گێرد مۆلەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گێرد مۆلەر
Gerd Müller لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونGerhard Müller لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٣ی تشرینی دووەمی ١٩٤٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Nördlingen (American occupation zone in Germany) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٥ی ئابی ٢٠٢١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٧٥ ساڵ ژیاوە)
Wolfratshausen لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەیاریزانی تۆپی پێ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرUrsula Ebenböck لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • German Footballer of the Year (١٩٦٧)
  • Silbernes Lorbeerblatt
  • Cross of the Order of Merit of the Federal Republic of Germany (١٩٧٧)
  • تۆپی زێڕین
  • Hall of Fame des deutschen Sports (٢٠١٤–)
  • German Footballer of the Year (١٩٦٩) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

گێرھارد گێرد مۆلەر (بە ئەڵمانی: Gerd Müller؛ لەدایکبووی ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٤٥ – مردووی ١٥ی ئابی ٢٠٢١) لە شاری نۆردللیگن لە ساڵی ١٩٤٥ ئەڵمانیا لەدایکبوو. یەکێک لە ھێرشبەرە ناسراوەکانی تۆپی پێی ئەڵمانیا بوو. ناوبانگی مۆلەر تەنیا لەبەر تۆمارکردنی گۆڵەکانی نەبوو بەڵکو ئەو بلیمەتە باڵاکورتە سەرەڕای قەڵافەتێکی بەھێز ھێندێک تایبەتمەندی ھەبوو ڕای پسپۆرانی بۆلای خۆی ڕادەکێشا گۆڵەکانی زۆرجوان و سەرنجڕاکێش و تایبەتی بوون لە ھەموو حاڵەتێک و شێوازێک گۆڵی تۆماردەکرد. مۆلەر لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد. ئەو لە دوایین ساڵەکانی تەمەنی تووشی نەخۆشی زەھایمەر بووبوو.[١]

ژیانی وەرزشی[دەستکاری]

نابراو لەھێلی ھێرشبەری یانەی بایرن میونخ یاری دەکرد و لە ساڵی ١٩٦٦تا ١٩٧٤ یاری بۆھەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرد لەگەڵ ئەستێرەکانی دیکەی ئەڵمانیا مۆلەر لەجیھانی تۆپی پێ چەندین ڕیکۆردی بەجێھێشتووە کەگەیشتین بەوریکۆردانە بۆ ھیچ یاریزانێک ئاسان نییە ئەو یاریزانە بۆیەکەمجار لەتەمەنی ٢١ ساڵییەوە بۆ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بانگێشتکرا و بۆماوەی ٨ساڵ یاری بۆ ئەڵمانیای ڕۆژاوا کرد لەو ماوەیەدا ٦٢ یاریی ئەنجامداو ٦٧ گۆڵی تۆمارکرد.

لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا[دەستکاری]

مۆلەر لەگەڵ ئەڵمانیای ڕۆژاوا بەشداری مۆندیالی ١٩٧٠ کرد و توانی ١٠گۆڵ تۆماربکات و لەمۆندیالی ١٩٧٤بەشداریکرد توانی لەگەڵ ئەڵمانیای ڕۆژاوا نازناوی مۆندیال بەدەست بھێنێت و لەو مۆندیالەشدا ٤گۆڵی تۆمارکرد تاساڵی ٢٠٠٦ ڕیکۆردی گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال بەناوی ئەوبوو بەڵام لەمۆندیالی ٢٠٠٦ یاریزان ڕۆناڵدۆی بەرازیلی ٣گۆڵی تۆمارکردبەمەش ژمارەی گۆڵەکانی لەمۆندیال گەیاندە ١٥ گۆڵ بەڵام لەمۆندیاڵی٢٠١٤ یاریزان میرۆسڵاڤ کڵۆزە تونی دووگۆڵ تۆماربکات و ژمارەی گۆڵەکانی لەمۆندیال گەیاندە ١٦گۆڵ بەمەش بووەگۆڵکاری مێژوویی مۆندیال.

لەگەڵ بایرن میونخ[دەستکاری]

مۆلەر بۆماوەی پازدەساڵ یاری بۆ بایرن میونخ کرد لەو ماوەیەدا ٣جار بوونە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و جارێک جامی ئەورووپا و چوارجار پاڵەوانی خولی ئەڵمانی چوار جامی ئەڵمانیایان بەدەست ھێنا ناوبراو لە ساڵی ١٩٧٩ چووە خولی ئەمریکی و دووساڵ یاری لەو خولەکرد و ٨٠یاری ئەنجامداو ٤٠گۆڵی تۆمارکرد.

نازناوەکان[دەستکاری]

  • پلەی سێیەمی مۆندیالی ١٩٧٠
  • پاڵەوانی مۆندیالی ١٩٧٤
  • پلەی سێیەمی گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال
  • پلەی یەکەمی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ١٩٧٢
  • پاڵەوانی جامی جیھانی یانەکان لەگەڵ بایرن میونخ
  • ٣جار پاڵەوانی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەورووپا
  • یەک جار پاڵەوانی جامی ئەورووپا لەگەڵ بایرن میونخ
  • چوار جار پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا لەگەڵ بایرن میونخ
  • چوار جار پاڵەوانی جامی ئەورووپا لەگەڵبایرن میونخ
  • باشترین یاریزانی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٧٠
  • گۆڵکاری مۆندیالی ١٩٧٠ بەتۆمارکردنی ١٠گۆڵ
  • گۆڵکاری جامی نەتەوەکانی ئەوروپای١٩٧٢ بەتۆمارکردنی٤گۆڵ
  • باشترین گۆڵکاری ئەورووپا لەساڵانی ١٩٧٠ و ١٩٧٢
  • ھەروەھا دووجار وەک باشترین یاریزانی ساڵی ئەڵمانیا دیاریکراوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • (کتێبی ئەستێرەکانی جیھانی تۆپی پێ) لە نووسینی مەھدی بەدری / ساڵی چاپ زستانی ساڵی ٢٠٠٩ لە شاری سلێمانی.