وتووێژ:دەستپێک/ئەرشیڤی ٣

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


وتاری هەڵبژێردراو[دەستکاری]

هاوڕێیان کاتی نەهاتووە ئەو وتارە بگۆڕین کە لەسەرەتا دامانناوە؟ --◂ برووسک وتووێژ‏١٧:٠٥، ٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیاری جنابت چییە؟--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٥، ٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵا هیچم بەردەست نییە. دەگەڕێم. ئێوە چی دەڵێن؟ --◂ برووسک وتووێژ‏١٧:٢٦، ٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە وتارێکی خراپ نییە. --◂ برووسک وتووێژ‏١٧:٣٢، ٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتارە ئەگەرچی وتارێکی خراپ نییە، بەڵام بە دوو هۆ بۆ دەسپێک، گونجاو نییە: ١_هێشتا لە باری داڕشتنی ڕستە و بەکار بردنی وشەی گونجاو کاری ماوە، ئیدی لە باری ڕاست و دروستی واتای وتارەکە من شارەزا نیم. ٢-ئەم وتارە پڕە لە لینکی سوور و ئەمە پێچەوانەی ڕێساکانی نووسینی وتارە. پەڕەی دەسپێک دەبێ ئاوێنەی کارە جوانەکان بێ. Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٥٢، ٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەی ئەمانە چۆنن لەڕووی یادەکانەوە نزیکین نەورۆز , ھەڵەبجە ئەوانەش سەرچاوەیان باشە ئاڵمانیا ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ >Kushared (لێدوان) ‏١١:٠٤، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە ڕای منیش کاتی گۆڕینی هاتوە، پێم باشه بگەڕێین و وتارێکی تێر و تەسەل و جوان دابنرێ--دیاکۆ ماد ,وتوو وێژ ‏١٥:٣٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

به‌ڕای من وتاری هه‌ڵبژێردراو په‌یوه‌ست بێت به‌ ڕووداوه‌ گرنگه‌کانی ساڵ بۆنموونه‌ ئه‌م وتاره‌ باشه‌بۆ ئێستاڕه‌مه‌زان --Mudric ‏١٣:١٣، ٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)

وتاری ڕۆژوو دانرا.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٠، ٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


پێم باشە کە گۆڕینی وتاری هەڵبژێردراو دیاریکراو بکەین، جا چ هەفتەیەک یان دووان و یان زیاتر بێت... ibrahim وتووێژ ‏١٥:٣٤، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ژمارەی وتارەکان لە ١٤٠٠٠ تێپەڕی[دەستکاری]

بەڕێزان، ١٤٠٠٠ وتارمان تێپەڕان، پیرۆزبایی لە ھەموو ئەندامانی ویکیپیدیای سۆرانی ئەکەم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٠٢، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پیرۆز بێت!--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٦، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر خۆش حاڵم، بە هیوای زۆرترین چالاکیمه بۆ هەموو ئەندامان --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٣:١٤، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC) پیرۆزە 5.238.6.37 ‏١٠:٣٨، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گۆڕینی وتار[دەستکاری]

سڵاوێکی گەرم هاوڕێیان، جەژنی ڕەمەزان لە هەمووتان پیرۆزبێت و هەردەم لەش ساغ بن، پێم باشە وتاری هەڵبژێردراو بگۆڕین چونکە مانگی ڕەمەزان تەواو بووە. بە ڕای ئێوە چ وتارێک گونجاوە بۆ دانان؟ سوپاس. -- Diyar Design لێدوان ‏١١:٢٤، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵام کە هاوڕێیان، من پێم باشە وتاری فوئاد مەعسووم یان دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بکەین بە وتاری هەڵبژێردراو بە هۆی ئەوە کە ئەم دوو بابەتە ئێستاکە زۆر لە بەر چاون،

وتاری فوئاد مەعسووم ڕێک و پێکە و جوان نووسراوە بەڵام وتاری داحش هەندێک جوانکاری پێویستە. مادیوتووێژ (٧ی گەلاوێژی ٢٧١٤) ‏١٤:٠٩، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوەی مادی پێشنیازی کردووە زۆر جوانە ، بەس ئەوەی فوئاد مەعسووم کاری باشتری دەوێت گەر دانرا چونکە کورتە و وە وآ پوختە کە وێنەی هەبێت چونکە بۆ پەڕەی دەسپێک گرنگە وێنەیەکی تێدابێت لانی کەم سێری ویکی ئینگلیزی بکەیت چەندین وێنە دەبینی هەر لە هەوال و وتاری دەسپێک و ئەمڕؤلەمێژووشدا! شتێکی دی وە وتاری عێراقیش باشە بەڵام سەرچاوەی نییە > Kushared (لێدوان) ‏١٥:٢٤، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر بتوانین پەرە بە وتارەکەی فواد مەعسووم بدەین، وتارێکی باشە بۆ دەستپێک. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:١٣، ٧ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وتارێکم نووسیوە لە سەر کانی بڵ، لە دوای پەرە پێدان و زیاد کردنی وێنە پێی، ئەگەر ئیجازە بدەن بیکەین بە وتاری دەستپێک. چون ئەو کانیە گەورە و مێژووییە لە مەترسیی تیاچووندایە، پێم وایە خراپ نەبێ بکرێ بە وتاری دەستپێک. هەوڵ دەدەم لە چەن ویکیی دیکەشدا وتاری بۆ بنووسم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٥٥، ٢١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵڵا کاکە ئەم وتارە تەنانەت فوئاد مەعسووم و دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامیش زیادی کۆلکەن و بەڕاستی بۆ وتاری دەستپێک نابن.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٨، ٢٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من پێم وایە لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی بۆ هەڵبژاردنی وتاری دەستپێک، پێویست بە درێژ بوونی وتار ناکات، چونکوو ئەم ویکییە بچووکە. جا لە بەر نەبوونی وتاری بە تەواوی چاک، باش وایە لە وتارگەلێک کە تا ڕادەی زۆر چاکن کەڵک بگرین. مادیوتووێژ (٣١ی گەلاوێژی ٢٧١٤) ‏١٢:٠٦، ٢٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێمە جارێ وتار باشتر ھەیە کە دامان نەناوە وەک: ئایینی مەسیحییەت، فڕۆکە، لیۆنێل مێسی، تورکیا و ... .--چالاک وتووێژ ‏١٣:٠١، ٢٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ وتاری تورکیام، بەڵام پێویستە دەستکاری بکەین. --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٣:٠٦، ٢٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پیرۆزبایی[دەستکاری]

ئەوڕۆ پێنجەمین ساڵرۆژی دامەزرانی ویکی کوردی ناوەندییه، پیرۆزبایی له گشت بەکارهێنەران دەکەم، هیوام وایه هەموومان بە یەکەوه له هەوڵ و خەبات دابین بۆ پێشڤەچوون و پەرە سەندنی زانست و زانیاری نامەکەمان، به سپاس و ماندوو نەبوونی کردن له گشتتان، هاوڕێتان--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٢٠:٢٧، ١٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Wiki Loves Monuments 2014[دەستکاری]

Hello fellow Wikipedians, sorry I cannot understand Kurdish so couldn't find the village pump or main discussion page on this wik. please move my discussion to appropriate page. Wiki loves monuments is going to start tonight and IRAQ is participating too but we dont have translations of some important templates in Kurdish language so we need help translating them. the templates are listed here. https://commons.wikimedia.org/wiki/Commons:Wiki_Loves_Monuments_2014/Upload_campaigns#How_to_help_with_the_upload_campaign.3F

گورینی وتاری هه لبژیردراو[دەستکاری]

تکایه وتاریکی جوان و ریک و پیک هه لبژیرن بو وتاری هه لبژیردراو . ئه م وتاره دمیکه هه یه Sorou6sh (لێدوان) ‏١٩:١١، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوە لەسەر گۆڕینی پەڕەی دەستپێک کار دەکەم و باشتری دەکەم: بەکارھێنەر:Calak/Main. دوایی وتاری تورکیا دادەنێم.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢١، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نوێ کرایەوە.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٣١، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس Sorou6sh (لێدوان) ‏٢١:٥٨، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیار بو به شی هەوال[دەستکاری]

من پێشنیارم دەکەم که بەشی هەوال له سەر پەرەی سەرەتایی بسڕیتەوه جیگای هەوال له ئیره نیهSorou6sh (لێدوان) ‏٢١:٥٦، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوە لە هەموو ویکییەک هەیە یان زۆرینەی بۆیە ئێرە جێگای هەندێ هەواڵە وەک لە هەواڵەکانی هەنووکەیی کە لەویکی جێگای دەبێتەوە لە ئێستادا وەک پەتای ئیبۆلا لە ڕؤژئاوای ئەفریقیا یان شەڕی داعش پێشتریش پەلاماری تیرۆریستی پیشاوەر لە پاکستان چەندەها نموونەی تر کەدکرێت لە ویکی بە وتار و هەواڵ هەبێت بۆیە ناچالاکی بەشی هەواڵ ئەوە ناگەیەنێت کە بەشێکی بێسوودە! لەگەڵیشتم کە زۆر سوودی نییە بۆ ئێمە چوونکە جارێ وتارمان نییە تاکوو پەرە بە هەواڵیش بدەین! >Kushared (لێدوان) ‏١٠:١١، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گورینی وینەی هەڵبژیردراو[دەستکاری]

کاتی ئەوه هاتووه وینه بگوڕین پیشنیاری من ئەم وینەیه File:Africa_from_low_orbiting_satellite_Suomi_NPP.jpg سپاس

گۆڕیم > Kushared (لێدوان) ‏٠٧:١١، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کونترول کردنی بەشی دەستپێک[دەستکاری]

باشتر نیه که دەستپێک له دیوه خانەوه کونترول بکریت وەکو زورینەی ویکیپیدیا کان ؟! بەشی وتووێژ جیگای باشیک نیه بو بریار دان و وتووێژ له سەر پەرەی دەستپێک . Sorou6sh (لێدوان) ‏٢١:١٨، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sorou6sh: شوێنەکەی لە ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراو/داخوازەکانە بەڵام کەس گوێی ناداتێ.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٥١، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیاری وتاری ھەڵبژێردراو[دەستکاری]

زیاتر لە سێ مانگە وتاری ھەڵبژێردراومان نەگۆڕیوە. من گەلێک دەستکاریم لە وتاری کەبیردا کردوە و وێنەم پێ زیاد کردوە. وائەزانم لە ئێستەدا وتارەکەی ویکیی کوردی لە گشت ویکییەکان باشتر بێت. سەرچاوەکانیش بە باشی چنراون. وتارێکی نامۆ و سەرنج ڕاکێشیشە (لە چاو میسی و تورکیا و ھتد) و دەتوانێ بۆ خوێنەرانی ویکیی کوردی تازە بێت. بەڕێزان ڕای ئێوە چیە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٨:٣٥، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە ڕای من وتارێکی باشە. مادیوتووێژ (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٤) ‏١٠:٤٥، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز مادی @Min.neel: سپاس بۆ سەرنجت. بەڕێزان؛ @Calak:، @ئاسۆ: و @Kushared: ئێوە ڕاتان چیە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٢:١٤، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من دژایەتیم نییە بەڵام کورتەیەک بۆ دانان لەسەر دەستپێک ئامادە بکە چون لیدی وتارەکە کورتە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٢، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چالاکی بەڕێز؛ سپاس بۆ تێبینییەکەت، دەستکاریم کرد. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٣:١٠، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وتاری کەبیر شتێکی جوانە ، وا باشتە شتی وا بکرێتە وتاری دەستپێک نەک وتاری وڵاتان و کەسایەتییە ناسراوەکان (زیندوو) ، هاوکات لەگەڵبوونی بۆنەکان وتاری هەڵبژێردراو بگۆڕدرێت وەک نەورۆز و ڕەمەزان و سەریساڵ و ڕۆژی تایبەت بە چین و توێژێک وەک ڕؤژی دایک و ڕۆژی کرێکاران هتد... وە بابەتە هەنووکەییەکان بەڵام هەموو ئەمانەش دەبێت بشێن لەگەڵ وتاری دەستپێک > Kushared (لێدوان) ‏١٣:٢٢، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Kushared: سپاس بۆ تێبینییەکەت. بەڕێز چالاک @Calak:، وا دیارە ھاوڕێیان ئەم وتارەیان بە دڵە. ئەرک دەکێشی دروستی بکەی؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٤:٠٨، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراو لەسەر «دروست بکە» کرتە بکە و ناوەرۆکەکە بنووسە و ئەوجار پاشەکەوتی بکە؛ تەواوە. ئەم ئاگادارکردنەوەیەش زۆر جاران کار ناکا.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٣، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری دەستپێک[دەستکاری]

بەڕێزان بەشکم بکەوینە ھەوڵ بۆ گۆڕینی وتاری دەستپێک. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٣٦، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ کاتی هاتووە بیگۆڕین، بەڵام چەند وتارێک پێشنیازبکەن ئینجا بزانین کامە باشە دایبنێین >>Kushared (لێدوان) ‏١٤:٠١، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستدەکەن، بەڕای من لەمەودوا زوو زوو ئەم وتارە بگۆڕدرێت باشترە. ئەم وتارانە چۆن دەبینن (ھەدەپە، سەعید نوورسی یان ڕووسیا)؟ - سەرچیا وتووێژ ‏١٤:٢٢، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستەکانت خۆش کاک سەرچیا بۆ ئەو وتارانەی پێشنیازت کردووە پێم وابێت سەعید نورسی پێشتر وتاری دەستپێک بووە گەر لاریتان نییە دەکرێت بکرێتەوە بەڵام گەر وتاری دیکە هەیە بائەو لەپێشتربێت! ڕووسیاش سەرچاوەی کەمی تێدابەکارهێناوە پێم وایە گەر وتاری وڵات دابنێین ئەوا ئاڵمانیا زۆرباشە و سەرچاوەی باشیشی تێدایە، دانانی هەدەپەش وەک وتاری دەستپێک نازانم لەگەڵ پرەنسیپی ویکی دەگوونجێت یان نا بەوەی زۆرتر بابەتێکی لایەنگرییە! واتە نەمدیوە وتاری حیزبی بکرێت بەوتاری دەستپێک گەرچی وتارکەش زۆربەجوانی نووسراوە.>Kushared (لێدوان) ‏١٤:٣٩، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆم ئاڵمانیا و ئۆرهان پاموک پێشنیاز دەکەم>Kushared (لێدوان) ‏١٦:٥٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەعیدی نوورەسی ئەگەر پێشتر بووە با دووپات نەبێتەوە. ئینجا بڕێک شوێنی تاریفی زۆری تیایە و ئینسایکلۆپیدیایی نیە. ڕووسیاش سەرچاوەی زۆر کەمە. ئۆرھان پامووک خودی وتارەکە کەمە و بەستەری زۆریشی نیە (ئەوەش بە ڕای من گرنگە). بۆیە لەگەڵ ئاڵمانیام کە کواڵیتیی وتارەکەی بەرزترە. سەرچاوەی ھەیە، بەستەری زۆرترە، کەسانێکی زۆرتر دەستکارییان کردووە و وێنەی باشیشی تیایە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٢٣، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

multiscript collaboration[دەستکاری]

੧੨ ੧੪
੧੩ ੧੧
੧੬ ੧०
੧੫
ISO 15924: Guru
٧ ١٢ ١ ١٤
٢ ١٣ ٨ ١٠
١٦ ٣ ١٠ ٥
٩ ٦ ١٥ ٤
ISO 15924: Arab
7 12 1 14
2 13 8 11
16 3 10 5
9 6 15 4
ISO 15924: Latn
transcription of
the indian numerals
most-perfect magic square from
the Parshvanath Jain temple in Khajuraho, Rajasthan

Hi! Some years ago (in 2008) I received a picture about a most-perfect magic square from the Parshvanath Jain temple in Khajuraho; Rajasthan. This Khajuraho square is also named Chautisa Yantra. According to magic square#India Magic Squares and Cubes By William Symes Andrews, 1908, Open court publish company the square is more then housand years old / from the 10th-century.
BTW: Sriramachakra (found today) is another of the 384 mutually indistinguishable most-perfect magic squares.
testwiki:most-perfect magic square provides transliterations for a dozen of ISO 15924 scripts as Arab · Armn · Beng · Cyrl · Cyrs · Deva · Grek · Gujr · Guru · Hans · Hant · Jpan · Hebr · Knda · Kore · Latn including Roman numerals and binary · Lepc · Maya · Mlym · Mymr · Orya · Runr · Sinh · Taml · Telu · Tibt · Xsux and some more might be added see the list at #the top of the page.
The wiki source code included at this page can be used for articles / stubs in languages using these scripts. Fonts are not optimized and all comments are welcome at the test subdomain page [١].
FYI: #BiDi_issues lists the actual list of WMF subdomains using ISO 15924:Arab. Today it lists:

Arab: ar:, arz:, azb:, ckb:, dv:, fa:, glk:, ha: BiDi, ks:, ku: BiDi, lrc:, mzn:, pnb:, ps:, sd: BiDi, tk: BiDi ?, ug:, ur:, etc.

I hope you can create local related articles to en:magic square, en:most-perfect magic square etc. Thanks for all your efforts in advance! lɛʁi ʁɑjnhɑʁt (Leri Reinhart)
לערי ריינהארט (لێدوان) ‏١٦:٥٣، ١٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

PAGEID: 139202 · https://ckb.wikipedia.org/?pageid=139202
links here: https://ckb.wikipedia.org/?curid=139202#multiscript_collaboration
REVISIONID: 979687


گۆڕینی وتاری دەستپێک[دەستکاری]

سڵاو هاوڕێیان،

وابزانم ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە وتاری دەستپێک بگۆڕین چونکە بە ڕاستی ماوەیەکی زۆرە ئەو وتارە دانراوە، داواتان لێ ئەکەم کە هەر کەسێک و چەند وتارێک پێشنیار بکات بۆ ئەوەی وتارێکی گونجاو هەڵبژێرین، بە ڕای من وتارەکانی (ویلیام شێکسپیر، ئیبن سینا، ئەرەستوو، ئەلبەرت ئاینشتاین، پیرەمێرد، سەردەمی زێڕینی ئیسلام) چەند وتارێکی گونجاون،

بەڕێزان (ئاسۆ، Min.neel، KovanBarzinji، Diyako kazm، Sarchia Banokay، Kushared، پیرەھەڵۆ) تکایە ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن.

سوپاس. -- Diyar Muhammed لێدوان ‏١٧:٠٥، ١٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاستە وتارەکە ماوەیەکی زۆرە نەگۆڕدراوە، بەڵام بە کێشەی نابینم. ئەوەی ئێستا (کەبیر) وتارێکی چاکە، و ئەو وتارەی ھەڵدەبژێردرێت لەو چاکتر نەبێت، نەگۆڕینی باشترە. ئەوانەی پێشنیازت کردوون، پێویستیان بە دەستکاریی زیاترە، لەوان لەگەڵ (ئیبن سینا) و (سەردەمی زێڕینی ئیسلام)م. سەرچیا (وتووێژ) ‏٢١:٢٥، ١٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ پیرەمێرد دام گەرچی سەرچاوەکەی کەمە بەڵام وتارێکی جوانە بۆ دەستپێک>>Kushared (لێدوان) ‏٢١:٤٧، ١٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یەکەم؛ @Sarchia Banokay:، سەرچیا گیان دروستە وتارەکەی کەبیر وتارێکی باشە. بەڵام قەرار نیە لەبەر ئەوەی وتارێکی باشە بۆ ھەمیشە لە سەر کورسی بمێنێتەوە :). ڕێنوێنی ویکیپیدیا دەڵێت ماوەیەک جارێک وتاری دەستپێک بگۆڕدرێت.
دووھەم؛ ئەم وتارانە وەکوو کاندیدا باشن، بەڵام ھیچ کامیان تەواو نین. شێکسپیر بەستەری زۆری پێویستە. پیرەمێرد وێنە و سەرچاوە و ھتد. ڕەنگە لە بواری شێوازەوە ئیبن سینا و سەردەمی زێڕینی ئیسلام لەوان باشتر بن. بەڵام پێویستە ھەرکام لە ئەم چەن وتارە کە ھەڵدەبژێردرێت چاکسازییەکی گەورەی تێدا بکرێت. سەرچاوە و وێنەی کەم نەبێت. شێواز و ڕێنووسی دروست بێت. بۆ وتاری کەبیر من خۆم چەن ڕۆژێک کارم لە سەر کرد. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:١٤، ١٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]


هاوڕێیان، منیش لەگەڵ کاک محەممەدم کە وتاری پیرەمێرد دابنێرێ چونکە کەسایەتییەکی کوردە و ناسراوە وە هەروەها گونجاوە بۆ ویکیپیدیای کوردی، لە ڕووی سەرچاوەشەوە سەرچاوە و پەراوێزی پێویستی هەیە هەرچەندە پێویستی بە زیاترە وە هەروەها وێنەی پێویستی بۆ زیاد بکرێت، بۆ پێداچوونەوەش من خۆم پێداچوونەوەی بۆ دەکەم، ڕای ئێوە چییە لەسەری؟

-- Diyar Muhammed لێدوان ‏٢٢:٣٦، ١٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتارەکە ستاندارد بکرێت و پەرەی پێ بدرێت و وێنەی پێ زیاد کرێت، باشە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:١٠، ١٩ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هاوڕێیان منیش لەگەڵ وتاری پیرەمێرد دام، دەمێک بوو ئەمویست ئەو پێشنیاره بکەم. دەتوانین پەرەی پێ بدەین و وێنەی بۆ دابنێین.--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٦:١١، ١٩ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لیدی وتارەکە کە لە سەر پەڕەی دەستپێکە بەستەر و دەقی تۆخ و ئەوانەی تیا نیە. تکایە چاکی بکەن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٨، ٢٠ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چاککرا، سووپاس بۆ تێبینییەکەت >Kushared (لێدوان) ‏٠٨:٤٣، ٢١ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

long live kurdistân[دەستکاری]

why do not you write your language in Latin or in a proper writing system? the yoke of Arabs should not be on your nape your foot must be on Arab and pseudo-Turk's head and face

بۆکسی گەڕان بۆ پەڕەی دەستپێک[دەستکاری]

پێشنیاز دەکەم بۆکسێکی گەڕانی ھەروەک ھیی ئەم پەڕەیە، لە پەڕەی دەستپێکیش زیاد بکرێت، یەکێک لە گرنگترین شتەکانی ئەو ماڵپەڕانەی زانیاری یان داتایێکی زۆریان تێدایە، بۆکسی گەڕانە، بەڕای من تەنیا ئەو بۆکسە بچووکەی لای سەرەوەی چەپ بەس نییە، و زیادکردنی ئەمە دەبێتە شتێکی باش بۆ ئاسانتر دەستگەیشتن بە وتارەکان. --سەرچیا (وتووێژ) ‏١١:٣٩، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شتێ بێژن. --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٧:١١، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵڵا کاکە من بە پێویستی نازانم و پێم وایە زیادیە. سەیری زۆربەی ھەرە زۆری ویکیەکانی تر بکەی بەتایبەت ویکیە گەورەکان شتی ئاوایان دانەناوە. کەسێک بیھەوێ بگەڕێ دەتوانێ بە ھاسانی بۆکسی سەرەوە پەیا کا و زۆر لەبەر چاوە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٣٥، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک، ھیچ پێم باش نییە خۆمان بە ویکییەکانی تر، بەتایبەتی ئینگلیزی و فارسی ببەستینەوە. ناکرێ بیرۆکەیەک پشتگوێ بخرێ تەنیا لەبەرەوەی لە ویکییەکانی تر شتێکی لەو جۆرە نییە. لە ھەندێک ویکی ھەندێک شتی جیاواز دەبینم، کە تەنیا لەو ویکییەدا ھەن و بەڕاستی شتانێکی جوانن. بۆ ئەو بۆکسەش من لە ویکیێک بینیم. ڕاستە کە لە ھەموو پەڕەیەک بۆکسی گەڕانی لای چەپ دیارە، بەڵام ئەو بۆکسەی کە لەو پەڕەیەدایە کە لینکەکەیم دانا، بڕێک جیاوازترە، گەر سەرنجت دابێت. بەو ھیوایەی ئەم پێشنیازە تەنیا لەبەرەوە ڕەتنەکەنەوە کە شتێکە لە ویکییەکانی تر بوونی نییە. بەڕای من بەم شێوەیە زەرەر لەخۆمان دەدەین، با وەکوو ویکیی فارسیمان لێنێت کە بە کۆپیێکی تەواوی ویکیی ئینگلیزی دەچێت. --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٨:٥٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

!?Main Page[دەستکاری]

سڵاو، ناونیشانی پەڕەی دەستپێک گۆڕدراو بۆ (Main Page) (بیبینە)! گەر ئەزیەت نەبێ با کەسێ ئەرکی چاکردنی بکێشێ. --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٧:٥٢، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا چالاک وتووێژ ‏١٢:١٦، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش کاکە، شتێکی تر؛ زمانی ئاگادارییەکان (ھۆشدارەکان)یش بووەتە ئینگلیزی، ئەویش چاکبکرێ باشە. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٠٦، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئابێل و ئابووری[دەستکاری]

هاوڕێیان، کێشە لە نووسینی چەند وشەیەک دا هەیە، دوو داەیانم ئێستا لەبیرە، یەکەمیان ئابێل (ABEL) و دووهەمیان ئابووری(Aburi) ، گەلۆ ئەمە بۆ وایە؟ چاک دەبێ؟--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٢:١٠، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. تکایە ئەمانە لە وپ:دبکدا بنووسە و ھەروەھا ئاماژە بە ناوی وتارەکەش بکە. لەگەڵ ڕێز.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٠، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گۆڕینی وتاری دەستپێک[دەستکاری]

چەن مانگێکە پیرەمێرد وتاری دەستپێکە. با بیگۆڕین. یەکێک لەو وتارانەی بە تازەیی نووسراوە و باشیش نووسراوە، ئەژدیھای کۆمۆدۆیە و پێشنیاری منە بۆ وتاری دەستپێک. ھەم وێنە و ڤیدیۆی ھەیە، ھەم سەرچاوە و ھەم بە باقیی وتارەکانەوە لینک کراوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:١٧، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ، پێشنیارکراو وتارێکی چاکە، تەنیا بۆکسێکی زانیاری پێویستە، لەگەڵ زیادکردنی چەند پۆلێکی تر. | سەرچیا (وتووێژ) ‏٢٠:٢٥، ١ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ > Kushared (لێدوان) ‏٠٨:٤٢، ٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک (@Calak:) ئەگەر بۆچوونێکتان نییە، وتارەکە بگۆڕن، بە زۆرینەی دەنگ. | سەرچیا (وتووێژ) ‏٢١:١٩، ١٩ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە ڕای من وتارەکانی ویلیام شێکسپیر و ئیبن سینا یش دوو وتاری باش و گونجاون. -- Diyar Mohammed لێدوان ‏٠٧:٢٦، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەبەرەوە زیادتر پشتگیری ئەم وتارە دەکەم، وتارێکی زانستییە، لە نموونەی ئەم جۆرە وتارە پێشتر نەبوون بە وتاری ھەڵبژێردراو. کاک دیار ئەو وتارانەی پێشنیارت کردوون خراپ نین، بەڵام وەک گۆتم با ئەم جارە جیاوازتر بێت و پێشتر وتاری ژیاننامەکان دانراون. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١١:٠٩، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وتارەکەی شێکسپیر کاری زۆری پێویستە ھەم سەرچاوەکانی، ھەم ئەوەیش کە زۆربەی ئەو وتارانەی بە شێکسپیرەوە لینک کراون، بوونیان نیە. بە تایبەت وتار لە سەر کارەکانی شێکسپیر کەمە لە ویکیپیدیادا. بۆیە با جارێ شێکسپیر نەکەین. ئیبن سینا ئەگەر لە ناوەرۆکەکەی دڵنیان باشە، بەڵام من ھەر ڕام لە سەر ئەژدیھای کۆمۆدۆیە. ئەو شتانەیش کە سەرچیا وتی ڕاستن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٣٨، ٢١ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ --دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٠٨:٢٩، ٢١ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ زۆر باشە وەک کاک سەرچیا ئەڵێ کە پێشتر وتاری زانستی نەکراوە بە وتاری هەڵبژێردراو با ئەمجارە وتاری ئەژدیھای کۆمۆدۆ دابنرێ. -- Diyar Mohammed لێدوان ‏٠٨:٣٦، ٢١ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٨، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

٧ی پووشپەڕ[دەستکاری]

بە ڕای من یان لە بەشی وتاری هەڵبژێردراو یان لە بەشی ئەمڕۆ لە مێژوودا باسی کیمیابارانی ٧ی پووشپەڕی سەردەشت کرابا!

Eyubm (لێدوان) ‏١٢:٤٦، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نوێ کردنەوەی وتاری ھەڵبژێردراو[دەستکاری]

بەڕێزان@Min.neel:،@Calak:، @Kushared:، @Serchia: و باقیی بەکارھێنەرانی ئازیز، با فیکرێکی وتارێکی تازە بکەین بۆ وتاری ھەڵبژێردراو. نزیک سێ مانگێک دەبێت ئیڤانێسێنسمان ھەیە. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٥٧، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مانگێک زیاترە لە (لێدوانی ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراو) ئاماژەم بەوە داوە، پڕۆژەیەکیشم ئامادەکردبوو، تێیدا باسی شێوەی ھەڵبژاردنی وتارەکەم کردبوو. بۆ وتاری ئێستاش دوو وتارم پێشنیازکردبوون و داوای پێشنیازی تریشم کردبوو، بەداخەوە کەس وەڵامی نەبوو. | سەرچیا‏١٢:١١، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەو دوو وتارەی کاک سەرچیا پێشنیازی کردووە من دیتانەی پیتاگۆرس پێباشە لەبەرئەوەی جۆری وتارەکە جیایە لەگەڵ ئەو وتارانەی پێشتر لەپەڕەی دەستپێک دانراوە. ئەمەش بۆئەوەی هەمەجۆربوونی ویکیپیدیا ڕوونتربێت > Kushared (لێدوان) ‏١٥:٣٩، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس ھەڤالان @Kushared:، @Serchia:، دیتانەی فیتاگۆرس باشە، بەڵام یەک کێشەی ھەیە. من ھەمیشە حەز دەکەم چەندین کەس دەستکاری و بەشداری لە وتارەکاندا بکەن. زۆربەی ئەو وتارە شووشە ئامادەی کردووە، وەکوو وتارەکەی ئیڤانێسێنس کە زۆربەی ژیار نووسیبووی. بۆیە پێویستە چەن بەکارھێنەرێک پیاچوونەوەی بە سەردا بکەن و بەر لەوەی بکرێت بە وتاری ھەڵبژێردراو بڕێک دەستکاریی بکەن. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٢٣، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیار[دەستکاری]

بەڕێزان باشتر نییە لە پەڕەی سەرەکی بە  جێی دەستکاری کردن، پێداچوونەوە بنووسرێ؟

واتە ئەمە: ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازاد کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات

بکرێ بە:

ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازاد کە ھەموو کەسێک دەتوانێت پێداچوونەوەی بۆ بکات

بۆ edit پێداچوونە باشترە تا دەستکاری کردن. هەروەها پێداچوونەوە ئەدەبی ترە.--هیوا١٩٨٩ (لێدوان) ‏٢٠:٤٣، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

wikiquote[دەستکاری]

پێشنیار دەکەم Wikiquote بکرێتەوە کوردی بنار جبار (لێدوان) ‏١٥:١٠، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ، بەڵام لە ئێستادا ئێمە زیاتر دەبێت تیشکۆ بخەینە سەر ویکیپیدیاکەی خۆمان، زۆر بچوکە جارێ و ئەندامانی چالاکیش کەمن، ناتوانین بەڕێوەی بەرین.—ژیار وتووێژ ‏٠٢:١٢، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەهەرحاڵ بوونی خراپ نابێت دەربارەی ویکیپیدیاش حەق بە تۆیە بنار جبار (لێدوان) ‏٢١:٥١، ١٣ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاش بایەخی باشیان دەبێت بۆ زمانی کوردی، بەڵام لە کاتێکی وەک ئێستا کرانەوەیان ڕەنگە جیاوازییەکەی وا دروست نەکا. ویکیپیدیا کە گرنگترین پڕۆژەیەتی ھێشتا پێویستییەکی زۆری ھەیە بە کەسانی خۆبەخش و کاری زیاتر، باشترە لە ئێستا ماندووبوونەکانمان بۆ ویکیپیدیا بێت، بێگومان لە کاتی گونجاودا دەکرێ بیریش لەوان بکرێتەوە. سەرچیا‏١٣:٢٢، ١٦ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگیرانی ئەم لاپەرە[دەستکاری]

سڵاو ئەگەر ئەتوانیت ئەم لاپەرە شاعری لەک زمان ملا مەنوچێر کولیوەند وەرگرانی کەید بو کوردی .سپاس

داڕێژەی بەخێرھاتن[دەستکاری]

بەخێرھاتنی سەری ویکیپیدیای ئێستا بە ڕای من جوان نییە چوونکە بۆشایی زۆری تێدایە، د:پێشەکی پەڕەی دەستپێک بە باشتر دەزانم.—ژیـار وتووێژ ‏٢٣:١٠، ٥ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھاوڕام. ئەوەی تۆ باشترە، سەرەڕای ئەو تێبینییانەم لەسەری؛ باشترە ھیچ نووسینێک تۆخ نەکرێت، و ھەمووی ئاسایی بێت. باشترە نووسینی (بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا) بە شێوەیەکی تر بنووسین، پێشتر شتێکم ئامادەکردبوو، ئەویش کاک ئاسۆ بە بیانووی نائازادیی فۆنتەکە لای برد، گەر بتوانین کارێک لەڕێی خۆشنووسێکەوە بکەین، ڕەنگە باشتربێت. ڕیزبەندیی دەروازەکانیش باش نەکراوە، دەبێ بوارە گرنگەکان لە سەرەوە بن. لینکێکیش دابنرێت بۆ بینینی ھەموو پۆلەکانی ویکیپیدیا. سەرچیا‏١٠:٣١، ٦ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Welcome to Wikipedia
ئەم شێوازە چۆنە بەلاتانەوە، بە فۆنتی لەتیف نووسراوە کە ئازادە. «محمد طەلێدوان ‏١٤:٣٤، ٦ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەی ئێستا جوانترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥٠، ٦ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرەتا لەسەر زیادکردنی بەستەر بۆ ھەموو پۆلەکان، من ئەوە بە شتێکی باش نازانم لە داڕێژەی بەخێرھاتن ھەبێت، دەتوانین داڕێژە:پۆلێنکردنی بابەتەکان بۆ پەڕەی دەستپێک زیاد بکەین بۆ ئاسانکاری دۆزینەوەی وتارە خوازراوەکان. لەسەر نووسینی دەستپێکیش من لەگەڵ کاک سەرچیام بۆ خۆشنووسەکە، من کە کاتم ھەبوو شتێکی لێ ئەکەم، بەڵام جارێ ئێستا با ھەر ئەوە بێت. بۆ تۆخی نووسینەکانیس کێشەیەکی وا نییە تۆخ بێت یان نا، با سەرەتا زیادی بکەین بۆ پەڕەی دەستپێک، ئینجا ئەگەر تێکی دابوو ئەوەش چاک دەکەین. وەک ھەموو جارێکیش بەخێرھاتنی چاکسازییەکان دەکەم.‏ و بۆ دەروازەکانیش کێشە ی نییە، زۆربەی دەروازە سەرەکییەکانە و ڕێک لەخوار ئەوانیشەوە بەستەر بۆ ھەموو دەروازەکان دراوە—ژیـار وتووێژ ‏١٨:٣٧، ٦ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر پۆلێنکردنی بابەتەکان ڕاستەوخۆ لە خوار کۆمەڵگەی ویکیپیدیاوە زیاد بکرێت زۆر باش دەبێت و ئەو بۆشاییەش نامێنێت.—ژیـار وتووێژ ‏١٨:٤٥، ٦ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەواو بکرێت یاخود نا؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٣:١٢، ١١ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێکبەستن وپەویەندی لە نێوان (ناوەندی و کرمانجی)[دەستکاری]

پێویستە بیرێکی باش بکرێتەوە تا بە هەر ڕێگەیەکە بتوانرێت بەستەرێک یان پێکبەستنیکی باش لە نیوان ویکیپیدیای کوردی ناوەندندی و کرمانجیدا هەبێت ناکرێ وەک ەئو جۆرەی ئێستاە هەیە تەواو لێک داببڕین وەک دوو زمانی جیاوازی لێ هاتووە. هەردولا پڕن لە وتاری بەپیز و جیوازیان هەیە لە نێوناینا دەکرێ کارێک بکرێ کەسێک کە لە ویکی ناوەندی دەگەڕیت ڕێپیشاندەرێک یارمەتی زیاتری بدا بۆ کردمانجییەکە تا ئەگەر وتارەکە لەوێ هەبێ یان لەوانەیە باشتر بێت و شتی جیاوازیان تیابێت کەڵی لیو ەرگرن و لە ناو ویکی ناوەندی لە ەهر شوێن و جێیەک دەرگا هەبێ بۆ هەمان شوێن لە کردمانجییەک یان نازانم ئەگەر بیرۆکەی باشتر هەبێ بۆ تێکەڵکردن... با هەردوو سەرچاوەکە کە ماندوبونیان دەوێ بۆ هەموو لایەک بەکەڵک بێن.

هەنگاوی ویکی کرمانجیش بۆ پیشاندنای پەرەکەن ب ئەلفوبێی ئارامی شتێکی یەکجار باش و ناوازەیە و وەک یەکەم هەنگاوە ویکی ناوەندیش دەبێ بێگومان ئەوە زیاد بکا بۆ پیتی لاتینی

ئامرازی پیشاندان بە پیتی ئارامی (عەرەبی)/لاتیننی[دەستکاری]

ئامڕازێکی زۆر جوان لە ویکی کردمانجیدا موەیەکی زۆۆرە بەردەستە کە یارمەتیت ئەدا پەڕەکان بە خواستی خۆت لە پیتە لاتینییەکانەوە بگؤڕیت بۆ پیتی ئارامی (عەرەبی) شتێکی زۆۆر سەرنج ڕاکێش و جوان و پێویستە و چیژ بەخشە. پێویستە بە زوویش ئەوە بۆ ویکی نوەندی بەردەست بکرێت و بتوانرێت بگۆڕدرێن بۆ پیتی لاتینی.. هیواددارم زوو بیبینم .. هەر بژین— ئەم لێدوانە لەلایەن 130.193.206.243 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@130.193.206.243: ئەو ئامرازە کاتێک داندرابوو کە ویکی کوردی سۆرانی لە کورمانجی جیا نەبووبۆوە. ویکی کوردی سۆرانی لە ٢٠٠٩ بە تەواوی لە کورمانجی جیابۆوە، بەڵام ئەوان ھێشتا وتاریان بە کوردی سۆرانی ماوە بۆیە پێویستییان بەو ئامرازە ھەیە، لەکاتێکدا ئێمە ھیچ وتارێکمان نییە بە لاتینی نووسرابێت، پێویستمان نییە و ھەر واش دەیھێڵینەوە، چوونکە باشترین ھەڵبژاردەیە. لە بەستەری زمانەکان لەلای ڕاستی شاشەکەت دەتوانی ویکی کوردی ھەڵبژێریت بۆ ئەوەی لە ویکییەکەی ئەوان بگەڕێیت.  ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:٢٣، ٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مانەوەی ئەم ئامرازە پەیوەندی بەوەوە ھەبوو، کە بەشێکی کوردان، بەتایبەتی ناوچەی دھۆک، نووسینی کورمانجی بە پیتی عەرەبی دەنووسن، ھەرچەند ئامرازەکە بۆ کوردانی سۆرانیش کەڵکی ھەیە، ئەوانەی ناتوانن باش کوردیی لاتینی بخوێننەوە. بوونی ئامرازێکی وا لە ویکیی کوردیی سۆرانی زۆر پێویست نییە، بەڵام ھەبوونیشی خراپ نییە و دەکرێ قازانجی بۆ ئەوانە ھەبێت کە ناتوانن کوردی بە پیتی عەرەبی بخوێننەوە. سەرچیا‏١١:٠١، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەشی نوێ[دەستکاری]

پێتان چۆنە ھەر ڕێک لە خوار بەشی کۆمەڵگەی ویکیپیدیاوە ئەمە دابنێین؟

ئایا دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟

ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٥٤٬٩٦٣ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.


ئێپین وتووێژ ‏٠٣:٥٢، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەر دژ نییە ئەمڕۆ دایدەنێم ^_^◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:٤٠، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەبێتە شتێکی باش، زۆر بەکارھێنەری نوێ کێشەیان لەگەڵ چۆنیەتیی دروستکردنی وتار ھەیە، ئەمە دەبێتە ڕێنیشاندەر، جارێک ھەر لێرە پێشنیازی ھاوشێوەم کردبوو کە بۆکسێکی وا بە قەبارەی گەورە لە سەرەوەی پەڕەی دەستپێک ھەبێت بۆ گەڕان، لەبەرەوەی بۆکسەکەی دی زۆر بەرچاو نییە و بچووکە، پێم باشە دواتر باسێک لەویش بکەینەوە. تێبینییەک لەسەر ئەمە؛ لەجێی (بینووسە) باشترە بنووسرێ (دروستی بکە). سەرچیا‏١٠:٥٧، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: سوپاس بۆ تێبینییەکانت. لەسەر ئەم باسە و ھاوشێوەکانی پێویستە کۆمەڵگەکەمان یەکگرتووتر بێت. ناوەڕۆکی ئەوە من بۆخۆم بە تەنیا نووسیمەتەوە (کەسی تر باشداری تێ نەکردووە وەک پێویست) و ئەو ناوەڕۆکەی ئێستا لەسەر پەڕەی دەستپێک نیشان دەدرێت لەو بەشەدا، لە {{سندووقی نووسینی وتار}} ھەیە، بۆیە ئەگەر ھەر کەم و کوڕییەکی ھەبوو پێشوازی لە چاکسازیکردنی ھەموو بەشداربووان دەکەم. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٠١، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری باش[دەستکاری]

من پێشنیاری دانانی وتارێکی "باش" دەکەم لەسەرپەڕەی سەرەکی، ئەمەش بۆ ئەوەیە خوێنەرە نوێیەکان بزانن کە تەنها وتاری هەڵبژێردراو شایەنی خوێندنەوە نییە بەڵکو وتاری باشیش هەیە بۆ بینین --صلصة صويا (لێدوان) ‏١٩:٣٤، ٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@صلصة صويا: لەگەڵ. من لە مێژە ئەم بیرۆکەیەم پێشنیار کردووە، وتووێژی ب:Épine/دەستپێک ببینە. ئێستا وتارە ھەڵبژێردراوەکان بە شێوەیەکی مانگانە دادەنرێن و لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی نوێ من بۆ خۆم خێرا وتارێکی نوێ ئامادە دەکەم، ئەمە ھەر کاری من بووە چەند مانگێک لەسەر یەک (ب:Épine/وتارە ھەڵبژێردراو و باشەکان ببینە) چوون بەکارھێنەرانی تر بەشداری لە نووسینەوەی وتاری نوێ ناکەن! ئەمە بە بیرۆکەیەکی خراپ نازانم بەڵام من بۆخۆم بە تەنیا فریای نووسینەوەی دوو وتاری نایاب ناکەوم لە مانگێکدا، و جارێ ئەبێت بە ڕێژەیەکی باشیش وتاری باش دروست بکەین. ئێستا ئەو وتارەی تۆ خریکییت بە ناوی وەن پیس زۆر بە باشی دەزانم ببێت بە باش بەڵام سەرەتا دەبێت چەند بەشێکی تری بۆ زیاد بکرێت و درێژبکرێتەوە و سەرچاوەی زیاتری بۆ دابنرێت. وپ:سوب ببینە تا بزانیت کەی شایەنی پاڵاوتن دەبێ. سوپاس ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٤٠، ٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەستتی تۆ چییە ؟؟؟ وەن پیس شایەنی باشە یان هەڵبژێردراو ؟؟؟ من تا نزیکەی بیست ڕۆژی تر پێوەی خەریک ئەبم ... هیوادارم پاڵپشتم بیت --صلصة صويا (لێدوان) ‏١٩:٤٦، ٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەکرێ باش بێت ئەگەر چەند بەشێک و سەرچاوەی زیاتری بۆ زیاد بکرێت. بۆ ئاستی ھەڵبژێردراو پێویستە وتارەکە خاوێنتر و ڕێکتر بێت وەک ئێڤەنێسنس، ھاوڕەگەزخوازی، یان ئەوانی تر. بە ھیوای ھەوڵی زیاتر. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٥١، ٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: ئێستا بە کورتی تۆ دەتەوێت چی بکەیت ؟؟؟ ئایە پەڕەی سەرەکی دەگۆڕیت و یەکێک لە وتارە باشەکان دادەنێیت ؟؟؟ یان چی ؟؟؟ ئایە پێویستی بە دەنگدانە، لەگەڵ ئەوەی کە تۆ ئێستا بەڕیۆبەریت !!! --صلصة صويا (لێدوان) ‏٢٠:٢٩، ٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشتر ڕوونم کردەوە. جارێ ناتوانین بەشی وتاری باش بۆ پەڕەی دەستپێک زیاد بکەین لەبەر کەمیی وتارە باشەکانەوە. بۆ ئەمەش بێگومان پێویستە کۆمەڵگەکە دەنگ بدەن و ڕای خۆیان بڵێن. ھەر لەبەر ئەوەی بەڕێوەبەرم بە واتای ئەوە نایەت کە دەبێ بە سەربەخۆیی کار بکەم. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٣٥، ٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

واتە دەڵێن کە پێویستە بەلایەنی کەمەوە دوانزە وتاری باش هەبێت بۆ ئەوەی ئەمە جێبەجێ بکرێت --صلصة صويا (لێدوان) ‏٢٣:٥٢، ٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من نەموتووە دەبێ ١٢ بێ. دەبێ لایەنی کەم سەروو ٥٠ وتاری باشمان ھەبێ. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:٥٧، ٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمن لەگەڵ ئەمە نیم، و بە شتێکی پێویستی نازانم. وا دەبینم ئەم کارە لاساییکردنەوەی ویکیی عەرەبی بێت، بەو مانایە نا کە نابێت ھیچ شتێکمان وەکوو ویکییەکانی تر بێت، ھەر یەک لە ویکییەکانی تر کۆمەڵێک شتی جوان و باشیان ھەیە، و دەکرێ ئێمەش لە زۆر کات کەڵک لە بیرۆکەکانیان وەربگرین. من بۆ پەڕەی دەستپێک پێشنیازێکم ھەبوو، بەتەمابووم لە وتووێژێک بیخەمەڕوو، ھەر لێرە باسی دەکەم، باشترە لەجێی ئەو وتاری باشە، بەشێک زیادبکەین بە ناوی (وتاری ھەفتە یان وتاری ھەنووکەیی) ناوەکەی جارێ زۆر گرنگ نییە، ئەکرێ دواتر قسەی لەسەر بکرێت، لەم بەشە ھەڵبستین بە نیشاندانی ئەو وتارانەی پەیوەندییان ھەیە بە ڕووداو و کاتەکانی ساڵ، بۆ نموونە لە نەورۆز نزیک دەبینەوە، وتاری نەورۆزی لەنێو دابنێین، یان پاڵەوانییەتییەکی وەرزشی یان ڕۆژی لەدایکبوونی کەسایەتییەکی ناودار، ...تاد. ئەم وتارانەی دادەنرێن مەرج نییە زۆر باش و ڕێک بن، ھەر ئەوەی بڕێک زانیاری بەدەستەوە بدەن بەسە. خاڵی گرنگیش لێرەیە، بە دادانی ئەم وتارانە خەڵکی ھان دەدەین باشتریان بکەن. بۆچی دەبێت ھەر وتارە باش و پڕزانییارییەکان نیشان بدەین؟! بەڕاستی بە جۆرێک ئەمە وەکوو دروستکردنی ڕوویەکی ساختەش دێتە بەرچاو. گەر ھاوڕای ئەمەن، با لە تووێژێکی تر باسی بکەین و دەنگی لەسەر بدەین. سەرچیا‏١٢:٤١، ٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با ھەر لێرە باسی بکەین، منیش لەگەڵ ئەوە نیم لە ھەمووشتێکدا لاسایی ویکی عەرەبی یان ئەوانی تر بکەینەوە، بەڵام من ئەم کارە بە خراپ نازانم و بەشێکمان ھەبێ تایبەت بە وتاری باش بە سوودیشە. پێشنیازکردنی دانانی وتاری دوودێڕی و کۆلکە لەسەر پەڕەی دەستپێک باش نییە، بە ڕای من. تەنانەت زۆربەی ئەو وتارانەی کە ئێوە پێشووتر ھەڵتان بژاردووە لە وپ:وھ بە ژێرپێنانی سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو دەیان بینم، ھەر بۆیە لە وپ:ھوھ پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت وتارەکان کە لەگەڵ سیاسەتەکان یەکناگرنەوە لادەبرێن. وتاری زانست یەکێکە لەم وتارانە، بۆ نموونە. ئەوەی من و صلصة صويا باسمانکرد بۆ ئێستا نەبوو، گەر بۆ ئێستاش بێت ھەر ناتوانین داینێین لەبەر کەمی ژمارەی وتارە باشەکان. (من وا خەریکم ھەر وتارێک شیاو بێت دەیان پاڵێوم و بە ھیوای ئێوەش ئەو کارە بکەن) بە ھەرحاڵ، ئێستا ئێمە پێویستە تیشک بخەینە سەر وتارە ھەڵبژێردراوەکان بۆ پەڕەی دەستپێک، لەسەر ڕێگاش گرنگی بە وپ:وب دەدەین.◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:٠٥، ٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فۆنتی پەڕەی دەستپێک[دەستکاری]

پێشتر باسی ئەمەمان کردووە، بەڵام پێویستە فۆنتی نووسینەوەی پەڕەی دەستپێک بگۆڕین. پێدەچێت ئەمانە لە ژێر مۆڵەتنامەی ئازاد بن (پاوانی گشتی). کەس دەتوانێ ئەمە دڵنیا بکاتەوە؟ لەوانەیە بتوانین بە کاریان بھێنن! ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٦:٢٩، ٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]


بابەتی جوان[دەستکاری]

من ئەلێم با ویكی بەم شێوەیە بابەتەكانی نیشان بدات

1. بابەتەكانی مێژوو

2.بابەتی زانستی

3. بابەتی هونەری

چونكە من ئێستا تەنها بەس یەك بابەت ئەبینم كە دێمە ویكیپدییا ئەویش هاورەگەز بازیە شتی لەناو 24 وتاری هەڵبژێردراو تەنها هاورەگەزبازیتان داناوە هیوادارم چاكی بكەن Gyan333 (لێدوان) ‏٢٠:٤٤، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gyan333: نازانم تۆ چ کێشەیەکت لەگەڵ ھاوڕەگەزخوازی ھەیە؟ ویکیپیدیا بێلایەنە و ھەر واش دەبێت. ئێرە شوێنی ھەموو بابەتێکە نەک ئەوەی دڵی تۆ بە باشی دەزانێت. ئێرە زانستنامەیە، جیاکاری ناکرێت! وتارە ھەڵبژێردراوەکان مانگانە دادەنرێن و نوێدەکرێنەوە، خۆی وتاری ھاوڕەگەزخوازی بۆ مانگی ئاب نووسرابۆوە، بەڵام ئێستا لە ئەیلوولیش ھەر لێرەیە چوونکە ھیچ وتارێکی باشتر ئامدە نییە ھەڵبژێردرێت. بە ڕەخنەگرتن ھیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت، ئەگەر دەتەوێت یارمەتییەک بدەیت پێویستە وتاری نایابتر لەوەی ئێستا بنووسیتەوە. وپ:سوھ ببینە. --◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:١٦، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gyan333: ئێستا دوو شت هەیە تا بکرێت:

  • یەکەم: وتارێکی تری هەڵبژێردراو ئامادە بکرێت کە بتوانێت بەلایەنی کەم سەرنج ڕاکێش و درێژ بێت (من ئێستا لەگەڵ وتاری گرێگۆری هاوسدا هەوڵ دەدەم، ئەگەر دەتوانن یارمەتیم بدەن) تا شایەنی پەڕەی سەرەکی بێت.
  • دووەم: ئامادە باشی بۆ دانانی وتارێکی باش بکەین تا لەسەر پەڕەی سەرەکی لەگەڵ وتاری هەڵبژێردراو دەر بکەوێت (پێشتر لەگەڵ @Épine: قسەم کردووە دەربارەی ئەمە و ئەو ڕازی بوو بەڵام جێبەێ نەکرا) کە شایەنی دەرکەوتن بێت لەگەڵ وتارێکی هەڵبژێردراو و پەڕەی سەرەکی صلصة صويا (لێدوان) ‏٠٦:٤٩، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گۆڕانکاری ڕووپەری دەستپێک[دەستکاری]

@Aram: @Pirehelokan: : پێویستە لە ئێستادا رووکار و بەشەک لە نوێکاری لە دەستپێکی ویکیپیدیای کوردی ناوەندی بکرێ وەک ئێستا دیارە هەواڵ و ووتارەکان زیاتر تایبەتن بە تەندروستی و پێموانیە هەموو ساڵێک و کاتێک ویکیپیدیای کوردی ناوەندی بە نێو سەردەمی پەتایەکی جیهانی دابروا، لۆیە دەمەوێ گۆڕانکاری بکرێ لە هەواڵ و ووتاری هەڵبژێردراو و دەروازەکانیش لە لاپەرەی دەستپێک لە بەرامبەریدا باشترە گرنگی بە هەواڵەکان کە ئاماژە بە گرنگی و داتای نوێی پەتای جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ پەیوەندیدار بە ھەناسەی سەخت و تیژ و چارەسەری نوێی پەتایەکە (ئەگەر بدۆزرێتەوە یاخوود رێگەچارەی نوێ هەبێ و بڵاوبکرێتەوە)، هەروەها پێمباشە ووتارەکی تەواو چاک بە یارمەتی یەکتر دەربارەی ئەو بابەتە بنووسین و بیکەینە ووتاری هەڵبژێردرای لە ئێستادا،لەبەر ووشیارکردنەوە و ئاگاداربوونی خەڵکی پێم باشە ئەو هەنگاوانە جێبەجێ بکرێن... Shahid tahir (لێدوان) ‏١١:٢٤، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەشی نوێ[دەستکاری]

بەشێکی نوێم بۆ پەڕەی دەستپێک زیادکردووە بۆ ستوونی چەپ بە ناوی پۆلێنکردنی بابەتەکان. ئەمەم بۆیە کرد چوونکە بە پێویستم زانی لە پەڕەی دەستپێک ھەبێت. ھەر ناڕەزایەتییەک یان لێدوانێک ھەیە لەسەر ئەمە، لێرە باسیان بکە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠١:٥٥، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕەی سەرەکی[دەستکاری]

وتاری باش[دەستکاری]

Épine و ئارام بکر و بەکارھێنەرانی تری ویکیپیدیای سۆرانی پێشتریش باسمان کرد، پێویستە پەڕەی سەرەکی داڕێژینەوە. هەرووها پێم وایە بە دانانی وتاری باش ھەنگاوێکی گەورە هەڵدەگرین بۆ پێشخستنی ویکیپیدیای سۆرانی. یەکێکی تر لە ئەنجامەکانی ئەم هەنگاوە بریتییە لە گۆڕانی خواستی نووسین، واتە نووسەرەکانمان لە ویکیپیدیا ئیتر سەرنجی وتاری باش دەدەن و دەست دەکەن بە نووسین بە ئامانجی گەیاندنی وتارەکە بە ئاستی باش، ئەگەر سەرنج بدەیت، ئێمە تەنیا شەش وتاری باشمان ھەیە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئێوە وتارەکە بە شایەنی ئەوە نابینن کە لەگەڵ وتارێکی ھەڵبژێردراودا دابنرێت و ئەمەش وا لە نووسەر دەکات بە ئامانجی وتاری ھەڵبژێردراو بنووسێت. بەڵام، کاتێک بەوەی کە لەوانەیە لەگەڵ ئەو ھەموو ماندوو بوونەشدا نەکرێت بە ھەڵبژێردراو ئەوا وازی لێ دێنێت ... لێرەوە من داوا دەکەم کە شتێک بکرێت، یانیش بەلایەنی کەمەوە با بە دەنگدان بڕیاری لەسەر بدرێت. منیش دڵنیام کە ئەگەری دانانی وتاری باش زۆرترە لە ئەگەری دانەنانی صلصة صويا (لێدوان) ‏١٥:٤٢، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاست دەکەیت منیش گەیشتوومەتە ئەو بڕوایەی کە بەھۆی پیشاندان لە پەڕەی دەستپێک زیادتر گرنگی بە وتاری ھەڵبژێردراو دەدرێت. بە بۆچوونی من، ئەو نوسراوەی پەڕەی دەستپێک کە نوسراوە وتاری ھەڵبژێردراو بگۆڕدرێت بۆ نوسراوێک کە وتاری باشیش بگرێتەوە و ھەتیو نەکەون. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٨، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

- بەڕێزان، دەگەڵ بۆچوونەکانی ئێوەم. بەڵام، تکایە لە نووسینەکانتان دا ئەم خاڵانە ڕەچاو بکەن:یەکدەست بنووسن و، خاڵبەندی ڕەچاو بکەن. ئەمە زۆر گرینگە کە خۆتان ساغ بکەنەوە لە سەر جیاوازی خاڵ و فاریزە. وا وێدەچێ کە لێرەش، وەکوو زۆر نووسینی تری کوردی، خاڵ و فاریزە بە کەیف و زەوقی شەخسی دەکار دەکرێن. نابێ وا بێت. بۆ گەیشتن بە ئەم تێگەیشتنەش، یەکجار گرینگە کە جیاوازی ئەم سێ پێکهاتەی زمانی نووسین بزانین: فرەیز، ڕستە و پاراگراف. ڕاوەستاو بن! -- Heminwiki (لێدوان) ‏٢٠:٢٧، ١٦ی ئابی ٢٠١٩ (UTC) -- Heminwiki (لێدوان) ‏٢٠:٢٩، ١٦ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئایە دەزانیت[دەستکاری]

لە ویکیپیدیاکانی تر بەشێک ھەیە بە ناوی ئایە دەزانیت لە پەڕەی سەرەکی و دەروازەکان و چەند شوێنێکی تردا، پێم باشە بۆ ویکیپیدیاکەی خۆشمان ئەمە دابنرێت صلصة صويا (لێدوان) ‏١٥:٤٢، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەک ھەمیشە من پشتگیری ھەر پێشنیارێک ئەکەم کە سوودی ھەبێت و سەبارەت بەم بەشە لاریم نییە و با زیاد بکرێت چوون ئەمە زانیاری ڕاستەوخۆ بە بەکارھێنەر لە بوارە جیاوازەکان دەدات، بەڵام دانانی ئاسانە و ناوەڕۆکی نا. چی بنوسرێت گرنگە. بەردەوامبوونی و دەستکاریکردنی (زیادکردنی زانیاری) گرنگە. تەنھا زیادکردن و وەلاوەنانی نەبێت. خۆت دەزانیت ئێمە چەند کەسێکی کەمین لێرە و لە پەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٨، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر کەس پێشنیاری شتێکی لەو جۆرە کرد پێویستە خۆی پرۆژەکەشی ئامادە کردبێت. ئەو بەشە دەبێت ھەموو ڕۆژێک نوێ بکرێتەوە، خۆت دەتوانی ھەموو مانگێک ٣٠ پەڕەی وا دروست بکەیت لە ساڵەکەدا؟ ئەگەر بەڵێ، دەی با لە ٢٠١٨ەوە دەستی پێ بکەین.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠١:١٥، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: لە ڕاستیدا ئەوە ناکرێت بەڵام پێشنیارێکم هەیە وەک سەرەتایەک، ئەویش ئەوەیە کە دەتوانین مانگانە زنیارییەکانی ناوی بگۆڕین، پێم وایە ئەمەیان دەکرێت. ئێمە لەبەر نەبوونی وتاری هەڵبژێردراوی پێویست مانگانە وتارەکە دەگۆڕین، ئەگەر بۆ ئەم بەشەش ئەمە بکەین ئەوا وەک سەرەتایەک ئەمە شتێکی گەورەیە بۆ ویکیپیدیاکەمان. هیوادارم بیر لە پێشنیاری وتارە باشەکانیش بکەیتەوە، و بکرێت بە پڕۆسەیەکی دەنگدان، لە پێناو ویکیپیدیا صلصة صويا (لێدوان) ‏٠٩:٣٢، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێمە بۆ وتاری ھەڵبژێردراو کێشەمان ھەیە ئینجا ئەگەر باشیشی بێتە سەر ئەوا فریای ھیچ ناکەوین. ئێستا چەند کەس وتاری ھەڵبژێردراو دەنووسێتەوە؟ لەوەتەی من بەشداری لە ویکی دەکەم، ھەر منم، دواتر تۆش وا خەریکە دەیکەی بە دووان. ئەی کێ باش بنووسێتەوە؟ وەک ئارام وتی جارێ کۆمەڵگەکەمان بچووکە، فریا ناکەوین بەم ھەموو ئەرکە ھەستین. منیش حەز ئەکەم بەشێک بۆ وتاری باش دابنێین بەڵام لە ئێستادا ناکرێت.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٩:٤٩، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: باشە، من هاوڕاتم ... من تەنها دەمویست کەمێک شێوەی ویکیپیدیای سۆرانی بگۆڕم لە سەری ساڵدا بەڵام وا دیارە ناکرێت. بە هەر حاڵ لە ساڵی داهاتوودا واتە مانگی ۱۱ی ۲۰۱٨ دیسانەوە باسی ئەمە دەکەینەوە و ئەو کات دەگەین بە ئامانج، ئەگەر هەر یەکێک لە من و تۆ سێ وتاری باش بنووسین لە ساڵی ۲۰۱٨ دا ئەوا بۆ ۲۰۱۹ ئامادە دەبین، بۆیە هیوادارم ئەو کات هەمان شت ڕوو نەداتەوە. بە هوای سەرکەوتن ...

وە هەروەها بۆ "ئایە دەزانیت" ئەگەر مانگانە بیگۆڕین زانیارییەکانی ناوی ئەوا شتێکی خراپ نییە، بە ڕای تۆ ؟؟؟ صلصة صويا (لێدوان) ‏١٦:٤٠، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھیچ پرۆژەیەکم لە مێشکا نییە بۆ ئەم شتانە جارێ. با بگەینە ١٠٠,٠٠٠ وتار بزانین چی دەبێ. ئێمە جارێ زانستنامەکەمان زۆر بچووکە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:١٧، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری نوێی ئەم مانگە[دەستکاری]

@Épine: وتارێکی نوێت پێشنیازکردبوو بۆ ئەم مانگە کە ھیچ دژێکیش نەبوو. داینانێیت؟ سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢٥، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)  کرا. بۆ ئەم جۆرە وتووێژانە باشترە پەڕەی وتووێژی وپ:وھ بەکاربێ.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٥١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لۆگۆ بۆ نه‌ورۆز[دەستکاری]

بۆچی لۆگۆی ویکیکوردی نه‌ورۆزی نه‌کراوه‌ته‌وه‌؟ مه‌هیلن نه‌ورۆز فه‌رامۆش بکرێته‌وه‌.پەڕاو (لێدوان) ‏٠٠:١٨، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کۆدی پەڕەی سەرەکی[دەستکاری]

کۆدەکانی پەڕەی سەرەکی کێشەیان هەیە. تکایە دەستکاریی بکەن. @ئێپین Eyubm (لێدوان) ‏٢٢:٤٢، ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس @Eyubm: ئاگادارین. کێشەیەکی تەکنیکییە و بەڕێوەبەرمان ئاگادارکردووەتەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٥٠، ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوی من دیم دوایین دەستکاریی داڕێژەی لە هەواڵەکاندا بە دەستی ئێوە کرابوو! کێشەش ئەوەیە! بەگەڕاندنەوەی ئەو دەستکارییە کێشەکە چارەسەر دەبێت.Eyubm (لێدوان) ‏٢٢:٥٢، ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەزانم گەڕاندنەوەی دەستکاری کێشەکە چارەسەر دەکات، بەڵام جارێ بووەستە و بزانین بەڕێوەبەر چی لێ دەکات. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٥٧، ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر ناخۆشە بۆم کە ئاوایە :)--Eyubm (لێدوان) ‏٢٣:٠٤، ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Eyubm: ئێستا بێزارت ناکات. @ئارام بکر: پەڕەی دەستپێک بۆ کۆد و ئەم شتانە زۆر ھەستیارە بە شێوەیەکیش کە شتەکە بە تەواوەتی من بە تەنیا ناتوانم گۆڕانکاری گەورەی تێدا بکەم. ئەو داڕێژەی وێنەیەی لە ھەواڵەکاندا بەکارت بردبوو کێشەی ھەیە، ئەبێت خۆمان دانەیەک دروست بکەین کە لەگەڵ کۆدەکانی خۆمان بگونجێت، تا ئەو کاتە داڕێژەکەم لادا و وەشانەکەم گەڕاندەوە سەر دوایین دەستکاری باش.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:١٦، ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە هەموو ئەندامانی ویکیپیدیا پیرۆزبێت سیڤان هەولێری 2003 (لێدوان) ‏٢١:٠٤، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆلێنەکان[دەستکاری]

ھاوڕێیان دەمەوێ بەشی پۆلێنەکان (کە خۆی خۆم زوو زیادم کرد) لەسەر پەڕەی دەستپێک لابەرم. ئەو لایە زۆر درێژ بۆتەوە و ناشرینە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٧:١٣، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ بەشێکی تەواو بەتاڵ ماوەتەوە یان بەشی پۆلینەکان لاببردێت یان ئەو بەشانەی لەخوارەوەن بێنە ئەو جێگایە بۆشەوە. > Kushared (لێدوان) ‏١٠:٥٥، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوکات بەشەکەی لای چەپ بەشێکی بەتاڵ دەبێت؛ بۆ ئەوەش یان دەبێت پەرەگرافێکی وتارە ھەڵبژێردراوەکە لابەرین یانیش دەبێت بە شتێکی تر پڕ بکرێتەوە کە ئایا دەزانیت زۆر باش دەبێت، بەڵام کەسمان نییە تا لە ئەستۆی بگرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠١، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پیرۆز بێت![دەستکاری]

گەیشتن بە ٢٥٫٠٠٠ وتار لە ھەموو دۆستانی بەڕێز پیرۆز بێت. — Hamid Hassani (لێدوان) ‏١٠:٤٢، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Hamid Hassani: لە ئێوە و گشت ویکیپیدیاوانە ئازیزەکان پیرۆز بێت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٧، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نوێکردنەوەی پەڕەی دەستپێک[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان، وەک دیارە شێوازی ویکیپیدیا بۆ مۆبایل گۆڕاوە، و ئەمڕۆ لە زۆر لە ویکیپیدیایەکانم ڕووانی و بێکێشە بوون، بەڵام ویکیپیدیای خۆمان ئەوپەڕی کێشەی ھەبوو وەک دەرنەکەوتنی تەواوی بەشەکان کە پانییەکی زۆریان ھەبووبێت و دەبووایە بە سکڕۆڵ ڕاست و چەپت پێ کردبایە و ئەوەش بۆ بەکارھێنەرانی مۆبایل نابێت. ئەمە جگە لە کۆنیی پەڕەکە کە ھەم ئایدییەکان و ھەم کڵاسەکانیش زۆر بێسەروبەر بوون کە نازانم چۆن باسی بکەم بۆیە، بە دەرفەتم زانی و ئەمڕۆ ھەستام بە نوێکردنەوەی پەڕەی دەستپێک. بڕوانە وەشانی نوێی پەڕەی دەستپێک (بەکارھێنەر:Aram/دەستپێک) و بە ھەموو شێوەیەک واتە وێبگەڕەکان و ئامێرەکان و ئەوەندەی پێتان دەکرێت تاقی بکەنەوە و بزانن ھیچ گرفتێکی ھەیە یان نە. بەراوردی ھەردووک پەڕەکە بکەن. ھەندێ شت وەک ڕەنگ و لێوارەکان گۆڕاون. تکایە گەر ھەر بۆچوونێک یان شتێکتان ھەیە، بیخەنە ڕوو. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٦، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وابزانم ئەم تازەیە جوانترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:١٦، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەڕووی ڕەنگە بەلای منەوە، ئەوەی ئێستا کە کاڵە ڕێکترە بۆ چاو. بەڵام ئەگەر کێشەی لە بینینی مۆبایل هەیە ئەوا دەستخۆش بۆ کارکردن لێی. -- Kushared (لێدوان) ‏١١:٤٧، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Pirehelokan: منیش تازەکەم پێ جوانترە! زۆر سپاس کاک @Kushared: ئەرێوەڵا دوێنێ زۆر پێیەوە ھیلاک بووم بەتایبەتی کۆنەکە زۆر بێسەروبەر بوو و لە نوێکردنەوەیش زیاتر چارەی ترمان نییە. ئێستا وەکوو ڕەنگ ھیچیان کێشەیان نییە، بەڵام گەر (بۆ نوێیەکە) داخوازیی گۆڕینیشتان ھەیە، ئەوا قسە بکەن کە چی لێ بکەین. ھەڵبەت بەنزبەت خۆمەوە سپی و سادە بێت جوانترە. ئێستا لە مۆبایل بڕوانە ھەردوو پەڕەکە و تێبینی بکە کە لە کۆنەکەدا دەبێت بە ڕاست و چەپکردن تەواوی بەشەکان ببینی، بەڵام نوێیەکە وا نییە و ھەموویان چوونەتە خوار یەکترەوە. چیشتان دەوێت وای لێ دەکەین. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥١، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا. ھیچ دژێک نەبوو. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٥، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]