پسمارک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبوون١ی نیسانی ١٨١٥
مەرگ٣٠ی تەمموزی ١٨٩٨
نەتەوەپرووس
ئایینمەسیحییەت

ئۆتۆ ڤۆن پسمارک (بەئینگلیزی Otto Eduard Leopold)(لەدایکبوون: ١ی نیسانی ١٨١٥ - کۆچی دوایی: ٣٠ی تەمموزی ١٨٩٨) لە خێزانێکی پروسی دەرەبەگی خانەدانی پابەند بە کۆنەوەیە . لە سەردەمی لاویەتیدا بە لای وانە و خوێندندا نەچووە ، بەڵکو لەگەڵ ڕابواردن و بایەخدان بە ناوچە کشتوکاڵیەکانەوە خەریک بووە . زۆر توندڕەوبوو بۆ پروسیا .لە پەشێویەکانی ساڵی ( ١٨٤٨ز - ١٨٤٩ز ) لە پێشەنگی بانگ ڕاهێڵە کۆنەپەرستەکانەوە بوو ، کە باوەڕی بە گەل و دیموکراسیەت نەبووە . بیروڕاکانی بریتی بوون لە : حوکمی پادشایەتی موتڵەق چاکترین ڕژێمە بۆ حکومەت ، پێویست بەوە ناکا گەل داوای دەستوور بکات و بیروباوەڕی ئەنجومەنی فرانکفۆرت پڕ و پوچە و ئەگەر هاتوو یەکێتی ئەڵمانیا لە دوا ڕۆژ بێتەدی ئەوا دەبێت لە ژێر دەستی پادشای پروسیادا بێت وە دەبێ خانەدان و چینی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی و کڵێسەی پرۆستانتی پشتیوانی بکەن . واتا ئەڵمانیا دەبێت شێوازی پروسیا وەربگرێت، لە ساڵی ١٨٥٩ بوو بە باڵیۆزی رووسیا و لە ساڵی ١٨٦٢ بوو بە بالیۆزی فەڕەنسا و هەر لە ساڵی ١٨٦٢ بوو بە سەرۆک وەزیران و بانگکرا بۆ کۆنگرەی بەرلین.