ویلیام جەیمز سایدیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
William James Sidis
ویلیام جەیمز سایدیس

ویلیام جەیمز سایدیس لە ئاهەنگی دەرچوونی زانکۆی ھارڤارد، ١٩١٤
لەدایکبوون (١٨٩٨-0٤-0١) ١ی نیسانی ١٨٩٨
مەرگ١٧ی تەممووزی ١٩٤٤(١٩٤٤-٠٧-١٧) (٤٦ ساڵ ژیاوە)

ویلیام جەیمز سایدیس (بە ئینگلیزی: William James Sidis) (لەدایکبووی ١ی ئاپریلی ١٨٩٨ - ١٧ی جولای ١٩٤٤ مردووە) منداڵێکی زیرەکی ئەمریکیـبووە لەگەڵ هەبوونی توانایەکی نایاب لە زانستی بیرکاری وە شارەزایی لە چەندین زماندا هەبووە. بەرکەوتی ژیری؛ ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ بوو. توانیوییەتی لە تەمەنی ١ ساڵیدا بە ئاسانی بنووسێت و لە تەمەنی ٥ ساڵیدا شارەزا بووە بە ٥ زمانی گرنگی جیھان و لە تەمەنی ١١ ساڵیدا وەک مامۆستای زانکۆی ھارڤاردـی ئەمریکا دەستنیشانکراوە. تواناییەکی سەرەنجراکێشی لە فێربوونی بیرکاری و زمان بووە لە تەمەنی ١٨ مانگیدا توانیوویەتی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بخوێنێتەوە و لە تەمەنی ٨ ساڵیدا شارەزای ٨ زمانی گرنگی جیھان بووە! ھەروەھا زمانێکی نوێی بەناوی (Vendergood)ـدامەزراند.

سەرچاوە[دەستکاری]