مزگەوتی حەرام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مزگەوتی حەرەم.
وێنەیەک تایبەت بە بابەتەکە مزگەوتی حەرام
زانیاری گشتی
شار مەککە،

عەرەبستانی سەعوودی

مێژووی بیناکردن ٦٣٨, ١٥٧١
بیناسازی ئیسلامی
تایبەتمەندییەکان
ژمارەی نوێژکەران 3,000,000

خەمڵاندنەکە لە کاتی وەرزی حەجدایە

مزگەوتی حەرام، مەزنترین مزگەوتە لە ئیسلامدا و دەکەوێتە شاری مەککە لە حیجاز لە شانشینی عەرەبی سعودی، کەعبەی پیرۆز لە ناوەڕاستیایەتی کە یەکەم ماڵ بوو بۆ خەڵک لەسەر ڕووی زەوی تا خواپەرستی تیا بکەن بەپێی بیروباوەڕی ئیسلامی، مەزنترین و پیرۆزیترین شوێنە لەسەر ڕووی زەوی لای موسڵمانان، ھەروەھا مزگەوتی حەرام قیبلەی موسڵمانانە لە نوێژەکانیاندا، ناونراوە بە مزگەوتی حەرام لەبەرئەوەی کوشتار تێیدا حەرام کرا دوای ئەوەی پێغەمبەر محەممەد بە سەرکەوتوویی چووە مەککەوە، و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نوێژ تێیدا بەرامبەر سەد ھەزار نوێژە.

لە قورئاندا ھاتووە؛ إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ (ئالی عیمران:٩٦) (کوردی: بەڕاستی یەکەم خانە و ماڵ و مەنزڵگەیەک کە بۆ خەڵکی دانرا لەسەر زەوی (بۆ خواپەرستی) ئەوەیە لە مەککەدایە، کە پیرۆزە و ھیدایەت و ڕێنموویی بەخشە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان.)

و مزگەوتی حەرام یەکێکە لەو سێ مزگەوتەی کە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن، پێغەمبەری ئیسلام محەممەد فەرموویەتی گەشتیاران دەرناچن تەنھا بۆ سێ مزگەوت نەبێت؛ مزگەوتی حەرام، و ئەم مزگەوتە (مەبەستی مزگەوتی پێغەمبەرە)، و مزگەوتی ئەقسا.

بەشەکانی مزگەوتی حەرام[دەستکاری]

مزگەوتی حەرام ئەمانەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت؛

مزگەوتی حەرام بە درێژایی سەردەمەکان[دەستکاری]

پێش ئیسلام[دەستکاری]

بەپێی بیروباوەڕی ئیسلامی، بنیاتنانی کەعبە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئادەم، بەڵام تێکدراوە بە درێژایی ساڵەکان تا خوا سروشی نارد بۆ ئیبراھیم بە شوێنی ماڵەکە، لە قورئاندا ھاتووە، (وإذ بوأنا لإبراھيم مکان البيت أن لا تشرك بي شیئاً وطهر بیتي للطائفين والقائمين والركع السجود)،[١] واتە؛ (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علییە وسلم) بەیاد بێنە) کاتێک شوێنی کەعبەمان دیاری کرد بۆ ئیبراھیم (دوای تەواوبوونی، فەرمانمان پێدا) کە ھیچ جۆرە ھاوەڵێکم بۆ بڕیار نەدەیت و (بیکە بە بنکەی یەکخواناسی) و ماڵی من پاک بکەرەوە بۆ ئەوانەی بەدەوریدا دەسوڕێنەوە، یاخود بە پێوەن یان لە کڕنووش و سوژدە بردندان.[٢]

بەم شێوەیە خوا فەرمانی کرد بە ئیبراھیم بۆ بنیاتنانی ماڵی حەرام و قورئان باسی بنیتانی کردووە لەلایەن ئیبراھیم و ئیسماعیلی کوڕی. پاشان جوبڕەیل بەردەڕەشەکەی ھێناوە کە یەکەم جار ڕەش نەبووە، بەڵکو سپی بووە. پاشان کەعبە بنیاتنرایەوە لە سەردەمی قوڕەیش، دوای ساڵی فیل بە نزیکەی سی ساڵ دوای ئەوەی ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەیەک ڕوویدا تێیدا، قوڕەیش ھەستان بە بنیاتنانەوەی.

سەردەمی پێغەمبەر محەممەد[دەستکاری]

دوای ئەوەی پێغەمبەر محەممەد فەتحی مەککەی کرد، ھەستا بە لابردنی بتەکانی دەوروبەری کەعبە، بەرگی بۆ ئەکرد و بۆنخۆشی ئەکرد، بەڵام ھەڵنەسا بە گۆڕانکاری بینای کەعبە و دەروبەری و ھەروەھا کەعبەی نە گەڕاندەوە وەک سەردەمی ئیبراھیمی لێ بکات.

سەردەمی خەلافەتی ڕاشدین[دەستکاری]

مزگەوتی حەرام وەک خۆی مایەوە بە درێژایی سەردەمی خەلیفە ئەبووبەکر، پاشان ساڵی حەوتی کۆچی، خەلیفە عومەر کوڕی خەتتاب ھەستی کرد موسڵمانان پێویستیان بە فراوانکردنی مزگەوتی حەرامە دوای ئەوەی ژمارەی حەجاجەکان زیادی کرد ساڵانە، ماڵەکانی دەوروپشتی مزگەوتەکەی کڕی، و گۆڕەپانی تەوافی پی فراوان کرد، و دەرگای بۆ دانا بۆ چوونە ژوورەوەی حەجاجەکان و ئەوانەی بۆ عومرە تەواف دەکەن بە دەوری کەعبەی پیرۆزدا.

و عومەر یەکەم کەس بوو کە مەقامی ئیبراھیمی جیاکردەوە لە دیواری کەعبە، پێشتر پێوەی نووسا بوو، ئەمەش بوو بەھۆی ئاسان بوونی تەواف و پارێزگاری کردنی مەقامی ئیبراھیم، پاشان لە سەردەمی خەلیفە عوسمان کوڕی عەفان، ساڵی ٢٦ک، عوسمان ھەستا بە فراوانکردنی مزگەوتەکە جارێکی تر و ھۆڵێکی بۆ دروستکرد و یەکەم کەس بوو ئەمەی بۆ بکات.

موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە مزگەوتی حەرام ئەو شوێنەیە کە پێغەمبەر محەممەد لێوەی دەستی بە ئیسرا کرد بۆ مزگەوتی ئەقسا وەک لە سوورەتی ئیسرادا ھاتووە،: «سُبْحَانَ الَّذِی أَسْرَی بِعَبْدِھِ لَیْلاً مِنْ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَی الْمَسْجِدِ الأَقْصَی الَّذِی بَارَکْنَا حَوْلَھُ لِنُرِیَھُ مِنْ آیَاتِنَا إِنَّە ھُوَ السَّمِیعُ الْبَصِیرُ»،[٣] واتە؛ پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ ئەو زاتەی کە شەوڕەوی کرد لە بەشێکی کەمی شەودا بەبەندەی خۆی (محمد) لە مزگەوتی (حەرام، کەعبەی پیرۆزەوە) بۆ مزگەوتی ئەقسا لە (بیت المقدس) کە دەوروبەریمان پیرۆزو پڕ بەرەکەت کردووە، تا ھەندێک نیشانەو بەڵگەو دەسەڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بدەین، بەڕاستی ئەو زاتە بیسەرو بینایە.

دەرگاکانی[دەستکاری]

یەکەم دەرگای مزگەوتی حەرام، دەرگای بەنی شەیبە بووە ئەگەڕێتەوە بۆ شەیبە کوڕی عوسمان حەجەبی کارگوزاری کەعبەی پیرۆز، لەبەرئەوەی بە دیواری ماڵەکەیەوە بووە و بە دەرگایە ئەوترێت، دەرگای ئاشتی (سەلام)

و پێغەمبەر محەممەد لەم دەرگایەوە چووەتە ژوورەوە لەبەرئەوەی بەرامبەری کەعبەیە لە پێش مەقامی ئیبراھیم.

تووڵی دەروازەکانی[دەستکاری]

دەرگاوانەکان ئەوانەن کە دادەنیشن لە بەردەم دەرگای مزگەوتی حەرام بۆ پاسەوانی کردنی و پاراستنی لە ھەر خراپەیەک.

بە شێوەیەکی گشتی دەرگاوانەکان خەڵکی ئاسایین، تا ساڵی ٨٣٠ک بڕیارێک دەرچوو بە کردنەوەی دەرگاکانی مزگەوتی حەرام و ئەو دەرگاوانانە لابران کە لە قازی و زاناکان بوون، و لە جێگەیاندا ھەژار و کەم دەرامەتەکان دانران.

ئێستا ژمارەی دەرگاکانی مزگەوتی حەرام ٢٥ دەرگایە، چواریان سەرەکین؛

  • دەرگای مەلیک عەبدول عەزیز
  • دەرگای مەلیک فەھد
  • دەرگای فەتح
  • دەرگای عەمرە

لە دەرگا لاوەکییەکان؛ دەرگای ئەجیاد و بیلال و حەنین و ئیسماعیل و سەفا و بەنی ھاشم و عەلی و عەباس و دەرگای نەبی و سلام و بەنی شەیبە و حەجون و موعلا و مودەعا و مەڕوە و موحسەب و عەرەفە و قەرارە و فەتح و دەرگای عومەر و نەدوە و شامی و قودس و مەدینە و حودەیبییە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سوورەتی حەج، ئایەتی ٢٦
  2. ^ سایتی تەنزیل
  3. ^ سوورتی ئیسرا، ئایەتی ١