کۆساری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خدر محەممەد کۆساری

لەدایکبوون١٩٦٧
مەرگ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣
ھۆکاری مەرگکوشتن بە فیشەک
نەتەوەکورد
پیشەھونەر

خدر محەممەد ڕەشید ناسراو بە کۆساری (١٩٦٧ – ١٩٩٣) شاعیرێکی کوردی خەڵکی ڕانیە بوو[١] کۆساری یەکێک لە شاعیرە جیھادییەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بوو.[٢] ئەو بە دیارترین شاعیری جیھادیی باشووری کوردستان دادەنرێت، کە بۆ ماوەی زیاتر لە دەیەیەک، بە شیعرەکانی، گڕووتینی دابووە ھێرشە چەکدارییەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی، سەرەتا دژ بە ڕژێمی بەعس و دواتریش لە شەڕ و ململانێ نێوخۆییەکاندا بوو[٢]

ژیان[دەستکاری]

کۆساری لە ساڵی ١٩٦٧ لە گەڕەکی قەڵات لە شاری ڕانیە لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٨٦ خێزانی پێکەوە ناوە و بووە بە خاوەنی کچ و کوڕێک بەناوەکانی «بەنان و شەیدا».[٣] لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٧ یەکەم ھەڵبەستی خۆی دەنووسێت بە ناوی (نیگاری خودان)، ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١دا، و لە بڵندگۆی مزگەوتی گەورەی ڕانیە ھەڵبەستە پڕ لە جۆش و خرۆشەکانی بەسەر جەماوەری ڕاپەڕیودا دەخوێندەوە.[٣] لە ساڵی ١٩٩١ ھەندێک لە ھەڵبەستەکانی لە کاسێتێکدا بە دەنگی خۆی بە ناوی (سەدای کۆساری) تۆمار دەکات، بەشی دووەمی لە سالی ١٩٩٣ بڵاوکردەوە.[١] ساڵی ١٩٩٢ ماوەیەک سەرگەرمی نووسین و پێشکەشکردنی بەرنامەی کۆمەڵایەتی توانج ئامێزی «لێرە و لەوێ» بووە لە تەلەڤزیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ڕانیە،[٤] دیوانێکی ھەیە کە دوای خۆی چاپکراوە بەناوی بوڕکانی شیعر لە قەسیدەکانی مانگ گیران، قەڵەمی ڕاستگۆ، پرسە.[٥]

مردن[دەستکاری]

لە دوانیوەڕۆی ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣ و لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا لە ناو ماڵەکانی (ڕەسواجیان)ی گوندی (زەنگڵان)ی دەڤەری پشدەرەڕەقەی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر، بە دەستڕێژی گوللە دەکوژرێت، پاشان لە گۆڕستانی کێوەڕەشی ڕانیە بە خاک سپێردراوە. لە بارەی کوشتنی کۆسارییەوە، عەبدوڵڵا وەرتێ، گوتەبێژی فەرمیی بزووتنەوەی ئیسلامیی و ھاوڕێی کۆساریی شاعیر ڕایگەیاند: ”خدر کۆساری، پێشمەرگە و کادیرێکی چالاکی بزووتنەوەی ئیسلامیی بوو، ساڵی ١٩٩٣ لە گوندی ماخوبزنان لە ناوچەی پشدەر، لە لایەن ھێزێکی یەکێتییەوە لە ماڵێکدا دەستگیر کرا و زوڵم و ستەمێکی زۆری لێ کرا؛ چونکە بە دیلی شەھیدیان کرد.“[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "کۆساری، کەڵە پیاوی شیعرو ئازادی". omargulpi.net. Retrieved 2021-03-31.
  2. ^ ئ ا "23 ساڵ بەسەر کوژرانی کۆساری شاعیر تێدەپەڕێت". rudaw.net. ٢٠١٦-١٢-٢٧.
  3. ^ ئ ا "ژیانی ھۆنەری کوردی خدر کۆساری شەھید". dangykosary.wordpress. ٢٠٢١-١٢-٢٩.
  4. ^ پەرتووک: بورکانی شیعر، نووسینی: خدر محەممەد کۆساری، چاپی سێیەم ٢٠١١ ھەولێر.
  5. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "خدر کۆساری". Kurdipedia.org. Retrieved 2021-03-31.
  6. ^ "29 ساڵ لەمەوبەر (کۆساری)ی شاعیر لە لایەن یەکێتییەوە کوژرا". hawlerweb.net. 2023-12-02.