کوێستانی قەندیل (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوێستانی قەندیل
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرتەھا کەریمی
بەرھەمھێنەربەڕێوبەرایەتی ھونەری سینەمای سلێمانی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
نووسەرتەھا کەریمی
ئەکتەرانقوتبەدین سادقی
جومەرد قارەمان
عەیندەدین مەریوانی
لەمیا حوسێن
دەرچوون٢٠٠١
ماوەی فیلم٩٥ خولەک
زمانکوردی

کوێستانی قەندیل (بە ئینگلیزی: Qandil Mountains) فیلمێکی دەرھێنەری کورد تەھا کەریمییە و بەرھەمی ساڵی ٢٠١٠یە. ئەم فیلمە درێژەدرامایە و یەکەمین فیلمی درێژی تەھا کەریمییە و دژی ئەو توندوتیژییە دەوەستێتەوە کە لە چیاکانی قەندیلدا تا ئەوپەڕی دەمارگیری لە خۆ گرتووە.

فیلمەکە لە چەندین فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی بەشداربووە، ھەروەھا بۆتە براوەی خەڵاتی باشترین سیناریۆ لە شازدەھەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئۆرێنسە لە ئیسپانیا.[١] لە فیستیڤاڵی فیلمی دیجیتاڵیی لە ھیندستان خەڵاتی باشترین فیلمی بردەوە.[٢]

چیرۆک[دەستکاری]

چیاکانی قەندیل لە لایەن سوپای تورکی و ئێرانییەوە بۆردمان دەکرێن، دایکی ھەموو لایەک بە دوای کوڕ و کچە ونبووەکانیاندا دەگەڕێن، کاتێک سێ کۆنەھاوڕێ؛ شەماڵی دوعا، ڕەسوولی فرمێسک و عەینەدەینی دەف، لە کاتی خزمەتکردن و جێبەجێکردنی کاروبارەکانیاندا، حەز لە نەسرین، کە کچی مجێوری مزگەوتەکەیە، دەکەن، لە مزگەوت دەر دەکرێن. بەڵام ھەرگیز نەسرین لە یاد ناکەن و کاتێک ھەواڵی ونبوونی نەسرین لە چیاکانی قەندیلدا دەبیستن، بە دوایدا دەست بە گەڕان دەکەن. ئەمە چیرۆکی گەڕانی ئەوانە بە دوای خۆشەویستەکەیاندا.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

ئەو ئەکتەرانەی لە فیلمەکە بەشداربوون:[٣]

  • قوتبەدین سادقی
  • جومەرد قارەمان
  • عەیندەدین مەریوانی
  • لەمیا حوسێن
  • کامەران ڕەئووف (دەرکەوتنی تایبەتی)
  • شەھێن ئەمینی

سەرچاوەکان[دەستکاری]