چیای ھەندرێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چیای هەندرێن کەوتۆتە باشووری کوردستان، لە سنووری پارێزگای هەولێر، گوندی "ماویلیان"یش کەوتوەتە بناری ئەم چیایە. بە شێوەیەکی ئاسۆیی لە رۆژئاوادا لە قەزای ڕەواندوزەوە درێژ دەبێتەوە تاکوو لە گوندی "دەرگەڵە" کۆتایی دێت لە رۆژهەڵاتیوە بەرزیەکەی لە ئاستی ڕووی دەریاوە نزیکەی ٢٦٢٥ مەتر دەبێت. لە وەرزی بەهاردا دەوڵەمەندە بە گژوگیا (ڕێواس، کەنگر، سلێرک، کاردی، سۆرازە و قارچک). ساڵانە بەفرێکی زۆر ئەگڕێتە خۆی لە وەرزی زستان تاکوو درەنگانی بەهار هەر دەمێنێ. لە نێوەندی ئەم چیایەدا دوو کانی ئاوی سەرەکی هەیە: یەکەمیان کانی "گەڵی کانی گوێز"ە ، دووەمیان کانی "چویسیا "یە. ئەم چیایە لەوەرگایەکی باشیشی هەیە بەتایبەت بۆ بزن لەوەڕاندن.