نۆریچ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوزەری پیاوماقوڵان Gentleman's Walk لە نۆریچ

نۆریچ (بە ئینگلیزی:Norwich) یەکێکە لە شارەکانی ئینگلستان و دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەو سەر ڕووباری وێنزەم. ئەم شارە ناوەندی بەڕێوەبردنی هەرێمی نۆرفۆک. ژمارەی ئاسایی دانیشتوانی شار ١٣٢ هەزار کەسە و لەگەڵ ژمارەی ئەوانەی لەم شارەدا کاردەکەن و لە ناوچەکانی دەوروبەرەوە بۆی دێن ساڵی ١٩٩٩ گەیشتۆتە ٢٨٠ هەزار کەس. ڕووبەری کارگێڕیی ئەم شارە (٣٩.٠٢) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. شاری نۆریچ لە ساڵی ٤٩٠ی زاینییەوە ئاوەدانە. زانکۆی ئیست ئەنگلیا (University of East Anglia) کە یەکێکە لە زانکۆ ئاست بەرزەکانی بریتانیا دەکەوێتە خۆرئاوای ئەم شارە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]