دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
وتاری ھەڵبژێردراو
Flag of Kurdistan.svg

کوردەکان نەتەوەیەکی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوینن. کوردەکان بە درێژایی مێژوو لە ناوچە شاخاوییەکانی باشووری دەریاچەی وان و ورمێ ژیاون، کە بەشێکە لە خاکەکەیان و بە کوردستان ناسراوە. کوردەکان بە زمانی کوردی قسە دەکەن، کە زمانی فەرمی کوردستانە. زمانەکە چەند شێوەزارێکی جیاجیای لێ دەبێتەوە، وەک کوردیی باکووری، کوردیی ناوەندی، کوردیی باشووری، لەگەڵ گۆرانی-زازایی. لە مێژوودا، کوردەکان دەسەڵاتیان بەسەر ھەندێک لەو ناوچانەدا ھەبوو کە ئێستا لەلایەن ئێران، تورکیا، عێراق، و سووریا داگیر کراون، بە تایبەت لە سەردەمی میرنشینە کوردییەکاندا. لە نێوان ململانێی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و سەفەوییەکان لەپێناو فراوانکردنی خاکەکەیان و زیادکردنی دەسەڵاتیان، ھەر لە زووەوە بە شێوەیەکی نافەرمی کوردستان لە نێوان ئەم دوو ھێزەدا دابەشکرابوو.

کۆنترین بەرە کوردییە ناسراوەکان لەژێر دەسەڵاتی ئیسلامدا (سەدەی ١٠–١٢) پێکھاتوون لە حەسنەویان، مەروانی، ڕەوەندی، شەدادی، و ئەیووبی، کە لەلایەن سەڵاحەددینی ئەییووبییەوە دامەزرا. لە نێوان شەڕی عوسمانی و سەفەوییەکاندا دژ بە یەکتری، کوردەکان زۆرجار ناچار دەبوون پشتی لایەنێکیان بگرن تاکوو پارێزراوی خۆیان قۆرغ بکەن. بۆ نموونە، لە شەڕی چاڵدێرانی ساڵی ١٥١٤دا، کوردەکان شانبەشانی عوسمانییەکان دژی سەفەوییەکان شەڕیان کرد، چونکە پەیمانی سەربەخۆیی و ئاشتیان پێدرابوو لەلایەن عوسمانییەکانەوە. شەرەفنامە بە یەکەم نموونەی مێژووی کورد دادەنرێت. مێژووی کورد لە سەدەی ٢٠ بەدواوە بە یەکگرتووی خواستی کوردەکان ناسراوە بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ لەژێر سایەی پەیماننامەی سیڤەری ١٩٢٠.

لەکاتی ھەوڵ و کۆششی کوردەکانەوە بۆ سەربەخۆیی، تواندراوە چەند جارێک سەربەخۆیی کوردستان ڕابگەێنرێ. لە ساڵی ١٩٢٣–١٩٢٩، کوردستانی سوور لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتی پێشووەوە دامەزرا و بۆ ماوەی ٦ ساڵ مایەوە. لە ساڵی ١٩٢٢دا، شانشینی کوردستان لەلایەن شێخ مەحموودی حەفیدەوە دامەزرا و تاکوو ٢ ساڵ مایەوە. لەکاتی شەپۆلی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کوردەکانی باشووری ڕۆژەڵاتی تورکیا لە ساڵی ١٩٢٧، کۆماری ئارارات لەلایەن کۆمەڵەی خۆییبوونەوە دامەزرا. لە ساڵی ١٩٤٦دا، کۆماری مەھاباد لەلایەن قازی محەممەدەوە ڕاگەیەندرا، بەڵام تەمەنی تەنیا ١٢ مانگ بوو. لە ساڵی ١٩٩١ەوە، ھەرێمی کوردستان لە باکووری عێراق دامەزراوە و زمانی کوردیش زمانی فەرمی ھەرێمەکەیە. باکووری کوردستان ھێشتا لەگەڵ ھێزە تورکەکان لە ناکۆکیدان. ھێزە کوردەکانی باکووری کوردستان لە ساڵی ١٩٨٤–١٩٩٩ لە شەڕدابوون لەگەڵ ھێزە تورکەکان، و ناوچەکە لە ٢٠٠٠ەوە بەدواوە ناسەقامگیرە.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
جێگری وێنە=دیگۆ مارادۆنا
دیگۆ مارادۆنا



ئەمڕۆ لە مێژوودا...

زیاتر لەم ڕۆژەدا »


ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کورمانجی بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٢٨٬٢٥٧ وتار و ١٨٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێ بتوانی کوردی بە باشی بنووسی و بە باشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبی تاقی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆری وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێ تەنیا یەک وتار ببێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە سێحربازی وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٤٢٬٨٦٩ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٨٣ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ٢٨٬٢٥٧ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی کە تۆ دەتەوێت لە ویکیپیدیا بی نووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکاربھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بی نووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.