محەممەد ناسرەددین ئەلبانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەڕگە:محەمەد ناسرەدینی ئەلبانی .jpg
شێخ محەمەد ناسرەدینی ئەلبانی


محەممەدی کوڕی ناسرەدین ئەلبانی
ناو: محەممەدی کوڕی ناسرەدین ئەلبانی
ناوی تەواو: محمد بن الحاج نوح بن نجاتی بن آدم الأشقودری الألبانی الأرنؤوطی
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ١٣٣٣ی کۆچی، ١٩١٤ی زایینی
شوێنی لەدایکبوون: ئەلبانیا
ڕێکەوتی مردن: ١٤٢٠ی کۆچی، ١٩٩٩ی زایینی
شوێنی مردن:  ئوردن، عەممان
مەزھەب: ئەھلی حەدیس
بیروباوەڕ: سوننە سەلەفی
بواری کردوکۆش: زانستی فەرموودە
بۆچوونەکان: بەرەنگاریی بیدعە

باوکی عەبدول ڕەحمان محەممەد ناسرەدین ئەلبانی (بە عەرەبی: محمد ناصر الدین الألبانی، Muhammad Nasiruddin al-Albani) (١٣٣٣ھ/١٩١٤) بەیەکێک لەزانابەناوبانگەکانی بواری فەرمودەناسی ئەم سەدەیە دادەنرێت، ژمارەیەکی زۆر کتێب و نوسراوەی ھەیە لەبواری زانستی فەرموودەدا کە بەناوبانگترینی صحيح الجامع والضعيف الجامع، وصفة صلاة النبي. وە قوڵبوەتەوە لەبواری فەرموودەدا زۆر خوێندکار لەسەردەستی پێگەیشتوون ٣٠٠ دانراوی ھەیە، دووجار بەند کراوە یەکیان لە ساڵی ١٩٦٧ بۆماوەی مانگێک لەقەڵای دیمەشق کە ھەمان قەڵابوو ئیبن تەیمیە ی تێدا بەند کرابوو، دواتر گواسترایەوە لە دیمەشقەوە بۆ ئوردن لەوێ مایەوە تاکو مردنی.

شێخ محەمەد ناسرەدینی ئەلبانی

دیاری شافەیسەڵی جیھانی بۆخزمەتی ئیسلامی پێدراوە لەساڵی ١٤١٩ھ\١٩٩٩ وەک ڕێزێک بۆ ھەوڵ و تێکۆشان و ماندووبونی لە خزمەتی فەرموودەی پێغەمبەر.

گەشەکردنی[دەستکاری]

ئەلبانی لەساڵی ١٩١٤ لەشاری شکۆدەرەی پایتەختی کۆنی ئەلبانیا لەدایک بووە، باوکی شەریعەی خوێندوە لە ئەستەمبوڵ دواتر گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکەی وە بوە بەیەکێک لەگەورە زانایانی مەزھەبی حەنەفی لەوێ، دوای ئەوەی پاشا ئەحمەد موختاری ئەلبانیا پەچەی ئافرەتی قەدەغەکرد کرد خۆی و خێزانەکەی کۆچیان کرد بۆ سوریا وە محەممەدیشیان لەگەلدابوو.

خوێندنی[دەستکاری]

خوێندنی سەرەتای لە دیمەشق تەواوکرد دواتر باوکی لەخوێندن دەری کرد، خۆی مەنھەجێکی خوێندنی بۆ دانا و لای باوکی دەستی کرد بەخوێندنی قورئان و زانستی جوان خوێندنەوەی قورئان و نەحوو سەرف و فیقھی مەزھەبی حەنەفی وە چەندین کتێبی تر، وەقورئانی تەواوکرد لەسەردەستی باوکی.

مامۆستاکانی[دەستکاری]

  • گرنگترین مامۆستا بۆ ئەلبانی باوکی بوو.
  • وەلای ھاوڕێی باوکی محەممەد سعید بورھانی خوێندویەتی.
  • بەشداری کۆڕودەرسەکانی محەممەد بەھجەت بەیتار زانای شام کردوە.
  • بەدرەدین حەسەنی فەرموودەناسی گەورەی شام.

بەند کردنی[دەستکاری]

دووجار بەندکراوە ھەرچەند دوریش بووە لە سیاسەت یەکیان لە ساڵی ١٩٦٧ بۆماوەی مانگێک لەقەڵای دیمەشق کە ھەمان قەڵابوو ئیبن تەیمیە ی تێدا بەند کرابوو، لە کاتی ھەڵگیرساتی شەڕدا لەساڵی ١٩٦٧ حوکمەت بریاری ئازادکردنی ھەمووزیندانە کانی دا کە ئیمام ئەلبانیش ئازادکرا وەکاتێک شەر توند تر بوو جارێکی تر دەستگیر کرایەوە بەلام ئەم جارە لە بەندینخانەی حەسەکە لە باکوری رۆژھەڵاتی دیمەشق وە ھەشت مانگ لەسجن مایەوە.

مردنی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٩ لە عەممانی پایتەختی ئوردن وەفاتی کرد ھەرلەوێش نێژرا لەدوای نوێژی عیشا.

بەرھەمەکانی[دەستکاری]

  • سلسلة الأحاديث الصحيحة
  • سلسلة الأحاديث الضعيفة
  • صحيح وضعيف الترغيب والترهيب
  • تبويب وترتيب أحاديث الجامع الصغير وزيادته على أبواب الفقه
  • صحيح وضعيف الجامع الصغير وزيادته
  • التعليقات الحسان على صحيح ابن حبان
  • إرواء الغليل في تخرج أحاديث منار السبيل
  • صفة صلاة النبي
  • تمام المنة في التعليق على فقه السنة
  • صحيح الأدب المفرد
  • ضعيف الأدب المفرد

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. سایتی ئیمام ئەلبانی
  2. ویکی عەرەبی