ڕۆژنامەی ھیوای نوێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕۆژنامەی ھیوای نوێ رۆژنامەیەکی سیاسی – گشتییە، ئورگانی راگەیاندنی یەکێتی دیمۆکراتیکی کوردستان دەریدەکات. رۆژی یەکی مانگی ژوەنی ساڵی ٢٠٠٥ یەکەمین ژمارەی لە چاپدراوە. رۆژنامەی ھیوای نوێ ھەڵگری بیروبۆچوونی یەکێتی دیموکراتیکی کوردستان و ئەو کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتووری و ئابووریانەیە کە کۆمەڵگەی کوردستانی تەنیوەتەوە. بایەخ بە رۆژھەڵاتی کوردستان و ئەو دەسکەوتانە دەدات کە کورد لە ھەر چوارپارچەی کوردستان تا ئەم ساتەوەختە دەستەبەری کردووە، لەو رووەوە کێشەکان، دواتر پێشنیارەکان دەخاتە روو بۆ چارەسەری و بن بڕکردنی ئەو کێشەیانە.

  • خاوەن ئیمتاز: ئۆرگانی راگەیاندنی یەکێتی دیموکراتیکی کوردستان.
  • سەرنووسەر: موحسین باوەجانی ناسراو بە "ئاسۆ".