چوارگۆشە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چوارگۆشە
Dual toچوارگۆشە
Schläfli symbol{4}
Has facet polytopeلا
چوارگۆشە چەشنێک فرەگۆشەیە

لە ئەندازەدا، چوارگۆشە (بە ئینگلیزی: Square؛ بە عەرەبی: مربع) چوارلایەکی ڕێکە. واتە چوار لای یەکسان و چوار گۆشەی یەکسانی ھەیە (گۆشەکانی ڕاست یان ٩٠ دەرەجەن). چوارگۆشێک کە نووکەکانی بەڕیز C ،B ،A، و D بن بەم شێوە نیشاندەدرێت: ABCD .

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

  • کۆتەرەکانی یەک چوارگۆشە یەکتری دوولەتدەکەن.
  • کۆتەرەکانی یەک چوارگۆشە گۆشەکانیان دوولەتدەکەن.
  • کۆتەرەکانی یەک چوارگۆشە لە سەر یەکتری ئەستوونن.
  • پاڵە بەرامبەرەکانی یەک چوارگۆشە دووبەدوو ھاوبەر و یەکسانن.
  • ھەر چوار دانە سووچەکەی یەک چوارگۆشە یەک ئەندازەن (گۆشەی ڕاست یان ٩٠ دەرەجەن).
  • کۆتەرەکانی یەک چوارگۆشە یەک ئەندازەن.

چێوە و ڕووبەر[دەستکاری]

چێوەی چوارگۆشەیەک کە لاکانی n بن بەم شێوەیە:

چێوە: n × ۴

و ڕووبەرەکەی یەکسانە بە:

ڕووبەر: n۲

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]