کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کومیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران

United Nations High Commissioner for Refugees
Haut Commissariat des Nations unies pour les réfugiés

بنکەی سەرەکی ژنێڤ، سویس
زمانەکانی فەرمی ئینگلیسی و فەڕەنسی و ئیسپانی و ڕووسی و چینی و عەرەبی
ژمارەی ئەندامەکان ٦٨ وڵات
فەرمانبەری بەرز ئانتۆنیۆ گووتێرێس
دامەزران ١٩٤٩
ماڵپەڕ [١]

کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (بەئینگلیزی: United Nations High Commissioner for Refugees، کورت دەکرێتەوە بۆ UNHCR یان HCR لە زمانی فەرانسەوی دا) یان بە کورتی کۆمیساریای پەنابەران پرۆگرامێکی نەتەوە یەکگرتووەکانە و بنکەی ھەمیشەیی لە شای ژنێڤ دایە. ئامانجی سەرەکی ئەو دامەزراوەیە پاراستنی پەنابەرانە، دۆزینەوەی چارەسەرێکی درێژماوە بۆ گرفتەکانیان و چاودێری کردنی جێ بە جێ کرانی کونوانسیونی ژنێڤ بۆ پەنابەران (١٩٥١) ە. دوای لاچوونی روود لووبێر، لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، و جێگرتنەوەی لە لایەن ئانتۆنی گووتێر، ژمارەی ئەو مرۆڤانە کە سوودیان لە تواناکانی کومیساریای پەنابەران وەرگرتبوو ٢٢،٣ ملیۆن کەس، واتە یەک کەس لە ٢٦٩ ی حەشیمەتی ڕووی زەوی بوو. ئەو ژمارەیە لە چاو ژمارەی ١٢،١ ملیۆن مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٠٠ دا ٤% زیادی کردبوو.

مێژووەکەی[دەستکاری]

کومیساریای پەنابەران، لە ساڵی ١٩٤٩ دا بە مەبەستی پێڕاگەیشتن بە پەنابەرانی ئۆرووپی درۆست کراوھ: کونوانسیۆنی ٢٨ی ژوولای ١٩٥١ی پەیوەندیدار بە پەنابەران. لە ساڵی ١٩٦٧، لە ژێر کاریگەری گوشارەکانی دژ بە کولۆنیگەری دا، ئەو دامەزراوەیە بە ڕووی دونیا دا کرایەوە.

ڕێزناوی کومیسێرە بەرزەکان[دەستکاری]

  • گێریت ژان ڤان ھۆڤێن گۆئێدھارت (ھوڵەند)، لە ژانویە تا ژوئیەی ١٩٥٦
  • ئۆگۆست لینت (سویس)، لە ژانویەی ١٩٥٧ تا دێسامبێری ١٩٦٠
  • فێلیکس ئێشنایدەر(سویس)، لە ژانویەی ١٩٦١ تا دێسامبێری ١٩٦٥
  • سادروددین ئاغا خان(ئێران-سویس)، لە ژانویەی ١٩٦٦ تا دێسامبێری ١٩٧٧
  • پوول ھارتلینگ(دانیمارک)، لە ژانویەی ١٩٧٨ تا دێسامبێری ١٩٨٥
  • ژان-پیێر ھۆکێ(سویس)، لە ژانویەی ١٩٨٦ تا دێسامبێری ١٩٨٩
  • توروالد ئێستووتێنبێرگ(نۆروێژ)، لە ژانویە تا نوامبێری ١٩٩٠
  • ساداکۆ ئۆگاتا(ژاپۆن)، لە ژانویەی ١٩٩١ تا دێسامبێری ٢٠٠٠
  • روود لووبێر(ھۆڵەند)، لە ژانویەی ٢٠٠١ تا فێڤریەی ٢٠٠٥
  • وێندی شامبێرلین(وڵاتە یەکگرتووەکان) لە فێڤریە تا ژۆانی ٢٠٠٥
  • ئانتۆنیۆ گووتێرێس(پۆرتووگال)، لە لە ژوانی ٢٠٠٥ بەم لاوە.

شێوەی دارایی[دەستکاری]

لە ٢٠٠٩ دا، بوودجەی پێشبینی کراو ١،٢٧٥ ملیارد دۆلاری ئەمریکی بوو بۆ پرۆگرامی ساڵانە و ٥٣٥ ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ پڕۆگرامی تەواوکاری. بە گشتی لە لایەن وڵاتانی سێانھ( ئەمریکا، ژاپۆن، ئۆرووپا) وە دابین دەکرێ. لە ساڵی ٢٠٠٧ دا وڵاتانی وە ئەستۆگری یارمەتی‌یەکان: ١)وڵاتە یەکگرتووەکان ٢)کومیسیۆنی ئەورووپا ٣)ژاپۆن ٤)سوێد ٥)شانشینی یەکگرتوو ٦)هۆڵەندا ٧)ئاڵمانیا ٨)نۆرویژ ٩)دانمارک ١٠)کانادا ١١)سویس ١٢)فینلاند ١٣)ئیتالیا ١٤)ئوسترالیا ١٥)فەڕەنسا

سەرچاوەکان[دەستکاری]