ڕافاییل بینیتێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕافا بینیتێز

ڕافایێل بینیتێز یان ڕافا بینیتێز لەدایکبووی ١٦ی نیسانی ١٩٦٠. ڕاهێنەری تۆپی پێی ئیسپانییە کە پێشووتر یاریزانی تۆپی پێ بووە. ڕافا ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی کردووە و دواجاریش ڕاهێنەری یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی بووە. بینیتێز پێشتریش یاریزانی یانەی یانەی کاستیای ڕیال مەدرید بووە. وەهەروەها ڕاهێنەرایەتی یانەی دووەمی ڕیال مەدریدی کردووە (Real Madrid B). بینیتێز لەماوەی ژیانی وەرزشیدا زۆرتر لەئەرکی ڕاهێنەرایەتی سەرکەوتووتر بووە.

ژیانی وەرزشی[دەستکاری]

وەک یاریزان[دەستکاری]

لەساڵی ١٩٧٤ لەتەمەنی ١٤ ساڵیدا لەگەڵ یانەی کاستیای ڕیال مەدرید دەست بەتۆپی پێدەکات تاکوو ١٩٨١ لەو یانەیە دەمێنێتەوە، دوای ئەوە یاری بۆیانە ئیسپانییەکانی (Parla) لەماوەی ١٩٨١ تاکوو ١٩٨٥ ئینجا یانەی (Linares) لەساڵی ١٩٨٥ تاکوو ١٩٨٦ دەکات.

وەک ڕاهێنەر[دەستکاری]

لەساڵی ١٩٩٣ بۆیەکەمینجار دەبێتە ڕاهێنەر ئەویش دەستکردنییەتی بە ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەی دووەمی ڕیالمەدریدی کردووە (Real Madrid B). بینیتێز لەویانەیە دەمێنێتەوە تاکوو ١٩٩٥ ئەوکاتەی دەبێتە ڕاهێنەری یانەی بەلەدوەلیدی ئیسپانی. پاشا بۆ ساڵی ١٩٩٦ دەبێتە ڕاهێنەری یانەی ئۆساسۆنای ئیسپانی وەپاشان لە ١٩٩٧ تاکوو ١٩٩٩ دەبێتە ڕاهێنەری یانەی ئیکسرێمادورای ئیسپانی وە لەدوای ئەوە لە ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠١ دەبێتە ڕاهێنەری ترینیفیتی ئیسپانی وە لەدوای ئەوە یەکەمین ئەرکی مەزنی ڕاهێنەرایەتی دەست پێ دەکات ئەویش ئەوکاتەی لەماوەی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٤ دەبێتە ڕاهێنەری یانەی یانەی ڤالەنسیای ئیسپانی کەلەگەڵ ئەو یانەیە دووجار خولی ئیسپانی دەباتەوە ئەویش لەوەرزەکانی ٢٠٠١ - ٢٠٠٢ وە وەرزی ٢٠٠٣ -٢٠٠٤ تەنانەت لە ٢٠٠٣-٢٠٠٤ جامی یەکێتیی ئەورووپاش بەدەستدەهێنێت.

لەدوای سەرکەوتنەکانی لەگەڵ ڤالەنسیا ڕوودەکاتە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئەمەش یەکەمجار بینیتێز لەیانەیەکی دەرەوەی ئیسپانیا کاردەکات. لەگەڵ لیڤەرپوول چەندین نازناوی گرنگ بەدەستدەهێنێت لەسەرووی هەموویانەوە خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٤-٢٠٠٥ کاتێک بەشێوەی سەرسووڕهێنەر لەیانەی میلانی ئیتالییان بردەوە. وەهەمان ساڵ ٢٠٠٥ جامی سووپەری ئەورووپاشی لەگەڵ ئەو یانەیە بردەوە.

لەساڵی ٢٠١٠ دەبێتە ڕاهێنەری ئینتەرناسیۆنالێ ئیتالی لەوێش جامی جیهانیی یانەکان دەباتەوە. پاشان لەوەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣ دەبێتە ڕاهێنەری یانەی یانەی چێڵسیی ئینگلیزی لەوێش لەو وەرزەیدا جامی یەکێتیی ئەورووپا دەباتەوە. پاشان ساڵی ٢٠١٤ ڕوودەکاتە یانەی ناپۆلی ئیتالی لەوێش لەوەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤ جامی ئیتالیا و سووپەری ئیتالی دەباتەوە.

ڕۆژی ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥ دەبێتە ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵمەدریدی ئیسپانی ئەمەش دوای ئەوەی شوێنی ڕاهێنەری پێشووی یانەکە کارلۆ ئەنشیلۆتی گرتەوە.

سەرچاوە[دەستکاری]