ڕادیۆی کوردیی تاران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕادیۆ کوردیی تاران لە نێڤەمبەری ١٩٤٦دا (٤ی سەرماوەزی ١٣٢٥ی کۆچیی ھەتاوی) ، پەخشی بەرنامە سیاسییەکانی خۆی بە زاراوەی سنەیی‌ دەسپێکرد، ھۆی سەرەکیی دامەزراندنی ئەم ڕادیۆیە، ڕووداوەکانی پاش سێپتەمبەری ١٩٤١ لە ئازەربایجان و کوردستان بوو.

پاییزی ١٩٤٨ ڕادیۆ کوردیی تاران بە دوو زاراوەی کورمانجی و سۆرانی بەرنامەی پەخش دەکرد، ھەرچەند کە لەو کاتەدا کاتی بەرنامە کەم بوو بەڵام بەرەبەرە لەگەڵ زۆر بوونی کاتی بەرنامە لایەنە فەرھەنگی و کۆمەلایەتی و ھونەریەکانی سەرنجێکی زیاتریان پێدا.

لە کۆتایی یەکانی ئەم قۆناغە دا،(١٩٦٠-١٩٦١) بەرنامەکان لە تاران ئامادە دەکران و بۆ بڵاوبوونەوە بەڕی دەکران بۆ کرماشان. لەگەڵ گواستنەوەی کارگێڕانی ڕادیۆ لە تارانەوە بۆ کرماشان، قۆناغی سێھەمی، (١٩٦٢ تا ١٩٧٩) دەبێ بە دەورەیەکی زۆر گرینگی ڕادیۆ کوردی بزانین چوونکو لەم قۆناغە دا جگە لە پێشکەوتنی بواری تەکنیکی، لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتیشەوە ڕادیۆ کوردی گەشەیەکی چاکی کرد، بە جۆرێک کە ماوەی بەرنامەکان لە ٥ کاتژمێرەوە لە سەرەتا‌ی ئەو قۆناغە، گەیشتە ١٨ کاتژمێر لە کۆتایی ئەو قۆناغەدا. شەڕی چەکدارانەی کوردەکانی عێراق لەگەڵ حکوومەتی بەغدا، زۆر بوونی ماوەی بەرنامەکانی رادیۆ کوردی بەغدا لە ٦ سەعاتەوە بۆ ١٦ سەعات لە لایەکەوە و پێویستیی شوێندانان لەسەر بیروڕای گشتی کوردەکان لە باکووری عێراق، لە لایەکی دیکەوە بوونە ھۆی پەرەی رادیۆ کوردیی تاران لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە.

جۆربە جۆر بوونی بابەتەکان، سەرنج دان بە بابەتە فەرھەنگی و کۆمەڵایەتی وھۆنەرییەکان بۆ وێنە ھۆی ھۆگر بوونی ژمارێکی زۆری خەڵک بە ڕادیۆ کوردی تاران بوو.

دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران (ساڵی ١٩٧٩) لەگەڵ بە دی ھاتنی گۆڕانکارییەکان لە ڕادیۆ و گۆرانی ئامانجە میدیاییەکان، ڕادیۆ کوردیی تاران خولێکی نوێی چالاکییەکانی خۆی لە تاران دەسپێکرد. ھاوکات ماوەی بەرنامەکان لە کرماشان کەم بووە وە و تا ساڵی ١٩٨٣ پەخشی بەرنامەکان لە کرماشان ڕاگیردرا.

یەکێک لە گرینگترین ئامانجە میدیاییەکان زاڵ بوونی ڕوانگەی ئیسلامی بە سەر ڕادیۆ کوردیی تاران دا بوو، بەڵام ئەم بۆچوونە نەک ھەر لە سەر پێکھاتەی ڕادیۆ و ڕەوتی بەرنامەکان بەڵکوو لەسەر چۆنیەتی ڕەوتی ھەواڵ، فێرکاری و ڕێنوێنیەکان و ھتد شوێنێکی یەکجار زۆری داناوە بە جۆرێک کە ئێستا بابەت و چەمکی دینی و مەزھەبی لە ھەموو بەرنامەکاندا جێگایەکی تایبەتی ھەیە.

کارمەندە بەناوبانگەکانی ڕادیۆ کوردی تاران بریتین لە حەسەن زیرەک، مەزهەر خالقی، مەلا محەمەد ڕەبیعی، مەدیا زەندی، شوکروڵڵا بابان، سەید عەزیز عەلەوی کورانێ، هۆشەنگ شێخی، سەید جەلال نیزامی کورانێ، جەعفەر شێخول-ئیسلامی، خوسرەوخان شێخکانلو، سەید نیزام نیزامی کورانێ، ئەمیر ئەسلان شێخەکانلو و نەشیمیل نیزامی کورانێ.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

رادیو کوردی تاران-بەشی سۆرانی بەشی کورمانجی ڕادیۆی کوردی تاران ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]

https://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%B1%D8%A7%D8%AF%DB%8C%D9%88_%DA%A9%D8%B1%D8%AF%DB%8C_%D8%AA%D9%87%D8%B1%D8%A7%D9%86 بەشی سۆرانی ڕادیۆی کوردی تاران ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. بەشی کورمانجی ڕادیۆی کوردی تاران ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.