨٢ بەرز بۆوە بۆ ٢٢میل بە گاڵۆن (١٠.٧ل/١٠٠کم). تێکرای ئابووری سوتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠١٧ بۆ بارهەڵگری سووک و ئۆتۆمبێلی بەرز (SUVs) لە ولایەتی ئەمریکا ٢٤.٩میل بە گاڵۆنە (٩.٤ل/١٠٠کم).

ڕەچاوکردنی وزە[دەستکاری]

لەبەر ئەوەی تەواوی ئەو هێزەی دژایەتی جوڵەی ئۆتۆمبیلەکە دەکات (لە خێرای نەگۆڕ)لێکدانی ئەو مەودایەی کە ئۆتۆمبیلەکە دەیبڕێت ئەو کارە نیشاندەدات کە بزووێنەری ئۆتۆمبێلەکە دەبێت ئەنجامی بدات، توێژینەوە لەسەر ئابوری سوتەمەنی (بڕی ئەو وزەییەی کە بەکاردێت بۆ یەکەی مەودا کە ڕۆیشتووە) پێویستی بە شیکردنەوەیەکی وردی هێزەکان هەیە کە ڕێگری لە جوڵەی ئۆتۆمبێلەکە دەگرن،لە ڕووی فیزیاییەوە ،هێز دەکاتە ڕێژەی گۆڕانی دروستبوونی  کار لەگەڵ مەودای ڕۆیشتوو.

بڕی کاری بەرهەم هاتوو لەلایەن سەرچاوەی وزەی ئۆتۆمبێلەکە(وزەی بزووێنەرەکە)دەبێت کتومت هاوڕێژەبێت لەگەڵ بڕی وزەی سوتەمەنی کە بەکار هاتووە لە لایەن بزووێنەرەکە ئەگەر کارامەی بزووێنەرەکە یەکسان بێت بە بێ گوێدانە دەرهاتی توانا، بەڵام ئەمە مەرجێکی هەمیشە نییە بەهۆی تایبەتمەندی ئیشکردنی بزووێنەری سوتانی ناوخۆیی.

بۆ ئۆتۆمبێلێک کە سەرچاوەی وزەکەی بزووێنەرێکی گەرمییە(بزووێنەرێک کە گەرمی بەکار دەهێنێت بۆ ئەنجامدانی کاری بەسوود)،بڕی ئەو وزەی سوتەمەنیە کە ئۆتۆمبێلەکە بەکاریدەهێنێت بۆ هەر یەکەیەکی مەودا( ڕێگای تەخت)پشت دەبەستێت بە :

١.توانای ثێرمۆداینامیک بزووێنەرە گەرمییەکە .

٢.هێزی لێکخشاندن لە نێوان سیستەمی میکانیکی کە وزەی بزووێنەر دەگوازێتەوە بۆ تەگەرەکان .

٣.هێزی لێخشاندن لە نێوان تەگەرەکان و ڕێگاکە (لێخشاندنی سوڕاوە).

٤.هێزی ناوخۆیی دیکە کە بزووێنەر دژی کاردەکات (پێکهێنەری کارەبابی ، فێنککەرەوەی هەوا ، پەمپی هەوا، پانکەی بزووێنەر).

٥.هێزی دەرەکی کە ڕێگری لە جوڵە دەکەن (با ،باران).

٦.سوتەمەنی بەکارهاتوو لە کاتێکدا کە بزووێنەر بەکارە، وزە نادات بە تەگەرەکان(لەکاتی وەستان، برەیکینگ).

بە شێوەیەکی نموونەی،ئۆتۆمبێلێک کە بەخێرای جێگیر ڕێدەکات لەسەر زەوی تەخت لە ناو بۆشاییەک لەگەڵ تەگەری بێلێخشاندن دەتوانێ ڕێبکات لەهەر خێراییەک بێ بە کارهێنانی هیچ وزەیەک جگە لەو وزەیەی کە پێویستە ئۆتۆمبێلەکە بگاتە ئەو خێراییە . بەشێوەیەکی نموونەیی هەر ئۆتۆمبێلێک دەبێت وزە خەرج بکات بۆ ئەوەی زاڵبێت بەسەر هێزی بەرگری ڕێگا کەپێکدێت لە(ئێرۆداینامیک،دراگ،بەرگری خولبوونەوەی تایە و وزەی بەفیڕۆچوو لە کاتی کەمکردنەوەی خێرای ئۆتۆمبێل بەهۆی لێخشاندنی وەستێنەری ئۆتۆمبێل .

وزەی بەرگری ڕێگا یان ئەو وزەییەی کە پێویستە بۆ ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێلەکە دەتوانرێت بژمێردرێت بە هەڵسەنگاندنی هاوکێشەی جوڵەی ئۆتۆمبێلەکە لە سوڕێکی دیاریکراوی ڕۆیشتندا.بەشی بەرهەم هێنانی وزەی ئۆتۆمبێلەکە دەبێت بە لایەنی کەم ئەم وزەیە دەستەبەر بکات بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بجوڵێنێت ، و بڕێکی گەورەی وزەی زیاتر بە فیڕۆدەچێت لە کاتی گۆڕینی وزەی سوتەمەنی بۆکار و گواستنەوەی ئەم کارە بۆ چرخەکان .

بە تێکڕای ، سەرچاوەی لەدەستدانی وزە لە جوڵاندنی ئۆتۆمبێل دەکرێت کورتبکرێتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە:

١.بەتوانای بزووێنەر (٢٠-٣٠٪)کە دەگۆڕێت بە گوێرەی جۆری بزووێنەر ،بارستەی گشتی ئۆتۆمبێلەکە ،خێرای بزووێنەرەکە ( زۆربەی کات بە (RPM)پێوانە دەکرێت).

٢.هێزی (ئێرۆداینامک دراگ)کە زیاد دەکات بەپێی دووجای خێرای ئۆتۆمبێلەکە.

٣.لێکخشاندنی خولبۆوە.

٤.وەستێنەری ئۆتۆمبێل ،هەرچەندە بەهۆی(رێجێنێرەتیڤ برەیکینگ)هەندێک لە وزەی بەفیڕۆچوو دەتوانین بەکاربهێنینەوە بەڵام هێشتا وزە لە دەست دەدەین .

٥.بەفیڕۆچوون لە گواستنەوەی وزە لە گێڕبۆکس کە دوو جۆری هەیە:

ئ.گۆڕینی دەستی کە کارامەی ٩٤٪.

ب.گۆڕینی ئۆتۆماتیک کە کارامەی ٧٠٪.

٦.لەبەرکردنی هەوا، بزوێنەر دەبێت وزە بەکاربهێنێت بۆ بەکارخستنی کۆمپرێسەر کە کارامەی سووتانی کەم دەکات بەڵام ئەمە تەنها لەکاتی ئیشکردنا.

٧.ئاراستەکردن بە وزە پێویستی بە تروومپای هایدرۆلیکی هەیە کە بە بەردەوامی بەبزووێنەرەوە بەستراوە وە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کارامەی سوتەمەنی .

٨.ساردکردنەوە، زۆربەی ئۆتۆمبێلەکان پانکەیەک بەکاردێنن کە بە بەردەوامی بە ئۆتۆمبێلەکەوە بە شێوەی میکانیکی بەستراوە بۆ ئەوەی هەوا ڕاکێشێت بە ناو ڕادێتەر کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی هەیە بەخێرای بزووێنەر .

٩.هەموو سیستەمە کارەباییەکانی ناو ئۆتۆمبێل کە وزە بەکاردەهێنن کە هەمووی لە پاتری وەردەگیرێت ئەویش بە هۆی بزووێنەرەکەوە بارگاوی دەکرێتەوە لە ڕێگەی دینەمۆ.

١٠.ئەو وزەیەیە کە پێویستە بۆئەوەی بزووێنەرەکە نەوەستێت لە کاتکدا کە وزە دابین ناکان بۆ چەرخی ئۆتۆمبێلەکە.


کارامەیی سوتەمەنی زیاتر کەم دەبێتەوە لە خێرایی کەمتر بە هۆی بارە کارەباییەک وەک لە خێرایی بەرز لەبەر ئەوەی بارە کارەباییەکان نەگۆرە لە کاتێکدا باری بزوێنەر بەرز دەبێتەوە لەگەل بەرزبوونەوەی خیرایی. کەواتە لە خێرایی کەمتر بەشێکی زیاتر لە وزەی بزوێنەر بەکاردێت بۆ بارە کارەباییەکان.

بەهێزکردنی ئابووری سوتەمەنی[دەستکاری]

جۆر تەکنەلۆجیا ڕروونکردنەوە داهێنەر تێبینی
سووڕی بزوێنەر بەکارهێنانی بزوێنەری دیزێڵ لەبری بزوێنەری بەنزین بەکارهێنانی سوتەمەنی بەپێی کاری بەرهەم هاتوو کەم دەکاتەوە لەخێرایی نزم هێربەرت ئاکرۆید ستووەرت
پلانی سووتاندنی ناو بزوێنەر کۆنتڕۆڵکردنی سیستەمی ساردکردنەوە بە ئەلکترۆنی پلەی گەرمی بزوێنەر ڕێکدەخات
سووتاندنی ڕیکخراو سوتەمەنی دەکاتە ناو لوولەک ڕێک لەپێش داگیرساندن، بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی پەستاندن لە بزوێنەری بەنزین بەکاردێت
سووتاندنی لاواز بەرزکردنەوەی ڕێژەی هەوا/سوتەمەنی بۆکەمکردنەوەی لەدەستدانی سوتەمەنی کریسلەر
بەکارهێنانەوەی گازی بەکارهاتووی ساردکراوە(بزوێنەری بەنزین) کەمکردنەوەی لەدەستدانی سوتەمەنی، لەدەستدانی گەرمی،جیاکردنەوەی کیمیایی
بەکارهێنانەوەی گازی بەکارهاتووی ساردکراوە(بزوێنەری دیزێڵ) کەمکردنەوەی لووتکەی پلەی گەرمی سووتان
سووڕی ئاتکەنسەن درێژکردنەوەی هەنگاوی کار تا کارامەیی گەرمی بەرزتر بێت جێیمز ئاتکەنسەن
Atkinson Gas Engine Animated.gif
گۆڕان لە کردنەوەو بەرزکردنەوەی زمانەکان کات و بەرزی کردنەوەی  زمانەکان دەگۆڕێت بۆ باشتر کۆنتڕۆڵکردنی تێکەڵەکە
ئەندازەی گۆڕاوی تۆربۆچارجینگ ڕۆیشتنی هەوا رێکدەخات بە چاککردنی پەڕەکانی تۆربۆچارجەر گارێت(هەنیوێڵ)
VNT Vanes Open.jpg
تووینچارجینگ بەستنی تۆربۆچارجەر و سوپەرچارجەر پێکەوە لانسیا بۆ بزوێنەری بچووک بەکاردێت
ڕاستەوخۆ پڕژاندنی بەنزینن(GDI) ڕێ دەدات بەسوتاندنی لاوازتری سوتەمەنی لییۆن لێڤاڤاسیۆر
راستەوخۆ پڕژاندنی سوتەمەنی و تۆربۆچارجینگ(بزوێنەری دیزێڵ) تۆربۆچارجەر و پرژاندنی ڕاستەوخۆ پێکەوە دادەنێت لە بزوێنەری دیزێڵ ڤۆڵکسواگەن
ڕاستەوخۆ پڕژاندنی شێوە پەرژینی پەستانی پڕژاندن بەرز دەکاتەوە ڕۆبەرت هیووبەر
ئینجێکتەری دیزێڵی پیزۆئێلێکتریک پڕژێنەری زیاتر بۆ هەرخوولێکی بزوێنەر بۆ بەرزکردنەوەی ووردی
مامەڵە لەگەڵ کردنی لوولەک کوژاندنەوەی لوولەکی دیاریکراو کاتێک توانایان پێویست نییە
داگیرساندنی پەستانی بارگەی چوونیەک(HCCI) ڕێ بە سووتانی لاوازتر دەدات لە پەستانی بەرزتر https://www.youtube.com/watch?v=B8CnYljXAS0
.بزوێنەری سکوودەری لەدەستدان بەهۆی دووبارە پەستاندن ناهێڵێت کارمێلۆ ج.سکوودەری
Scuderi Split Cycle Engine - Cycle.gif
بزوێنەری ئاڵۆز(بزوێنەری ٦ هەنگاو یان بزوێنەری ئاڵۆزی تۆربۆ) بەکارهێنانەوەی وزەی گازی سووتاو
بزوێنەری دیزێڵی ٢ هەنگاو بەرزکردنەوەی ڕێژەی کار/کێش چارلز ف.کێتەرینگ
تۆرباینی هەڵمی گەرمی بزوێنەر لەڕێی تۆرباینی بچووک بەکاردێنێت بۆ دروستکردنی کار ڕەیمۆند فرێیمان(BMW)
ئۆتۆمبێلی پاتری دوو ڕەگی کارامەیی گەرمی بەرزدەکاتەوە دیین کامێن
ڕێچکەی پیستۆن بە کات ڕێکخراو وزە وەردەگرێت لە تێکەڵەی ناو لوولەک لەکاتی بەرزترین پلەی گەرمی
بەفیڕۆدانەکانی ناو بزوێنەر بزوێنەری بچووککراوی سوپەرچارجەر یان تۆربۆچارجەر کەمترین لادان بەکاردێنێت بۆ هێزی پێویست ساب، لەساڵی ١٩٧٨
چەورکەری باشتر بۆ کەمکردنەوەی لێخشاندن(ڕۆنی بزوێنەر،شلەی گێڕبۆکس،شلەی ئەکسل) وزەی بەفیڕۆچوو بەهۆی لێخشاندن کەم دەکاتەوە
کەمکردنەوەی لینجی ڕۆنی بزوێنەر کەمکردنەوەی وزەی بەکارهاتوو بۆ سوڕاندنەوەی شلەکان
ترومپای ڕۆنی لادان گۆڕاو خۆ بەدوور دەگرێت لە سووڕاندنەوەی زیاتر لە خێرایی بەرزتر
بەکارەباکردنی بەشەکانی بزوێنەر(ترومپای ئاو، ترومپای ئاڕاستەکردن بە هێز و کۆمپرێسەری لەبارکردنی هەوا) وزەی زیاتر بۆ رۆیشتن دەنێرێت یان سوتەمەنی پێویست کەم دەکاتەوە بۆ هەمان توانای هێزی ڕاکێشان
دۆخی کارپێکردنی بزوێنەر زیادکراوی ساردکەرەوە کارامەیی گەرمی سیستەمی ساردکرنەوە بەرز دەکاتەوە
زیادکردنی ژمارەی ڕێژەی گێڕبۆکسی دەستی کەمکردنەوەی خێرایی بزوێنەر لەکاتی ڕێکردنی نەرم
کەمکردنەوەی قەبارەی سیستەمی ساردکردنەوەی ئاوی بزوێنەر زووتر دەگاتە پلەی گەرمی کارامەیی
سیستەمی هەڵکردن و کوژاندنەوە بەشێوەی ئۆتۆماتیکی بزوێنەر دەکوژێنێتەوە لەکاتی وەستانی ئۆتۆمبێل