موور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

موور یان سەرەمۆر شێوە ئاوازێکی شینگێڕی ژنانە کە بۆ مردوو دەیبێژن. زۆر نێزیکی چەمەرییە بەڵام ژنان دەیخوێنن.

لە باشوری کوردستان بە گشتی لە ناوچەکانی ئیلام و کرماشان و لوڕستان لە سەردەمی کۆنەوە کە کەسێکی ناودار دەمرد، وەکو پاڵەوان یان سەرۆکێک تا ٧ ڕۆژ شینیان بۆ دەگێڕا و لە شینەکاندا موور دەخوێندرا کە بریتیە لە کۆمەڵە شێعرێکی پێوەندیدار بە شینەوە و بەجۆری موور کە شێوازێکی ئاوازە دەخوێندرێ. موور ئێستاش ماوە بەڵام زۆر بە کەمی.

ئامێری تەمبوور یان تەنبوور لەڕاستی دا تەلموورە کە پێک هاتوە لە دوو وشەی "تەل" و "موور" کە وشەی موور هەر بەم مانایە کە باسمان لەسەر کرد.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]


سەرچاوە[دەستکاری]

  • مالپەڕی کورد مووزیک [١]