پەپوولە (کۆوار)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پەپوولە (گۆڤار)ەوە ڕەوانە کراوە)
گۆڤارى پەپوولە
وێنەى نموونەی یەکێک لە گۆڤارەکانى پەپولە
سەرنووسەر یاسین قادر زرگوێزی
دەستەی نووسەران نه‌ریمان عوسمان
وێنەگران غه‌مگین فه‌تاح
بوارەکان منداڵان
٣٠ ڕۆژ جارێک(مانگانە)
دامەزرێنەر هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
یەکەم ژمارە ١٩٩٢
وڵات  عێراق
شوێن سلێمانى
زمان کوردى

گۆڤاری پەپولە گۆڤارێکی ڕۆشنبیری پەروەردەیی زانستی مانگانەی منداڵانە، لە لایەن منداڵپارێزی کوردستان[١] لە شاری سلێمانی دەردەچێت. یەکەمین ژمارەی گۆڤاری پەپوولە لە بەھاری ساڵی ١٩٩٢ دا دەرچووە. ئەم گۆڤارە لە لایەن ستافێکی کارامە و لێھاتوو لە بواری منداڵاندا بەڕێوە دەبرێت ، بەردەوامە. ھەموو مانگێک لەکاتی دیاریی کراودا دەردەچێت و دەگاتە دەست منداڵان و خوێنەرانی گۆڤارەکە.

مێژووى دروست بوونى گۆڤارى پەپوولە[دەستکاری]

لە پاییزی ساڵی١٩٩١ لە مانگی تشرینی دووەمدا لە لایەن خاتوو (ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد) و بیرۆکەی دروستبوونی ئەم گۆڤارە دەرکراوە. لە لایەن کۆمەڵێک رۆشنبیرو ھونەرمەندی کوردەوە سەرچاوەی دروست بوون و بڵاو بوونەوەی گۆڤارەکە سەریھەڵدا. کە بریتیبوون لە:

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد خاوەنی ئیمتیاز
د.کرمانج محەممەد سەرنووسەر
عومەر عەلی ئەمین جێگری سەرنووسەر
ئیبراھیم قادر محەممە سکرتێری نووسین
ھوشیار بەرزنجی لێپرسراوی کارو باری دارایی
ئیسماعیل خەیات لێپرسراوی کاروباری ھونەری
سەلام منمی لێپرسراوی کاروباری بەڕێوەبردن
سەردار فەتاح ئەندام

لەپاش ھەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر توانرا ژمارە یەکی گۆڤاری پەپوولە بڵاو بکریتەوە، کە تاکە گۆڤاری منداڵانی کوردی ئەو سەردەمەبوو... بەڵام بەھۆی رەوشی نالەباری کوردستان لەو کاتەداو زوڵم و زۆری رژێمی بەعس و نەبوونی ئامێری چاپی پێشکەوتوو، بەڕێز( ھێرۆ خان) بە رێکخراوی (یونسێف) دەڵیت کە گۆڤارەکە لەدەرەوەی کوردستان چاپ بکەن، بەڵام بەدا‌خەوە ‌ژمارە یەکی گۆڤارەکە ون دەبێت... بەڵام پاش چەند ساڵێک گۆڤارەکە لە ون بوون گەڕاوەتەوە بۆ ئامێزی دەستەی نووسەرانی لە شاری سلێمانی بەیەکتر شادبوونەتەوە.

گۆڤارەکە چەندین ستافی گۆڕیوە، لە ساڵی ١٩٩٨ جارێکی تر دەستی کردۆتەوە بە بڵاو کردنەوەی بەرھەمەکانی و تا ئێستا بەشێوازێکی زۆر مۆدێرن و جوان و بەنرخ بڵاو دەکرێتەوە.

ستافی ئێستای گۆڤاری پەپوولە:

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد خاوەنی ئیمتیاز
یاسین قادر زرگوێزی سەرنووسەر
نەریمان عوسمان دەستەی نووسەران
غەمگین فەتاح سەرپەرشتیاری ھونەری
ئاراس مەحمود نەخشەساز
ساڵح بێچار سەرپەرشتیاری لاتینی
سەرتیپ فەتاح وێنەکێش
سائیر بەدری وێنەکێش


ئەو وێنەکێشانەی کاریان کردووە لە گۆڤارەکە:

  • ئیسماعیل عومەر حەسەن
  • سائیر ئەلبەدری
  • سامان عوسمان
  • مەریوان جەلال
  • بێگەرد عوسمان
  • سۆران حەمەد
  • ئاڤان جەمال
  • سەرخێڵ عوسمان , سوارە عوسمان

بابەتەکانی گۆڤارەکە[دەستکاری]

  • چرپەی داپیرە: گێڕانەوەی بەسەرھاتی پەروەردەییە لە لایەن داپیرەی (نمنم)، ھەرجارەو رووداوێکیان بەسەردێت.
  • چیرۆک: بەشێکی گرنگی گۆڤارەکەیە. چیرۆکی خۆماڵی و وەرگێڕدراو بڵاو دەکاتەوەو، لە لایەن بەشی ھونەری کاری وێنەکێشانی بۆ دەکرێت.
  • ھۆنراوە.
  • نیشتمان ناسین: ھەرجارەو باس لە ناوچەیەکی کوردستان دەکات و زانیاریی دەدات لەسەری.
  • زانستی: بابەتی زانستییە.
  • ھەمەڕەنگ: ھەرجارەو باس لە دوو شت دەکات و زانیارییان لەسەر دەدات.
  • ناوداران: باسی ژیانی ناودارە کۆچکردووەکان دەکات(کوردی و بیانی).
  • پۆشاکی گەلان: ھەرجارەو وێنەی پۆشاکی نەتەوەیی وڵاتێک پیشان دەدات.
  • ئەنیمی: باسکردن و زانیاریی تەواو لەسەر ئەم فیلم کارتۆنانەی لە ولاتی یابان بەرھەمدەھێنرێن، بەتایبەت پەروەردەییەکانیان.
  • شاری یاریی: بۆ زاخاوی مێشک، چەند یارییەکی خۆش بۆ کاتبەسەربردن.
  • گیانداران: ھەرجارەو باس لە گیاندارێک یاخود باڵندەیەک دەکات.
  • یاریی کوردەواریی: هەرجارەو باس لە یارییەکی فۆلکلۆری کورد دەکات.
  • بابەتی ئینگلیزی: یانەی ئینگلیزی و چیرۆک و وشەو مانا.
  • بابەتی لاتینی، تاکە گۆڤاری کوردییە کە مانگانە چیرۆکی بە رێنووسی لاتینی بڵاو دەکاتەوە.
  • چەند بابەتێکی تری منداڵان و وێنەی منداڵان.
  • چیرۆکی وێنەیی: دوا لاپەڕەی هەموو ژمارەیەک، چیرۆکێک بە وێنەوە دەگێڕێتەوە.
  • ناساندنی ئامێرو پیشە جیاوازەکان.

سەرچاوە[دەستکاری]

پێگەی گۆڤاری پەپولە لە منداڵپارێزی کوردستان:

http://www.ksc-kcf.org/ ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

[(گۆڤاری پەپوولە)]

  1. ^ "Facebook". www.facebook.com. Retrieved 2024-01-14.