نالیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کۆمپانیای نالیاەوە ڕەوانە کراوە)

نالیا کۆمپانیایەکی خۆماڵی کوردییە و لەڕێکەوتی ١٤ی ئابی ٢٠٠٧ دامەزراوە و شاسوار عەبدولواحید خاوەندارێتی کۆمپانیاکە دەکات. کۆمپانیا خاوەنی ٢١ ھەزار ئەندازیاری شارەزایە و کەھەندێکیان دەرچووی بەشی ئەندازیارین لە ئەڵمانیا. و نزیکەی ٧٠٠ وەستای شارەزا لەبواری بیناسازی و ١٣٠٠ کرێکار و ٧٠ فەرمانبەر لەکارگێڕی و بەڕێوەبردن کاردەکەن.[١]

پلانی کۆمپانیا[دەستکاری]

  • کۆمپانیای نالیا لەبەرنامەکانی داھاتووی دا، پلانی ھەیە چەندین پرۆژەی نیشتەجێبوون بۆ ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی بەئەنجام بگەیەنێت. کە لەو پرۆژانەدا خانوی تایبەت بەو ھاوڵاتیانەی تیادایە کە دەرامەتیان ناوەندە و بەشێوەی قیست پێیان دەدرێت.
  • کۆمپانیای نالیا لەبەرنامەی دایە کە گەورەترین پرۆژەی گەشتوگوزاری لەشاری سلێمانیدا بەئەنجام بگەیەنێت.
  • ئامانجی کۆمپانیاش کەمکردنەوەو چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوونە کە ساڵانێکی زۆرە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی بە دەستییەوە دەناڵێنن.

پڕۆژەکانی[دەستکاری]

کۆمپانیای نالیا لەو کاتەی دامەزراوە و تا ئێستا لەکارکردندایە و چەندین پڕۆژی دروستکردووە. لەوانە:

گوندی ئەڵمانی[دەستکاری]

  • گوندی ئەڵمانی یەک: لەسەر ڕووبەری ٢٢ دۆنم زەوی و بەبڕی ٤٠ میلیۆن دۆلار لەئەنجامدراوە و ٣٨٠ یەکەی نیشتەجێبوونی لەخۆگرت، کەلە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ دەستی پێکرد و لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ ڤێلاکان و لە ١ی نیسانی ٢٠٠٩ شوقەکان تەواو بوون؛ و دەکەوێتە گەرەکی تووی مەلیک شەقامی شەست مەتری تەنیشت پارکی مەلیک مەحمود لەشاری سلێمانی.
  • گوندی ئەڵمانی دوو: لە سەر ڕووبەری ١٠٠ دۆنم زەوی و بەبڕی ٦٢ میلیۆن دۆلار دروست کراوە، و دەکەوێتە پشت گوندی ئەڵمانی یەک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، ئەم پرۆژەیە (٤٢٤) یەکەی نیشتەجێبون لەخۆ دەگرێت کە دابەش دەکرێت بەسەر (١٠٤) ڤێلا و (٨) باڵەخانەی (١٠) نھۆمی کە ھەر نھۆمێک چوار شوقە دەگرێتە خۆی. ئەم پرۆژەیە ١ی ئایاری ٢٠٠٩ دەستکراوە بەکارکردن تێیدا و لە ١ی ئایاری ٢٠١١ تەواوکراوە.

کوردستی[دەستکاری]

  • کوردستی یەک: لەسەر ڕووبەری ٧٠ دۆنم زەوی و بەبڕی ٤٢ میلیۆن دۆلار ئەنجامدراوە، و دەکەوێتە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ـ نزیک بەنزینخانەی رزگاری. ئەم پڕۆژەیە ٩٦٠ یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت کە دابەشکراوە بەسەر ٨٠ باڵەخانەی ٣ نھۆمی، کە ھەر نھۆمێک چوار شوقە دەگرێتە خۆی. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ دەستکراوە بە کارکردن تێیدا، و لە ١ی ئایاری ٢٠١٠ کارەکانی تەواو بووە.
  • کوردستی دوو: لەسەر ڕووبەری ٨٣ دۆنم زەوی و بەبڕی ٤٥ میلیۆن دۆلار ئەنجامدراوە، و لەپاڵ پڕۆژەی کوردستی یەکە. ئەم پڕۆژەیە ٦٢٤ یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت کە دابەشکراوە بەسەر ٥٢ باڵەخانەی ٣ باڵەخانەی ٣ نھۆمی، کە ھەر نھۆمێک چوار شوقە دەگرێتە خۆی. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ دەستکراوە بە کارکردن تێیدا، و لە ١ی ئازاری ٢٠١١ کارەکانی تەواو بووە.

تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی نالیا[دەستکاری]

  1. تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی نالیا (بە ئینگلیزی: Nalia Radio and TV یان NRT) یەکەمین کەناڵی ھەواڵی ئەھلە کوردییە و کۆمپانیای نالیا بۆ بازرگانی گشتی و وەبەرھێنانی خانووبەرە خاوەندارییەتی دەکات.[٢]
  2. کەناڵی ئێن ئاڕتی ٢، لە ٥ی ئازار دەستی بە پەخشەکانی کرد کە ئەم کەناڵە تایبەتە بەبواری ھونەری (فیلم و گۆرانی و ھەمەڕەنگ).
  3. کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی کە بەزمانی عەرەبی پەحشی بەرنامەکانی دەکات لە ٣ی ئایاری ٢٠١٦ دەستی بەپەخشی بەرنامەکانی کرد.[٣]

شاری چاڤی گەشتیاریی[دەستکاری]

شاری چاڤی گەشتیاریی یەکێکە لەپڕۆژە گەشتیارییەکانی کۆمپانیای نالیا، کە لەسەر ڕووبەری ٧٥٠ ھەزار مەتری دووجا و بەبڕی ٢٠٠ میلیۆن دۆلار لەشاخی گۆیژەی سلێمانی جێبەجێدەکرێت لە ١ی شوباتی ٢٠١٠دا دەستکراوە بەکارکردن تێیدا، و بڕیار وایە لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٣دا بکرێتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 12ی Aprilی 2016. Retrieved 31ی Decemberی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ http://www.nrttv.com/about.aspx?jimare=1
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 18ی Januaryی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١١ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]