مایکڵ دبغی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مایکل دی بیکی

مایکڵ ئلیاس دبغی (٧ی ئەیلوولی ١٩٠٨–١١ی تەممووزی ٢٠٠٨) داھێنەر و پزیشک و مامۆستا و مەرجەعێکی پزیشکی ئەمریکی و بەڕەچەڵەک لوبنانی بووە و ناوبانگی جیھانی ھەبووە و یەکێک بووە لەپزیشکە بەتواناکانی دڵ. زانکۆی تۆلینی تەواوکردووە و دواتر بەردەوام بووە لەخوێندنی باڵای ھەردوو زانکۆی ستراسبۆرگ لە فەرەنسا و ھایدلبرگ لە ئەڵمانیا و ڕاوێکاری پزیشکی ھەموو سەرۆکەکانی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بووە لەماوەی ٥٠ ساڵدا. مایکڵ دبغی سەرۆکی فەخری زانکۆی بایلۆری بزیشکی بووە لە ھیوستن و بەڕێوەبەری ناوەندی دبغی میسودی بووە بۆ پزیشکی دڵ و نەشتەرگەری دڵ و بەرپرسی یەکەمی بووە لە نەخۆشخانەی میسۆدیست لە ناوەندی تیکساسی پزیشکی لە ھیوستن، لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا ترۆمپای بازنەیی داھێناوە کە لەدوای ٢٠ ساڵ گرنگی ئەم ترومپاییان دۆزیوەتەوە و بۆتە بەشێکی سەرەکی لەبەکارھێنانی بۆ دڵ و سیەکان و لە نەشتەرگەری دڵدا بەکارھێنراوە چونکە لەکاتی نەشتەرگەریدا ڕێگا بەخوێن دەدات بەشێوەیەکی ئاسایی ھاتوچۆ بکات. مایکڵ دبغی یەکەم کەس بووە نەشتەرگەری بۆ شادەمار کردووە و یەکەم کەس بووە کە لە ساڵی ١٩٥٣ سەرکەوتوو بووە لە ھەڵکێشانی شادەمارەکانی دڵ و زۆر شارەزابووە لە بەرەوپێشبردنی دڵی دەستکرد و بەکارھێنانی ترومپای دڵی دەستکرد لەگەڵ نەخۆشەکاندا و زۆر توانا بووە لە چاککردنەوەی شادەمارەکان، ساڵی ١٩٥٨ نەشتەرگەریەکی سەرکەوتویانەی بۆ شادەمارەکان کردووە و شێوازەکەی بۆتە خاڵێکی بنەڕەتی لەھەموو ئەو نەشتەرگەریانەی لەجیھاندا دەکرێت و یەکەم کەس بووە کە لەڕێگای تەصویرەوە نەشتەرگەری کردووە. مایکڵ دبغی زۆر توند بووە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە مەشقی پێکردوون و لەگەڵ ئەو کەسانەشی کە کاری لەگەڵ کردوون و ھەرچ یارمەتیدەرێکی بچوکترین ھەڵەی کردبێت راستەوخۆ دەری کردووە، تاکو دوا تەمەنی نەشتەرگەری کردووە و زیاتر لە ٧٥ ساڵ نەشتەرگەری بۆ دڵ کردووە و کۆی نەشتەرگەریەکانی دەگاتە ٥٠ ھەزار نەشتەرگەری و نەشتەرگەری بۆ سەرۆکی وڵاتەکانیش کردووە. مایکڵ ئلیاس دبغی داھێنەر و پزیشک و مامۆستا و مەرجەعی پزیشکی ئەمریکی لە ١١ یۆلیۆی ساڵی ٢٠٠٨ لە تەمەنی ٩٩ ساڵی لە تیکساس کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]