پاتریس لومومبا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاتریس لومومبا
Patrice Émery Nibba Lumumba لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢ی تەممووزی ١٩٢٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Katakokombe (Belgian Congo) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٣٥ ساڵ ژیاوە)
Lubumbashi (Republic of the Congo (Léopoldville)) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، شۆڕشگێڕانە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبMouvement National Congolais، Liberal Party لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرPauline Opango لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵFrançois Lumumba، Guy-Patrice Lumumba، Juliane Amato Lumumba، Roland Lumumba لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Order of the Companions of O. R. Tambo (٢٠٠٤)
  • Grand Cross of the Order of the Crown (Baudouin I of Belgium، ١٩٦٠) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەPrime Minister of the Democratic Republic of the Congo (١٩٦٠–١٩٦٠) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

پاتریس لۆمۆبا (ماوەی ژیان: ٢ی تەممووزی ١٩٢٥ تاکوو ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦١)، پاتریس لەمێژووی کۆنگۆدا بە یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەژمێردرێت کە لەکاتی داگیرکاری بەلجیکادا لەڕێگای ھەڵبژاردنەوە دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، لە ساڵی ١٩٢٥ لە کیسانگانی لە پارچەی گۆنگۆی ڕۆژھەڵات لەدایک بووە. پاتریس لۆمۆبا بەرنگاری داگیرکاری بەلجیکا بووەتەوە و لە ساڵی ١٩٥٨ بزوتنەوەی نیشتیمانی پێکھێناوە کە بەھێزترین بزوتنەوە سیاسییەکانی کۆنگۆ بووە و جەماوەرێکی یەکجار زۆری لەپشتەوە بووە و سەرکردایەتی دەیان خۆپیشاندانی کردووە و ڕوبەڕوی ھێزە داگیرکارەکانی بەلجیکا بووەتەوە ھەر بۆیە بۆ ماوەی ٦ مانگ دەستگیرکراوە و دواتر ئازاد کراوە. لە ساڵی ١٩٦٠ ھەڵبژاردن کراوە و نزیکەی ١٠٠ حیزبی بەشداریان تیاکردووە و بزوتنەوەی نیشتیمانی بەسەرکردایەتی پاتریس لۆمۆمبا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستھێناوە، بەلجیکا ھەوڵی داوە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بشارێتەوە تاکو دەسەڵات بدات بەیەکێک لەلایان گرانی خۆی بەڵام بەھۆی فشاری میلەتەوە ناچاربووە لۆمۆمبا پسێرێت بە پێکھێنانی حکومەت و ئەویش لە ٢٣ یۆنیۆی ساڵی ١٩٦٠ یەکەم حکومەتی کۆنگۆی ھەڵبژێردراوی پێکھێناوە و بەلجیکاش بەڕەسمی دانی پیاداناوە. لە ئاھەنگی مەراسیمی دەسەڵات وەرگرتنەکەدا لۆمۆمبا وتارێکی پێشکەش کرد کە بۆیە مایەیی نیگەرانی و توڕەبوونی بەلجیکییەکان و بەووتاری فرمێسک و خوێن و ئاگر ناوبراوە و تێیدا باسی لەو نەھامەتی و زوڵم و زۆرە کردووە کە ڕوبەڕوی کۆنگۆکان بووەتەوە، کۆنگۆش تەنھا بۆ ماوەی دوو ھەفتە سەربەخۆیی بەخۆوە بینیوە و دواتر ڕوبەڕوی کۆمەڵێک قەیران بووەتەوە و ناکۆکی کەوتووەتە نێو ھێزی سووپاوە و لۆمۆمباش داوای لەنەتەوەیەکگرتوەکان کردووە یارمەتی بدات و کۆنگۆکان یەکبخاتەوە و ئارامی بەرقەرار بکات بەڵام نەتەوەیەکگرتۆکان دژی لۆمۆمبا وەستاونەتەوە. مۆیۆتۆی سیسی سۆکۆی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سووپا ئەم قەیرانانەی قۆستووەتەوە و لە ساڵی ١٩٦١ کودەتایەکی سەربازی ئەنجامداوە و دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە و پاتریس لۆمۆباش دەستگیر کراوە و لەسەر دەستی سووپای بەلجیکا لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٦١ بەفیشەک لەسێدارە دراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای عەرەبی