بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یانەی وەرزشیی ھەولێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە یانەی ھەولێرەوە ڕەوانە کراوە)
ھەولێر

لۆگۆی یانەی ھەولێر
ناوی تەواویانەی وەرزشیی ھەولێر
نازناویانەی پایتەخت
قەڵای زەرد
یانەی دایک
دامەزراندن١٩٦٨
یاریگایاریگای فرانسۆ ھەریری
سەرۆکموئەیەد مەغدید (کاتی)
ڕاھێنەرسەمیر بابۆ
خولخولی نایابی کوردستان
خولی ئەستێرەکانیی عێراق
گەورەترین بردنەوەھەولێر ٨–١ مینا بەسڕە
گەورەترین دۆڕاندنھەولێر ٠–٤ کووەیتی کووەیتی
گۆڵکەرمحەممەد خۆشناو (١٠٥ گۆڵ)
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم

یانەی وەرزشیی ھەولێر یەکێکە لە یانە بەھێزەکانی عێراق و کوردستان، دەکەوێتە شاری ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستان، یانەی ھەولێر لە ساڵی ١٩٦٨ دامەرزاوە کە تیاییدا ھەریەکە لە یارییەکانی تۆپی پێ، تۆپی دەست، تۆپی بالە، بەرزکردنەوەی قورسایی، گۆڕەپان و مەیدان (بۆ کوڕان و کچان)، پایسکیلسواری، بادمنتون (ڕیشە) و پێشوو یاری شەتڕەنج ئەنجام دەدرێت. یانەی ھەولێر یاریگەیەکی نێودەوڵەتیی ھەیە بە ناوی شەھیدی وەرزشوانانی کوردستان فرانسۆ ھەریری و لە ھەمان کاتدا ھۆڵێکی وەرزشیی ھەیە ھەمان ناو لەخۆ دەگرێت و نەخۆشخانەیەکی وەرزشی ھەیە کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی وەرزشوانان.[١][٢]

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای ھەولێر لە ڕووی دارایی و دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکان ھەولێر پشتگیرییەکی تەواوی ئەم یانەیە دەکەن. یانەی ھەولێر خاوەنی ھاندەرێکی زۆرە کوردستان. دوای چەندین یاری و بەدەست نەھێنانی ئەنجامی باش، یانەی ھەولێر ڕووبەڕوویی سووکایەتی پێکردنێکی زۆر بووەوە لەلایەن ھاندەری یانەکانی خواروی عێراق، لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ یانەی ھەولێر کشانەوەی خۆی لە خولی عێراقی ڕاگەیاند. دواتر لە لە ٢٠ ئابی ٢٠١٨، دوای بردنەوەی لە یانەی دیفاع مەدەنی بە ئەنجامی ٤–٠ بەفەرمی بەسەرکەوتەوە بۆ خولی نایابی عێراقی بۆ وەرزی ٢٠١٨–٢٠١٩.[٣]

دەستکەوتەکانی یانەی تۆپی پێ[دەستکاری]

لە یاری تۆپی پێ یانەی وەرزشی ھەولێر چەندین دەستکەوتی مێژوویی بە دەست ھێناوە لەوانە:

یانەی ھەولێر چوار جار بووەتە پاڵەوانی خولی نایابی عێراقی[ئ] (کە سێ جاریان لەسەر یەک بووە)، ھەروەھا چەندین جار بەشداری پاڵەوانییەتی جامی یەکێتیی ئاسیای کردووە کە دووجار پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٤، یانەی ھەولێر لە خولی نایابی کوردستانیش بەشدارە کە سێ جار بووەتە پاڵەوان تیایدا.

گۆڕەپان و مەیدان[دەستکاری]

یاری گۆڕەپان و مەیدان یاریزانە پاڵەوانەکانی ئەم یانەیە بوونە ئەستێرەی سەرەکی ھەڵبژاردەی عێراق لە گۆڕەپان و مەیدان بە تایبەتی لە دوایین پاڵەوانییەتی یانەکانی عەرەبی کە لە ئوردن بەڕێوەچوو و ھەروەھا لە پاڵەوانییەتی عەرەبی کە ھەڵبژاردەی عێراق بەشداریی تێیدا کردبوو، کچە زێڕینی یانەی ھەولێر گوڵستان مەحموود توانی دوو ملوانکەی زێڕ بە دەست بھێنێت، ھەروەھا لە پاڵەوانییەتی ئاسیا لە ھۆڵی داخراو کە لە ڤێتنام ئەنجام درا، کچە زێڕینی شاری ھەولێر گوڵستان مەحموود توانی ملوانکەی زیو بە دەست بھێنێت و لە ھەمان کاتدا دوای ٢٥ ساڵ توانی ژمارەی پێوانەیی عێراقی بشکێنێت،

بەرزکردنەوەی قوورسایی[دەستکاری]

یانەی ھەولێر لە کاتی دامەزراندنییەوە تا ئێستا لە زۆربەی یارییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستانی عێراق چەندین دەستکەوتی بەدەست ھێناوە، لە یاری بەرزکردنەوەی قورسایی بە تێکڕای مێژوو چەندین ئەستێرەی یانەی ھەولێر لە ھەڵبژاردەکانی عێراق وەرگیراون، لە ھەمان کاتدا یانەی ھەولێر لە چەندین پاڵەوانییەتی نوێنەرایەتی عێراقی کردووە بە تایبەتی لە پاڵەوانییەتی یانەکانی عەرەبی کە لە ئوردن لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەنجام درا کاتێک توانیان پلەی سێیەم لەم پاڵەوانییەتییە بە دەست بھێنن و ھەروەھا ئەستێرەی یانەی ھەولێر لە بەرزکردنەوەی قورسایی سوارە محەممەد پیربال پاڵیوارو بوو بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانییەتی ئۆڵۆمپیادی پەکین.

شەتڕەنج[دەستکاری]

لە یاری شەترەنج کە پێشتر یارییەکی سەرەکی بوو لە یانەی ھەولێر، تێیدا نوێنەرایەتیی عێراق کردووە لە چەندین پاڵەوانییەتی عەرەبی و ئاسیایی، لە ساڵی ٢٠٠١ نوێنەری عێراق بوو لە پاڵەوانییەتی عەرەبی بۆ یانەکان کە تێیدا توانیان پلەی دووەم بە دەست بھێنن بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ خاوەن پلەی یەکەمی ئەم پاڵەوانییەتییە، لە ھەردوو یاری تۆپی بالە و تۆپی دەست دوای ئەوەی توانیان بۆ چەندین جار خولی عێراق بە دەست بھێنن، لە ھەمان کاتدا بەشدارییان لە پاڵەوانییەتییەکانی عەرەبی و ئاسیایی کردووە.

پایسکیلسواری[دەستکاری]

لە یاریی پایسکیلسواری یانەی ھەولێر چەندین نازناوی بە دەست ھێناوە و چەندین ساڵ پاڵەوانی عێراق و کوردستان بووە و ھەروەھا بەشداریی لە پاڵەوانییەتی یانەکانی عەرەبی کردووە.

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئێستا ئاستەکەی بەرز کراوەتەوە بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Center, Kurdistan 24 Research. "KFA | هەولێر". www.kfa.krd. Retrieved 2024-06-05.
  2. ^ "Arbil". betsapi.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-06-05.
  3. ^ "About Erbil Sport Club". web.archive.org. 2021-07-09. Retrieved 2024-06-05.
  4. ^ https://m.goalzz.com/main.aspx?team=1774

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]