وایتی بەلگەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی بەلگەر لە زیندانی ئەلکەتراز، ١٩٥٩
وێنەیەکی گیراوی بەلگەر کاتێ لەگەڵ پۆلیسی ئێف بی ئای (ستێفن فلێمی) دەدوێت، ١٩٨٠
بەلگەر لەساڵی ١٩٩٤

جەیمس جۆسێپ "وایتی" بەلگەر جونیۆر (بە ئینگلیزی: James Joseph "Whitey" Bulger, Jr.) (٣ی ئەیلوولی ١٩٢٩٠–٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) تاوانبار و بکوژێکی ئەمریکییە. بەلگەر لە پێشوودا سەرۆکایەتی تاقمێکی چەتەیی کردووە بەناوی (وینتەر ھیڵ گانگ) لە شاری بۆستن،[١] دوای دەستگیرکردنی تاوانبار کرا بە تۆمەتی کوشتنی ١٩ کەسی جیا، بەلگەر برای سیناتۆری ویلایەتی ماساچووسیتس بووە لە پێشوودا. ھەروەھا لە پێشوودا بەلگەر ٩ ساڵ زیندانی کراوە لە بەندینخانەی ئەلکەتراز و یەکێکە لەو ٥ کەسە زیندووانەی کە پێشتر زیندانی ئەلکەتراز بوونە و ئێستاش لە ژیان ماون.

لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا، بەڵگەر گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ھازلتن. دوای چەند کاتژمێرێک و لە بێ ئاگایی پاسەوانان، بەڵگەر لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا و لە کاتژمێر ٨:٢٠ خولەک[٢] بە مردوویی دۆزرایەوە. لەکاتی دۆزینەوەی بەڵگەر لەسەر کورسیە پێچکدارەکەی کەوتبوو و دەرکەوت بە بەکارھێنانی گۆرەوی پڕکراو لە ئاسن لێیدرابوو تاکو گیانی لەدەستدابوو. بەڵگەر بەشێوەیەکی وا دەموچاوی شێوێنرابوو کە نەدەسرایەوە. چاوەکانی لەسەر ھاتنەدەرەوە بوون و زمانیشی نیوە بڕدراو کرابوو.[٣][٤] لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ھەواڵی کوژرانی، خێزانی قوربانیانی دەستی بەڵگەر دەستیانکردبوو بە ئاھەنگێران. لەلایەکی دیکەوە، کۆنگرێس پاسەوانانی بەندینخانەکەی بە کەمتەرخەم لە قەڵەم دا بەھۆی بێ ئاگاییان لە کوشتنی بەڵگەر. پاڵنەری کوشتنی بەڵگەر نەزانراوە، بەڵام زۆربەی سەرچاوەکان لەسەر ئەوە کۆکن وەک تۆڵەسەندنەوەی ڕێکخراوە چەتەییەکانی تر بووە لەسەر دوژمنایەتیە کۆنەکانیان. لە ساڵی ٢٠١٥ فیلمێک لەسەر ژیانی بەلگەر دەرچوو بەناوی ڕێوڕەسمی ڕەش لە دەرھێنانی سکۆت کووپەر، کە تێیدا ئەکتەر جۆنی دێپ ڕۆلی چەتە بۆستنییەکە دەگێڕێ.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Nagorney, Adam; Lovett, Ian (June 23, 2011). "Whitey Bulger Is Arrested in California". The New York Times.
  2. ^ "Mob Boss James 'Whitey' Bulger Beaten to Death With 'Lock-in-a-Sock'". The Daily Beast. November 1, 2018. Archived from the original on 1ی Novemberی 2018. Retrieved 22ی Septemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ Lia Eustachewich (October 31, 2018). "Meet the mob hitman suspected of killing Whitey Bulger". New York Post. Archived from the original on 22ی Septemberی 2019. Retrieved October 31, 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ Prison drops visits after Whitey Bulger slaying ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Boston Herald, Laurel J. Sweet, November 2, 2018. Retrieved November 6, 2018.
  5. ^ Cappadona, Bryanna (June 20, 2013). "Who Should Play Whitey Bulger in Black Mass?". Boston. Retrieved August 25, 2013. ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.