ئێنتالپی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە گۆڕانی ئینسالپیەوە ڕەوانە کراوە)

ئێنتالپی یان ناوەڕۆکی گەرمی (بە ئینگلیزی: Enthalpy، ھێما دەکرێت بە "H")، بڕی وزەی کۆکراوەیە لەکاتی پێکھاتنی ماددەدا.[١]

گۆڕانی ئێنتالپی[دەستکاری]

گۆڕانی ئێنتالپی یان گۆڕانی ناوەڕۆکی گەرمی (Enthalpy change) ئەو بڕە وزە مژراو یان دەرپەڕیوەیە، بە شێوەی گەرمی لەلایەن سیستمێکی دیاریکراوەوە و، لە کردەیەکدا کە لەژێر پەستانێکی جێگیردا ڕوودەدات.

بەپێی ئەم پەیوەندییە دەبێت:

ΔH = HP - HR یان ΔH = H2 - H1

کاتێ کە:

HP: ئێنتالپیی ماددەی بەرھەمھاتوو.

HR: ئێنتالپیی ماددەی کارلێککردوو.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ پەڕتووکی کیمیای پۆلی دوانزەھەمی زانستی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.