ناوەندە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوەندە یەکێکە لە گوندکانی دەڤەری باڵەکایەتی لە ناحیەی حاجی ئۆمەران سەربە قەزای چۆمان لە پارێزگای ھەولێر. دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای قەزای چۆمان بە دووری ٦ کیلۆمەتر.

ڕووبەری گوندی ناوەندە نزیکەی ٣٦ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و زۆربەی ناوچەی شاخاوییە ھەروەھا زەوی کشتوکاڵی و باخچەی زۆرە، سەنتەری گوند لە نزیکەی ٨٠ ماڵ پێکھاتووە، قوتابخانەی تایبەت بەخۆی ھەیە کە لە پۆلی ١ تا ٩ ی بنەڕەتی تێدایە.

داھاتی ئەو گوندە بریتییە لە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، جگە لە خەڵکی گوندەکە ساڵانە بەتایبەت لە سەرەتای وەرزی بەھار تاکو ناوەڕاست و کۆتایی وەرزی پاییز چەندین کەس لە شوێنە جیاوازەکانی کوردستان بە مەبەستی گەشتیاری و بێستان و ئاژەڵداری سەردانی گوندەکە دەکەن.

سەرچاوەی ئاوی گوندەکە چیای ھەڵگۆردە کە زیاد لە پێویست ئاوی گوندەکەی دابین دەکات بەو ھۆیە ئاوی زیاد بۆ چەند گوندێک دەڕوات وەکو وەردە و شۆرە و دەربەند.