پیتاگۆرس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەیکەری پیتاگۆرس
وێنەی گڕافیکی بیردۆزی پیتاگۆرس

پیتاگۆرس (ئینگلیزی: Pythagoras) (ماوەی ژیان: ٥٧٠ دوورگەی سامۆس (Samos) تا ٤٩٥ی پێش زایینی لەشاری کرۆتۆن (crotone)) پیتاگۆرس نزیکی ٧٥ ساڵ ژیاوە. ناوبراو فەیلەسووف و بیرکاریزانی ((ئیتاڵیا))ییە، داھێنانێکی مەزنی لە بیرکاریدا کردووە، ئەویش دۆزینەوەی بیردۆزی پیتاگۆرسە، زۆربەی زانیارییەکان سەبارەت بە بیردۆزەکەی دوای چەند سەدەیەک دوای مردنی نووسراونەتەوە. جگە لەو بابەتانەی کە خۆی ئەزموونی تێیاندا ھەبوو کاری لە گەردوونناسی و بیردۆزی میوزیکدا کردووە.

بیردۆزی پیتاگۆرس[دەستکاری]

لێکۆڵینەوەکانی پیتاگۆرس لەسەر سێگۆشەی گۆشەوەستاودا ئەوەی دەرخست، ڕووبەری چوارگۆشەی سەر لای ژێی سێگۆشەیەکی گۆشەوەستاو یەکسانە بە ئەنجامی کۆکردنەوەی ڕووبەری دوو چوارگۆشەی سەر دوو لای تری سێگۆشەکە، دواتر ئەو ڕێسایە پەیوەندی پیتاگۆرس یان بیردۆزی پیتاگۆرس ناونرا بە دەستەواژەیەکی تر، لە سێگۆشەیەکی گۆشەوەستاودا دووجای ژێ یەکسانە بە ئەنجامی کۆکردنەوەی دووجای دوو لای تری سێگۆشەی گۆشەوەستاو.